لە فارسییەوە: بەیان ئەحمەدی
کە لە خەو رادەبم
تەرمێکم بەسەر شانی چرکەکانەوە
ساڵانێکە
وەکوو هیچێکی زیندوو
نەژیاوم.
بۆ ژیان دەبێ بمرین
منوچهر بابائی
لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
هەتا ئێوارە...
تک تک بوونم
دەدەم بەدەست نەبوونییەوە
هەموو شەوێک دەمرم و
هەموو بەیانییەک
کە لە خەو رادەبم
تەرمێکم بەسەر شانی چرکەکانەوە
ساڵانێکە
وەکوو هیچێکی زیندوو
نەژیاوم
ژێرنووس:
دڵم بۆ خۆم دەسووتێ
وەک بڵێی
دەمامکێک لە ژیانم
لە روخسار داوە