و. سه‌عیده سائێب
چیتر هونه‌رمه‌ندبوون چاره‌نووس‌و به‌سه‌رهاتی تایبه‌ت به تاكێك نییه؛ به‌ڵكو بووه‌ته تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگا وه‌ك گشتێك تایبهتیترینو ڕۆژانهترین ئاستی جه‌سته‌یدا. لێره‌دایه كه هونه‌رمه‌ند هه‌لێكی دیكه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی داواكارییه‌كی جیهانیو گشتی ده‌دۆزێته‌وه ـ له پێگه‌ی زیره‌كییه‌ك له په‌یوه‌ندیدا به دوو جۆرهكیو لێڵی دوو جه‌سته‌ی خودی هونه‌رمه‌ند.
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی هونه‌ر بۆ خولێكی نویێ به‌رهه‌مهێنانی به‌زۆری هونه‌ری. له كاتێكدا سه‌ده‌ی پێشوو خولی به‌رخۆری به‌زۆری هونه‌ری بوو، له‌م زه‌مانه‌ی ئێمه‌دا دۆخه‌كه گۆڕاوه‌و دوو په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ره‌كی بوونه‌ته هۆی ئه‌م گۆڕانه. یه‌كه‌م سه‌رهه‌ڵدانی ئامرازه نوێیه ته‌كنیكیه‌كان بۆ بهرههمهێنانو دابهشكردنیوێنهكانو دووهه‌م په‌ره‌سه‌ندنیشی بووه‌ته هۆی گۆڕانی تێگه‌یشتنی ئێمه له هونه‌رو بۆ گۆڕانی ئه‌و یاسایانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئێمه بۆ جیاوازی دانان له نێوان "ئه‌وه‌ی هونه‌ره"و" ئه‌وه‌ی هونه‌ر نییه " كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرین.
ی »چ« هێمایین »ه. هه‌نووكه ده‌توانین بڵێین به‌م مانایه كۆمه‌لێك له هونه‌ره هاوچهرخهكانو چالاكیه ئینته‌رنێتیه‌كان له‌نێو جه‌رگه‌ی ئابووری كاپیتاڵیستیدا ڕۆڵی هاوشێوه‌كردنی (هێماینی)كۆمۆنیستیان گێڕاوه. ئه‌م دۆخه وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی هونه‌ری ڕۆمانتیكه له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له ئه‌وروپادا، كاتێك كه ژیانی سیاسی له ژێر په‌رچه كرداره دواكه‌وتووه ئایدۆلۆجیاو دامه‌زراندنی دووباره‌ی سیسته‌مه سیاسیه كۆنه‌كان بوو. ئه‌وروپا له دوای ڕاپه‌ڕینی فه‌ڕه‌نسه‌و جه‌نگه ناپلیۆنهكان به‌ره‌و خولی ئاشتی‌و جێگیر بوون ده‌چوو، له ئه‌نجامدا واده‌رده‌كه‌وت كه چاخی گۆڕانكاری سیاسی‌و ململانێ ئایدئۆلۆجیكهكان كۆتایی پێهاتووه. یه‌كده‌ست بوون‌و هاوفۆرمی ئابووری‌و سیاسی وه‌ستاو له‌سه‌ر بونیادی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، پێشكه‌وتنی تهكنۆلۆجیو قرتاندنی پێوه‌ندی سیاسی نێونه‌ته‌ویی فۆرمی گرتبوو چما ده‌یویست كۆتایی مێژوو ڕابگهیهنێتو ڕاپه‌ڕینی هونه‌ری ڕۆمانتیك _ كه له‌ناكاو له سه‌رتاسه‌ری خاكی قاڕه‌ی ئه‌وروپا سه‌ریهه‌ڵدا _ بووه شتێك كه خه‌ونی یۆتۆپیاكانیان تێدا ده‌ده‌یت. ترۆماكانی ڕاپه‌ڕینیان وه‌بیر ده‌هێنایه‌وه، شێوه ئاڵتهرناتیڤاكانی ژیانیان دههێنایهئاراوه. ئێستاكه‌ش پانتایی هونه‌ر بوه‌ته جێگه‌ی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی ئازادیبه‌خش، چالاكی هاوبهشو ئاراسته سیاسیه ڕادیكاڵ بووه‌كان. هه‌روه‌ها شوێنێك بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی كاره‌ساته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و بێ هیواییهكانی ڕاپه‌ڕینی سه‌ده‌ی بیسته‌م.و سیمای نیۆ _ ڕۆمانتیكو نیۆ _ كۆمۆنیست به تایبه‌ت كولتووری هاوچه‌رخ به باشی له ڕێگه‌ی دۆژمنانیهوه ده‌دۆزرێته‌وه. له‌م ڕووه‌وه كاریگه‌ری كتێبی جیرۆن لارنیر، ئێوه ئامرازی ده‌ست نین له‌سه‌ر « مائۆئیسمی دیجیتال »و« زه‌ینی كهنوویی » بدوێن كه كه‌شی مه‌جازی هاوچه‌رخی گرتبێته‌خۆ، بنه‌مای مافی خاوه‌نداری تایبه‌تی فكری پێشێل بكات‌و له ئه‌نجامدا ستاندارده‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌و له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی خودی كولتوور.
