کەرامەتی مرۆڤ و خودا

لە رەوایەتە دینییەکاندا هاتووە خودا لە کاتی خوڵقاندنی مرۆڤدا لە رۆحی خۆی بەوی بەخشیوە. کەواتە مرۆڤ بەهرەی ئیلاهی هەیە. بەم پێیە مرۆڤ دەتوانێ بوونەوەرێکی پیرۆز بێت. هەر شتێکیش بە گوێرەی ئایین پیرۆز بێت دەبێ حورمەتی تا ئەو پەڕی خۆی رابگیرێ.

بەڵام ئەوەی لە کردەی ئیسلامی سیاسیدا دەیبینین رێک بە پێچەوانەوەیە. بۆ ئیسلامی سیاسی مرۆڤەکان نەک تەنیا پیرۆز نین، بەڵکو بە گوێرەی دابەشبوونیان بە سەر ئایین و ئایدیۆلۆژییەکاندا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ. تەنانەت رێچکە جیاوازەکانی ناو ئیسلام زۆربەیان یەکتریان قبوڵ نیە و بۆیە نرخی ئەو باوەڕدارانە هەمان نرخ نیە کە خۆیان لای خۆیان هەیانە. راستییەکەی ئەوەیە پیرۆزبوونی مرۆڤ لە ئیسلامی سیاسیدا زۆر ئاسان پێشێل دەکرێ و ئەو رۆحەی خودا پێی بەخشیوە، ئەوان بە ئاسانی دەتوانن لێی بسێننەوە!

گەر رۆحی مرۆڤ هەمان رۆحی خودا بێت، کەواتە کوشتنی مرۆڤ کوشتنی خودایە. بەم پێیە دیسان دەتوانین بڵێین پێشێلکردنی کەرامەت و پیرۆزیی مرۆڤیش پێشێلکردنی کەرامەت و پیرۆزیی خودایە.

سایتی قەڵەم

17.12.2019

Relatert bilde

گەڕان بۆ بابەت