بابەت: کۆمەلە چیرۆک
نووسەر: رەسوڵ سەفەریانی
ئەم کۆمەڵە چیرۆکە مەجموعەیێک کورتە چیرۆکی لە خۆگرتووە کە هەر کامێکیان دونیایێک بە خوێنەر دەناسێنێت و بەسەرهاتێک لە سەرو خوارکردنەکانی رێگای ژیان دەگێڕێتەوە. لە زۆریاندا خوێنەر لە کۆتاییدا بە هەناسەیێک هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت و بڕێکیشیان زەردەیێک دەنیشێنێتە سەر لێوی خوێنەر.
پاسارییەکانی زیندان
"پاسارییەکانی زیندان" کۆمەڵێ چیرۆکە کە لە دوو تۆێی کتێبێکدا کۆبوونەتەوە و باس لەو ئازار و ئارەزوو و تاڵی و خۆشییانە دەکەن کە نووسەر لە رێگای پێچەڵاوپێچی ژیاندا یان ئاوێتەیان بووە و دەستەو یەخە لەگەڵیان ژیاوە، یان بە قەڵەمی خەیاڵ دێزاینی پێداون. ئەم کۆمەڵە چیرۆکە مەجموعەیێک کورتە چیرۆکی لە خۆگرتووە کە هەر کامێکیان دونیایێک بە خوێنەر دەناسێنێت و بەسەرهاتێک لە سەرو خوارکردنەکانی رێگای ژیان دەگێڕێتەوە. لە زۆریاندا خوێنەر لە کۆتاییدا بە هەناسەیێک هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت و بڕێکیشیان زەردەیێک دەنیشێنێتە سەر لێوی خوێنەر. لەوانەیە بڕێکیان توڕەت بکات و لە بڕێکیاندا بە سەر داکۆکی لە راستی و دروستی بەسەرهاتەکە بکەیت. بیخوێنەوە با بزانیت وایە یان نا.