شێعر و پەخشان
دوای مردن لە دەریادا نوقم دەبن
- توضیحات
- تاریخ ایجاد در پنج شنبه, 18 دی 1393 18:47
- بازدید: 876
پەرویز زەبیح غوڵامی
دوێنێ
لە دوێنێدا بینیم
پزیشکەکان
ماسییەکیان لە سۆنۆگرافییەکەیدا بینیبووەوە و
لە ترسان
دی پزیشک نەبوون
کە لە دوێنێ هاتمە دەرێ
هەموو کەسێ
لە دەریادا نوقم ببوون
تەنانەت دەریا.
گورچیلەی لە کوچکەو
قژی لەو شێعرانەی
کە با بۆ ماسیگرانی دەهۆنێتەوە.
هەموو رۆژێ مراوییەکان
ناوی بە زەرنەقووتەکانیان دەدەن.
دوێنێ
لە دوێنێدا بینیم
پزیشکەکان
ماسییەکیان لە سۆنۆگرافییەکەیدا بینیبووەوە و
لە ترسان
دی پزیشک نەبوون
کە لە دوێنێ هاتمە دەرێ
هەموو کەسێ
لە دەریادا نوقم ببوون
تەنانەت دەریا.
سەرچاوە: پەیچی فەیسبووکیی شاعیر