له دوای ئه‌وه‌ی لێره‌دا ڕووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه، نه‌ك ڕزگاركردن له كاره به‌ڵكو ڕزگاركردنی له كار _ یان لانیكه‌م له ئاستی جهستهییو سته‌مكارانه‌كه‌ی. به‌ڵام وه‌ها پرۆژه‌یه‌ك تا چ ڕاده‌یه‌ك ڕیالیستییه؟ ئایا له بونیادا ده‌ربازبوون له كار مومكینه؟ له ڕاستیدا، هونه‌ری هاوچه‌رخ پرسێكی ئه‌سته‌م ده‌خاته‌به‌ر تیۆری ماركسیستی سوننه‌تی به‌های زیاده: گه‌ر به‌های«سه‌ره‌كی» به‌رهه‌مێكی كه‌ڵه‌كه بووی كار له نێویدا ڕه‌نگده‌داته‌وه، له‌و كاته‌دا چۆن ئامادهیهك ده‌توانێت به‌های زیاده‌ی به‌رهه‌مێكی هونه‌ری به ده‌ستبهێنێت. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاستییه كه هونه‌رمه‌ند هیچ كارێكی زیاده‌ی تێدا خه‌رج نه‌ركردووه؟ به‌م مانایه‌یه كه چما تێگه‌یشتنی پۆست_دووشانی له هونه‌ر له‌و دیوی كار كاریگه‌رترین نموونه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تیۆری ماركسیستی به‌ها پێكده‌هێنێت؛ له پێگه‌ی نموونه‌یه‌ك له خه‌لاقییه‌تی «ڕووت»و«نا مادی » كه به‌رزتره له هه‌موو تێگه‌یشتنه سوننه‌تیه‌كان له به‌رهه‌مهێنراوی به‌ها _ ئه‌وه‌ی كه به‌ها به‌رهه‌می كاری جه‌سته‌ییه _ ڕاده‌وه‌ستێت. له‌م بابه‌ته تایبه‌ته‌دا واده‌رده‌كه‌وێت كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاڵای هونه‌ری پڕ به‌ها جیا له‌هه‌ر جۆره دهربهستیهك به كاری جه‌سته‌یی دوو مه‌رج ته‌واوه: بڕیاری هونه‌رمه‌ند كه ئۆبژه‌یه‌كی دیاریكراو به ناوی به‌رهه‌می هونه‌ری دههێنێتهئاراوهو بڕیاری ڕێكخراوی هونه‌ری كه ئه‌م ئۆبژه‌یه وه‌ك به‌رهه‌می هونه‌ری وه‌ربگرێت.وبڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرداره هونه‌رییه به ڕواڵه‌ت نامادییه له سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵگادا له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه په‌ره‌یداوه به‌م بۆچوونه، كه ڕزگاركردنی پۆست_ دووشانی له‌كار به له ڕێگه‌ی خه‌لاقییه‌تی « نا مادی » _ نه‌ك ڕزگاركردنی ماركسیستی كار _ ڕێگه‌ی بۆ یۆتۆپیایه‌كی نوێ له كۆمه‌ڵێك ماڵتیتودی خه‌لاق كردووته‌وه. به‌مپێیه، ته‌نیا پێشمه‌رجی پێویست ئه‌م كردنه‌ویه واده‌رده‌كه‌وێت ڕه‌خنه‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه‌یه كه له نێوان سیاسه‌تی هه‌مه‌گیرو وه‌لانانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی خۆی، خه‌لاقیه‌تی ماڵتیتوده سهیالهكان گه‌مارۆ ده‌ده‌ن، به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌و به‌ر به ڕه‌وته‌كه‌ی ده‌گرێت.
