بێدەنگی هەڵماندەلووشێ

بێدەنگ بوون لە ئاست چارەنووسی خۆ، تەنیا ملکەج بوون بەوی تر نیە بۆ ئەوەی چارەنووسی تۆ بە بێ ئیزنی خۆت دیاری بکا، بەڵکو هەڵبژاردنی ئەوەیشە وا کەس چارەنووست دیاری نەکا،... نە خۆت و نە ئەوی تر.

لە راستیدا دەستەوەستانی لە ئاست رەوتی ژیان و ئەوەی کە سبەی چ دەبێ، بێدەنگییە لە ئاست هەموو بوونمان. مەرج نیە ئەوەی وا حەز دەکا چارەنووسەکانی ئەوانی تر دیاری بکا، چارەنووسی هەمووان دیاری بکا. جا یان راناگا، یان بە شیاوی ئەوەی نازانێ کاتی خۆی بۆ تەرخان بکا!

بەم شێوەیە ئەم جۆرە کەسانە دوو جار دەکەونە دەرەوەی مێژووەوە، یەک جار لە رێگای دیاری کردنی چارەنووسیان لە رێگای ئەوی دیکەوە و جارێکی تر لە رێگای فەرامۆشکردنیان.

هەڵبەت زۆر کەس هەن کە خەنین بەم شێوە ژیانە، تەنیا ئەوەندەی بتوانن بژین و بەردەوام بن. بەم شێوەیە ژیان دەبێ بە رەوتێکی یەکسان بە بێ هیچ چەشنە هەڵبەز و دابەزێک کە خۆمان دیاریدەکەین.

سایتی قەڵەم

٢٥ مانگی شەشی ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت