ئامادەکردنی: سایتی قەڵەم
لە سەر ئەو خشتە زەمەنییەی پێشتر لە ئاگانامەکانداو لە ئاگادارییەکدا کە لەم سایتەوە(قەڵەم) راگەیەندرابوو بە میوانداری رێکخراوەی زانستی، فەرهەنگیی هۆژان کوردستان، کۆڕی رەخنە و توێژینەوەی کۆچیرۆکی: "جەستەیەکی خۆڵاوی بەسەر قاڵیچەی سولەیمانەوە" لە نووسینی رزگارلوتفی بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە چین و توێژە فەرهەنگی و رۆشنبیرییەکان بەڕێوە چوو.
لە سەر ئەو خشتە زەمەنییەی پێشتر لە ئاگانامەکانداو لە ئاگادارییەکدا کە لەم سایتەوە(قەڵەم) راگەیەندرابوو بە میوانداری رێکخراوەی زانستی، فەرهەنگیی هۆژان کوردستان، کۆڕی رەخنە و توێژینەوەی کۆچیرۆکی: "جەستەیەکی خۆڵاوی بەسەر قاڵیچەی سولەیمانەوە" لە نووسینی رزگارلوتفی بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە چین و توێژە فەرهەنگی و رۆشنبیرییەکانی وەک: بەڕێوەبەرانی ناوەندی چاپەمەنی "مانگ"، بەڕێوەبەری چاپەمەنی "گوتار"، بەڕێوەبەران و ئەندامانی بنکەی ئەدەبی/ فەرهەنگیی بەڕۆژە، بەشێک لە هەڵسووڕینەرانی بنکەی فەرهەنگی/ ئەدەبیی نۆژین، بەشێک لە بەڕێوەبەران و ئەندامانی رێکخراوەی زانستی/ فەرهەنگیی هۆژان، بەشێ لە ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی بانە، بەشێک لە ئەندامانی رێکخراوەی ژینگەپارێزانی پاژین،و بەشێکیش لە هۆگرانی ئەدەبیاتی کوردی بە گشتی و ژانڕی چیرۆک بە تایبەتی، لە فەزایەکی دیالێکتیکیانەدا بەڕێوە چوو.
سەرەتا رێزدار ناسر ئەمینی، وەک پێشکەشکاری رێکخراوەی هۆژان/ کوردستان، کورتەیەکی سەبارەت بە مێژوو و ستراتیژییەتی دامەزراندنی رێکخراوەکەی خۆیانی پێشکەش کرد و دوای ١٥ خولەک، بەڕێوەبردنی کۆڕەکەی سپاردە رێزدار فەرهاد بێهێشتی وەک پێشکەشکاری لژنەکە. ئەو بەڕێزەش دوای ناساندنی فەرمی لژنەکە و قسەکردن لە سەر چالاکی و بیلانی کاری کەس بە کەسیان، داوای لە بەڕێزان عەتا نەهایی و رزگار لوتفی کرد پێکەوە بچنە سەر سن و بابەتەکانیان پێشکەش بکەن. بەڕێز عەتا نەهایی دوای دەربڕینی پیرۆزبایی خۆی لەمەڕ دەرچوونی کتێبەکە، راوبۆچوونی خۆی لە روانگەیەکی ئەدەبی/ داستانییەوە سەبارەت بە کتێبەکە پێشکەش کرد و بە دوایدا بەڕێز رزگارلوتفی وەک نووسەری کۆمەڵە چیرۆکەکە، دوای دەربڕینی سپاس و پێزانین بە نیسبەت گیرانی کۆڕێکی لەو چەشنە، یەکێک لە چیرۆکەکانی کۆمەڵە چیرۆکەکەی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
دواتر، پەنێلی دووەم کە بریتی بوون لە بەڕێزان فەرهاد بێهێشتی وەک پێشکەشکار و رەخنەگر، هاوڕێ یووسفی وەک وتەبێژی گرووپ و وتاربێژ، دوکتور ئەمین کەرەمی وەک رەخنەگرێ بە گۆشە نیگای کۆمەڵناسی ئەدەبیاتەوە، مەحەمەد مەحەمەد مورادی وەک رەخنەگر و وتاربێژ و، عەتا رەشیدیانی وەک مێژووناس و توێژەرێکی مێژوویی بانگهێشت کرانە سەر سن و هەر کامەیان بە پێی خشتەی زەمەنی خۆیان لێکدانەوەکانیان دەربڕێ و توانییان چالاکانە و بە شێوەیەکی ئەکتیڤ بۆچوونەکانیان پێشکەش بکەن. شایانی باسە بابەتەکان لە سەر بنتکی ئەم خاڵانەی خوارەوە راوەستابوون و بە وردی و تیۆرییانە کەوتبوونە شەن و کەوکردنیان: بە کاربردنی جۆری کاغەزی کتێبەکە، دیزاینی رووبەرگی کتێبەکە، ناوی کتێبەکە، چۆنییەتی بەکاربردنی تووخمەکانی چیرۆک لەو کتێبەکەدا، بوون یا نەبوونی کاراکتەری چیرۆکەکان وەک سووژەیەکی ئەکتیڤ و چەندەها بابەتیتر کە رەنگە باسکردن و هێنانەوەیان لە تاقەتی ئەم رێپۆرتاژەدا نەبێت. پاشان لژنەکە، دوای پێشکەشکردنی بابەتەکانیان داوایان لە بەشداربووان کرد گەر پرسیارێکیان سەبارەت بە قسەکانیان هەیە راشکاوانە دەری ببڕن کە لە بەر کەمهێنانی کات، بە داخەوە تەنها چەند کەس لە بەشداربووانی ئازیز: وەک کاک هادی سەلیمی، کاک فەتاح خدری و ..تاد، توانیان راوبۆچوونی خۆیان دەرببڕن و وەڵام وەربگرنەوە.
لە کۆتاییدا و بە پاسی زەحمەت و هەوڵی بێ وچانی ئەو بەڕێزانە، لە لایان رێکخراوەی زانستی/ فەرهەنگیی هۆژانەوە هەر یەکەیان سپاسنامە، گۆڤارێکی زانستی/ فەرهەنگیی هۆژان و بەرگێک لە کۆچیرۆکەکەیان بە دیاری پێشکەش کرا. شایانی باسە کۆڕەکە دوای تێپەڕبوون بە ئاقارێکی رەزایەتمەندی زانستی/ ئەدەبییدا و بە بڕینی چوارکاتژمێر و نیو کات، لە سەعاتی ٧:٣٠ ی شەودا لە هۆڵی ئێرشادی ئیسلامی بانە بە بەرپرسیارەتی رێزدار جەنابی موعینئەفشار کۆتایی پێهات.