به‌مپێیه ئه‌وه‌نده‌ش چه‌مكی «نه‌هاد » بۆمان ڕوون نییه. نه‌هاده هونه‌ریه‌كان، به‌تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی « ڕه‌خنه‌ی نه‌هادی »، به ستراكتۆرهكانی ده‌سه‌لات ده‌زاندرێن كه ده‌یگێڕننه‌وه چ شتێك له چاوی كۆ به‌ده‌ره، یان چ شتێكی تێدا جێ بكرێته‌وه. به‌مپێیه هه‌ندێجار نه‌هاده هونه‌ریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی « ئیدئالیستی »و نا ماتریالیستی لێكده‌ده‌نه‌وه، له كاتێكدا به زمانی ماتریالیستی، نه‌هاده هونه‌رییه‌كان شتێك نین جگه‌له كۆمه‌ڵێك ماڵ، شوێن، ههنبارو... هتد كه بۆ دروستكردن، دروستكردنه‌وه‌و كهڵكداربوون پێویستییان به هه‌ندێك كاری جه‌سته‌ییه، كه‌واته ده‌توانین بڵێین كه دوورخستنه‌وه‌ی « كاری نامۆ بوو »ی هونه‌رمه‌ندی پۆست_ دووشانی بۆ جارێكی تر ده‌خاته هه‌ڵوێستێكه‌وه كه دووباره كاری جهستهییو نامۆ به‌كاربهێنێت * تاكو كۆمه‌ڵێك ئۆبژه‌ی مادی دیاریكراو له ده‌ره‌وه‌ی دۆخی هونه‌ری بێنێته ناوه‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه له‌ناو هونه‌ره‌وه بیگوازێته ده‌ره‌وه. به‌مجۆره ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌لاقییه‌تی بێوێنه‌ی غه‌یره مادی شتێك نییه جگه‌له وه‌همێكی ڕووت؛ چونكه به‌رهه‌می هونه‌ری له مۆد كه‌وتوو نامۆكراو چووه‌ته جێگه‌ی كاری جهستهییو نامۆ كراویی گواستنه‌وه‌ی ئۆبژه‌كان. له ڕاستیدا، هونه‌ر _ له‌و دیو سنووره‌كانی _ كاری دووشانی ده‌رخه‌ری سه‌ركه‌وتنی كاری «ده‌رهه‌ستی »نامۆكراو به‌سه‌ر كاری « خه‌لاقی »نا نامۆ كراودایه. هه‌ر ئه‌م كاری نامۆ بووی گواستنه‌وه‌ی ئوبژهكانه كه تێكڵاو له‌گه‌ڵ كاری ههنباركراو ده‌بنه هۆی درووستكردن‌و مانه‌وه‌ی كه‌شی هونه‌ری؛ له ئه‌نجامدا له‌وه‌ها كهشێدا بایه‌خی هونه‌ری له‌ژێر سێبه‌ری هونه‌ری پۆست _ دووشانی به‌رهه‌مده‌هێنن. ڕاپه‌ڕینی دووشانی به ڕزگاركردنی هونه‌رمه‌ند له‌كار كۆتایی پێنه‌هات ، به‌ڵكو ئه‌نجامه‌كه بووه پرولتێرسازی ئه‌و له نێوان درووستكردن‌و گواستنه‌وه‌دا. له ڕاستیدا _ ڕێكخراوه هونه‌ره هاوچه‌رخه‌كان چیتر پێویستییان نه‌ماوه به هونه‌رمه‌ند له پێگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رێكی سوننه‌تیدا. به پێچه‌وانه‌وه، له‌مڕۆدا هونه‌رمه‌ند وه‌كو كاریگه‌رێك بۆ ماوه‌یه‌ك دیاریكراو وه‌رده‌گیردرێت. تاكو پرۆژه‌یه‌كی ڕێكخراو به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. له لایه‌كی دیكه‌وه، هونه‌رمه‌ندانێك وه‌ك جێف كۆنزو دامین هێرست كه له باری بازرگانییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوون _ ماوه‌یه‌كی درێژه بوونه‌ته بهرههێنهری كار.
