سەرچاوە: کوردپرێس
له سه‌فه‌ری دوکتۆر میرزاده، سه‌رۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئێران بۆ سنه له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، چه‌ندین بابه‌ت له‌وانه وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی له لقی سنه په‌سه‌ند کرا و هیچ له‌مپه‌ڕێک بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی کوردی له زانکۆی ئازادی سنه نییه.
وانه‌ی زمانی کوردی له زانکۆی ئازادی سنه
وانه‌ی زمانی کوردی له زانکۆی ئازادی سنه ده‌وترێته‌وه/ کردنه‌وه‌ی لقی زانکۆی ئازاد له هه‌رێمی کوردستان
سه‌رۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنه ڕایگه‌یاند: هه‌وڵه پێویسته‌کان سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی کردنه‌وه‌ی لقی زانکۆی ئازادی ئیسلامی له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دراوه و له داهاتوویه‌کی نێزیکدا ئه‌م هه‌وڵه گرینگه جێبه‌جێ ده‌کرێت و، هه‌روه‌ها له ساڵی داهاتوودا وانه‌ی زمانی کوردی له زانکۆی ئازادی سنه ده‌وترێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: دوکتۆر محه‌مه‌د قوربان کیانی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێرانی پارێزگای کوردستان، ڕایگه‌یاند: ڕه‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی لقی زانکۆی ئازادی ئیسلامی سنه له هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی شه‌ڕ له هه‌ندێک ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستدرێژی و بوونی گرووپی تیرۆریستی داعش، ئه‌م هه‌وڵه گرینگه وه‌دواکه‌وتووه به‌ڵام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا ئه‌م به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
دوکتۆر قوربانی زیادی کرد: ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی لقی زانکۆی ئازادی ئیسلامی له پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ولێر دراوه و ئه‌م مۆڵه‌ته فه‌رمییه به زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنه به مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی ئه‌م لقانه دراوه که له داهاتوویه‌کی نێزیک و پاش جێگیربوونه‌وه‌ی ئاسایش له هه‌رێمی کوردستان ئه‌م هه‌وڵه گرینگه جێبه‌جێ ده‌بێت.
وتیشی: له سه‌فه‌ری دوکتۆر میرزاده، سه‌رۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئێران بۆ سنه له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، چه‌ندین بابه‌ت له‌وانه وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی له لقی سنه په‌سه‌ند کرا و هیچ له‌مپه‌ڕێک بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی کوردی له زانکۆی ئازادی سنه نییه.
وتیشی: مامۆستایانی بواری زمانی کوردی بۆ داڕشتنی سه‌ردێره‌کانی وانه‌ی ئه‌م زمانه بانگهێشت کراون و له کاتی کۆتایی هاتنی سه‌ردێره‌کان و دیاری بوونی مامۆستایان، له ساڵی 94 زمانی کوردی له دوو واحیدی خوازه‌کیدا ده‌وترێته‌وه.
سه‌رۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنه ڕاشیگه‌یاند: ناوه‌ندی کوردستان ناسی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنه‌ش کاره‌کانی ده‌ستپێکردووه و یه‌که‌مین چالاکییه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده داڕشتن و کۆکردنه‌وه‌ی کتێبێک له‌ژێر ناوی "زیوه‌ری زمان"ه که به‌مزووانه بڵاو ده‌کرێته‌وه.
سەرچاوە: کوردپرێس