شێعر و پەخشان

پۆشاکی کوردی

 

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی

بەو پۆشاکەوە ناسراوین

دەیپارێزین هەتا ماوین

ڕازاوە و جوان و ڕەنگینە

لەلای هەموومان شیرینە

پۆشاکی کوردی

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی

 

ڕۆڵەی کورد و کوردستانم

خاوەن کلتوری خۆمانین

چونکە پۆشاکمان کوردییە

زۆر جوانە لە وێنەی نییە

وا شانازیی پێوە دەکەین

دەیسەلمێنێ کە ئێمە هەین

بەو پۆشاکەوە ناسراوین

دەیپارێزین هەتا ماوین

ڕازاوە و جوان و ڕەنگینە

لەلای هەموومان شیرینە

کاتێ دەیپۆشین ئاسودەین

هەست بەخۆشی و شادی دەکەین

لە هەموو شوێنێکی جیهان

ناسنامەیەکە بۆ کوردان