ئابوری ئینته‌رنێت ته‌نانه‌ت بۆ بینه‌رێكی بیانیش هه‌مان ئابووری هونه‌ری پۆست_ دووشانی نمایش ده‌دات. له ڕاستیدا ئینته‌رنێت شتێك نییه جگه‌له جۆرێك تۆڕی ته‌له‌فونی گۆڕدراوو ئامرازێك بۆ ههڵگرتنو گواستنه‌وه‌ی سیگناڵه ئه‌لكترۆنیه‌كان. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه. نه‌ك « نا مادی »به‌ڵكو به‌ته‌واوی مادییه. گه‌ر كۆمه‌ڵێك هێڵی پێوه‌ندیداری تایبه‌تی بهكارنههێنرێتو كۆمه‌ڵێك سیسته‌می تایبه‌تی درووست نه‌كرێت، یان ئه‌گه‌ر ده‌سڕه‌سی بهڕێكخهری تهلهفونو به‌هاكه‌ی نه‌درێت : ئه‌وكاته زۆر ئاساییه ئینتهرنێتو فه‌زای مه‌جازیمان نه‌بێت. ده‌توانین له ڕێگه‌ی زاراوه‌ی ماركسیزمی سونه‌تییه‌وه بڵێین كۆمپانیا زلهێزه ته‌كنه‌لۆژییه په‌یوه‌ندیداره‌كان بنه‌مای ئابووری ئینتهرنێتو ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی واقیعی مه‌جازیان له ده‌ستدایه‌و كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن: به‌واتایه‌ك هاردوایهره ئه‌نجامی ده‌دات. به‌مپێیه ئینته‌رنێت تێكڵاوێكی سه‌رنجڕاكێشه له هاردوایهری كایتالیستیو سۆفتوایهری په‌یوه‌ندی. به‌ڕواڵه‌ت سه‌دان ملیۆن « به‌رهه‌مهێنه‌ری ناوهڕۆك »، ناوه‌ڕۆكه‌كانیان به‌بێ هیچ كرێ‌و پاداشێك له‌سه‌ر ئینته‌رنێت داده‌نێن، ئه‌مه له حاڵێكدایه ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مهاتوو نه‌ك ئه‌وه‌نده‌ش به‌رهه‌می كاری فیكریه به‌ڵكو له ڕاستیدا به‌رهه‌می كاری جه‌سته‌ییه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له كیبۆردی كۆمپیوته‌ر. به‌رهه‌می وهدهستكهوتوو له‌م كاره‌یان ده‌چێته گیرفانی هه‌مان كۆمپانیا زلهێزه‌كان كه كه‌ره‌سته‌ی مادی به‌رهه‌می مه‌جازی كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
له ڕاستیدا هه‌نگاوی چاره‌نووسساز له پرۆلێتێرسازیو چه‌وساندنه‌وه‌ی كاری هونهریو فیكری به هاتنی گووگێل ههڵێنرا. شێوه‌ی كاری متۆڕی گه‌ڕانی گووگێل پارچه پارچه كردنی ده‌قه فهردیهكانه به كۆمه‌ڵێك زبلی زمانی له یه‌ك جیانهكراو: هه‌ر نووسراوه‌یه‌كی فه‌ردی كه له ڕووی سوننه‌تیه‌وه گرێدراوه، بوو به مه‌به‌ستی نووسه‌ره‌كه‌ی، به‌مشێوه پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌و له‌ناوده‌چێت كه وشه‌كانی تاكی نووسه‌ر له پانتاییهكهیان ده‌كێشرێنه ده‌ره‌وه‌و تێكڵاو به ڕه‌سته مه‌جازی‌و بێ شوێنه‌كان ده‌بێت. كه سه‌رجه‌م یه‌ك ناو ده‌گرنه‌خۆ. هه‌ڵبه‌ت هێزی یه‌ك پارچهكردنو مه‌به‌ستی نووسه‌ر ماوه‌یه‌كی درێژه له فه‌لسه‌فه‌ی هاوچهخدا به تایبه‌ت له دیكانستراكشێنی دێریدایی هه‌ڵوه‌شابووه‌وه. له ڕاستیدا، ئه‌م دیكانستراكشێنه پێشتر ببووه هۆی دهستبهسهرداگرتنو به‌گشتی كردنی هێمایی نووسراوه‌كان، له‌م ڕێگه‌وه ئه‌وانه‌یان له‌ژێر كۆنترۆڵی نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌هێنایه ده‌ره‌وه‌و دهیڕژانه ناو قووڵایی زبڵدانی بێ‌بن «نووسراوه »نهناسراوهكانو بێ به‌هره له سووژه. له سه‌ره‌تادا دیكانستراكشن وه‌ك ژێستێكی ئازادی به‌خش ده‌هاته‌به‌رچاو، چونكه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌یاڵی تایبه‌تی كۆمۆنیستی‌و كالكیتوویستی هاوڕێو گونجاو بوون.