شێعر و پەخشان

هۆڵی خوێندنەوەی منداڵان

عەلی حەمەڕەشید

یان گۆڤاری ڕەنگاو ڕەنگ
ڕەنگین و ڕازاوەو شــــەنگ
تایبەتن بۆ مــــــــنداڵان
بە سوودن بۆ ئێمەی جوان

 

 

 
هۆڵی خوێندنەوەی منداڵان

  عەلی حەمەڕه‌شید   

 

سیڤا:
دەی دەی وەرن پێکــــــەوە
بە دڵێکی خۆشـــــەوە
ئــــامــــادەبن بابـــــڕۆین
بۆ ھـــــــۆڵی خوێندنـــەوە
  *   *   *
دەی با بڕۆین ئێمەی گوڵ
بۆ خۆراکی مێشــــک و دڵ
کە ئەویش ئاشــــــــکرایە
ھەر لە خوێندنەوە دایـــــە
کۆرس:
ئەوا ھــــاتین سیڤا گیان
ھاوڕێ ئـــــــازیزەکەمان
سوپاسی ھەستت دەکەین
چاک لە مەبەستت دەگەین
سیڤا:
باش بزانن ھــــــاورێَیان
شوێنێکی ڕازاوەو جــــوان
ھەیە بەناوی ھـــــــۆڵی
خوێندنەوەی مـــــــــنداڵان
  *   *   *
نــــامــــێلکەو کتێبی زۆر
پڕ بـــــــابەتی جۆراو جۆر
لە چیرۆک و ھـــــــــــۆنراوە
تیا ئـــــــــامادەکـــــــراوە
  *   *   *
یان گۆڤاری ڕەنگاو ڕەنگ
ڕەنگین و ڕازاوەو شــــەنگ
تایبەتن بۆ مــــــــنداڵان
بە سوودن بۆ ئێمەی جوان
  *   *   *
بەڵام لـــەوێ وەک من بن
زۆر بێ دەنگ و ھـــێمن بن
حەزتان لە چ شتێک بوو
دەیخەنە بـــەر دەستان زوو
  *   *   *
بیخوێننەوە بـــە جــــوانی
ھەموو لاپە ڕەکـــــــــــانی
دەبێ ئـــــــاگــاداریان بن
وەک چـــــــــاو بیان پارێزن
  *   *   *
باش بزانن ھــــــــــاوڕێیان
شوێنێکی ڕازاوەو جـــــــــوان
ھەیە بەناوی ھـــــــــۆڵی
خوێندنەوەی مــــــــــــنداڵان