کڕۆنا و ناوەندگەرایی

کڕۆنا بووەتە هۆکاری بەهێزبوونەوەی ناوەندگەرایی. لە شوێنێک کە ژیان دەکەوێتە بەر هەڕەشەی لایەنێکی دیاریکراوەوە و هەموو پنت و جمگەکانی کۆمەڵگا دەخەنە بەر هێرشی خۆی، پێویستیی بەهێزکردنی سیستمی دەسەڵاتی باو کە دەرفەت و پێداویستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەرامبەر بەم هەڕەشەی پێیە، بەرجەستەتر دەبێتەوە. دەرمان و شوێنی تیمارکردن و رێکخستنی پلانی کۆمەڵایەتی کە دەوڵەت هەڵگریەتی ئەو شوێنانەن وا ئەم بەرجەستەییە دەنوێننەوە.

بۆیە لە دووای کڕۆنا ئێمە بەتووش بەهێزبوونەوەی دەوڵەت وەک یەکەی زاڵی گشتگیر بە سەر کۆمەڵگاکانداین.

دیارە ئەمە چ لە وڵاتانی دیمۆکراتیک و چ لە وڵاتانی دیکتاتۆری بەتایبەت لە رووی سیاسیەوە دیاردەیەکی باش نیە. لە جیهانێکدا کە بەهۆی دونیای دیجیتاڵی رۆژ لە دووای رۆژ گرینگیی تاک و کۆمەڵە جیاوازەکان زیاتر خۆی دەردەخست، بەهێزبوونەوەی دەسەڵاتی ناوەند هەواڵێکی خۆش نیە.

دیارە ئەمە دیاردەیەکی کاتییە و تێدەپەڕێ. بەڵام وادیارە ژیان و رەوتی رووداوەکانی ناوی، هەمیشە دیاریی تازە و سەسوڕهێنەری پێیە. سروشت وەک یەکەیەک کە ئیستاکە زیاتر لەهەر کاتێکی تر لەبەر هەڕەشەدایە، رەنگە زیاتر لە بوارەکانی تر هەڵگری ئەم دیارییە عەجایبانە بێت.

سایتی قەڵەم. ٣١ مانگی هەشتی ٢٠٢٠

Le difficoltà del capo sovrano di assicurare la stabilità, secondo Thomas  Hobbes – LaRivistaCulturale.com

گەڕان بۆ بابەت