لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

ئەو هەروەها سەری بە تیشکی سپی سووڕما کاتێک بینی لە رەنگە جۆراوجۆرکان پێکهاتووە. ئیسهاق هەروەها تلسکۆپێکی تایبەتی لە ئاوێنە دروستکرد کە لە تلسکۆپەکانی تر بەهێزتر بوو. ئەم زانایە دۆزینەوەیەکی گرینگی تریشی کرد. دۆزینەوەکە روونی دەکردەوە چلۆن شتەکان دەجوڵێن.

 

ئیسهاق نیۆتۆن

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

ئیسهاق نیۆتۆن لە شاری لینکۆڵنشەیر لە ئینگلیز لە ساڵی ١٦٤٣ پێی نایە دونیاوە و، لە مەزرایەکدا گەورەبوو. هێشتا بە تەمەن منداڵ بوو توانی داهێنانی سەیروسەمرە بکا، وەک  داهێنانی ئاشی هاڕینی گەنم، سەعاتی ئاوی و سەعاتی هەتاوی. بەڵام ئیسهاق لە قوتابخانە نمرەی باشی بەرنەدەکەوت. کاتێک تەمەنی بوو بە هەژدە ساڵ لە زانکۆی کەمبریج دەستی کرد بەخویندن. ئەو زۆر حەزی بە فیزیا، ماتماتیک و ئەستێرناسی بوو. بەڵام لە ساڵی ١٦٦٥ تاعونی گەورە کە نەخۆشییەکی کوشندە بوو ئینگلیزی داگرت و، بەناچار زانکۆی کەمبریج داخرا. ئیسهاق بۆ ماڵەوە گەڕایەوە و لەوێ درێژەی بە خوێندن و تاقیکارییەکانی خۆی دا. رۆژێکیان لە باغەکەیاندا خەریکی خواردنەوەی چایی بوو کە بینی سێوێک لە درەختێکەوە بەربووەوە. ئەم پرسیارەی لا دروستبوو "بۆچی سێوەکە لەجیاتی ئەوەی بەرەو حەوا بڕوات، کەوتە خوارەوە؟" لەمەوە تیۆری راکێشانی هێزی زەوی هێنایە گۆڕێ. ئەم هێزە هێزێکی نادیارە کە شتەکان بەرەو زەوی رادەکێشێ و دەبێتە هۆکاری سووڕاندەوەی هەسارەکان بەدەوری هەتاودا.

ئەو هەروەها سەری بە تیشکی سپی سووڕما کاتێک بینی لە رەنگە جۆراوجۆرکان پێکهاتووە. ئیسهاق هەروەها تلسکۆپێکی تایبەتی لە ئاوێنە دروستکرد کە لە تلسکۆپەکانی تر بەهێزتر بوو. ئەم زانایە دۆزینەوەیەکی گرینگی تریشی کرد. دۆزینەوەکە روونی دەکردەوە چلۆن شتەکان دەجوڵێن. ئەم یاسایانە ئیستاکەیش بۆ ناردنی مووشەک بۆ گەردوون کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ.

بە هۆی ئەم دۆزینانەوە ئیسهاق بەناوبانگ ودەوڵەمەند بوو، بەڵام خاوەن خوویەکی تووندو تیژیش بوو و بەردەوام لەگەڵ زاناکانی تر بەکێشەدەهات.

ـ "تۆ دۆزینەوەکەی منت دزیوە!"

ئیسهاق نیۆتۆن لە تەمەنی ٨٥ ساڵی لە ساڵی ١٧٢٧ مرد. تەرمی ئەم زانا گەوریە لە تەنیشت پاشا و شازادەکاندا لە 'وێست مینستەر ئەبی' لە لەندەن نێژراوە. ئیسهاق یەکێک لە گەورەترین زانایان و ماتماتیک زانانی جیهانە.

زندگینامه اسحاق نیوتون، دانشمندی که یک سیب مسیر او را تغییر داد!

گەڕان بۆ بابەت