به‌مپێیه ئه‌مڕۆكه كاتێك گووگێل به پرۆگرامه دیكانستراكشێنو نووسراوه هاوبه‌شه‌كان بوون ده‌به‌خشێت، چیتر ڕزگاری به‌خش نایه‌ته به‌رچاو، به‌مپێیه‌ش، جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان به دیكانستراكشێن كردن‌و گووگێلی بووندا: دریدا دكانستراكشێنی به وته‌یه‌كی ته‌واو « ئایدیالیستی » جۆرێك چالاكی بێ سنوور‌و له ئه‌نجامدا به كونترۆڵ هه‌ڵنه‌گر ده‌زانێت؛ به‌ڵام ئه‌لگۆریتمه‌كانی گه‌ڕانی گوگێل نه‌ك ته‌نیا بێ سنوور نین، به‌ڵكو له بونیادا به‌ته‌واوی سنوردار‌و مادین _ هه‌ڵبه‌ت له ژێر ڕكێفی زاڵبوون، چاودێری‌و ده‌ستكاری كۆمپانیایی، وه‌لانانی كۆنترۆڵی نووسینی، مه‌به‌ستدارو ئایدۆلۆجیك له‌سه‌ر نڤیسار ڕزگاربوونی كۆتایی پێنه‌هات. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، نڤیسار له پانتایی ئینته‌رنێتدا ده‌بنه جۆرێكیتر له سووژه‌ی كۆنترۆڵكراو له‌نێوان كۆمپانیا‌و هاردوایهرو سۆفتوایهرو دۆخی مادی دروستكردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌كان داده‌سه‌پێندرێت. بهواتایهكیتر، ئینته‌رنێت به سڕینه‌وه‌ی بێوێنه‌ی كاری كولتوری‌و هونه‌ری له پێگه‌ی به‌رهه‌می نڤیسار غه‌یره نامۆكراو، پرۆسه‌ی به پرولێتێركردنی كاری به ئه‌نجامگه‌یاند؛ پڕۆسه‌یه‌ك كه له ده‌یه‌ی نۆزده‌یه‌مدا ده‌ستیپێكرد. هونه‌رمه‌ند چیتر ده‌بێته كرێكارێكی نامۆكراو كه هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ كرێكاری پڕۆسه‌كانی هاوچه‌رخ نییه.
به‌ڵام پرسیارێك ده‌مێنێته‌وه. چ به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌ی هونه‌رمه‌ندا هات كاتێك كاری به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری نامۆ بوو؟ وڵامه‌كه ساده‌یه: جه‌سته‌ی هونه‌رمه‌ندیش بووه به ئامادهیهك. پێشتر فۆكۆ سه‌رنجمانی بۆ ئه‌م ڕاستیه ڕاكێشابوو كه كاری نامۆ بوو له ته‌نیشت به‌رهه‌می هێنراودا (پیشه‌سازی) جه‌سته‌ی كرێكاریش به‌رهه‌مده‌هێنێت؛ جه‌سته‌ی كرێكار كهویو له دوایشدا ڕادێتو هاوكات ده‌خرێته به‌ر چاودێری ده‌ره‌كیه‌وه ؛ دیارده‌یه‌ك كه فۆكۆ ناوی « سه‌راسه‌ر بینی » لێنا. له ئه‌نجامدا، ئه‌مكاره پیشه‌سازیه ناتوانێت ته‌نیا به پێی توانای به‌رهه‌مهێنراوی ده‌ره‌كی لێتێگهیشت؛ به‌ڵكو بۆ تێگه‌یشتنی ده‌بێت پێویستانه ئه‌م ڕاستیه‌ی جیاكه‌ینه‌وه. كه‌وه‌ها كارێك جه‌سته‌ی خودی كرێكاریش وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ پاڵپێوهدان، ئامرازێك« بابه‌تی كرا‌و »له كاری پیشهسازیانهو نامۆكراو به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی مۆدێرنیتی بووه؛ له‌مكاته‌دا ئه‌م جه‌سته مۆدێرن بووانه له كۆمه‌ڵێك شوێنی كولتوری، بهڕێوهبهرایهتیو بیۆكراتیكی هاوچه‌رخدا نیشته‌جێ بوون پێده‌چێت هیچ شتێكی مادی جگه‌له له‌م جه‌ستانه له‌و شوێنه دیاریكراوانه‌ی كه پێشتر باسمانكرد به‌رهه‌منایه‌ت. هه‌نووكه ده‌توانین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ین هونه‌ری هاوچه‌رخ ده‌قاوده‌ق هه‌ر ئه‌م جه‌سته مۆدێرن‌و بهڕۆژبووهی كرێكاره، كه وه‌ك جۆرێك حازرو ئاماده كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت. به‌هه‌ر حاڵ: هونه‌رمه‌ندی هاوچه‌رخ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مجۆره جه‌ستانه پێویست ناكا سه‌ردانی كارگه‌و ئیداره‌كان بكات. له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌ها دۆخێك‌دا واته له دۆخی كاری هونه‌ری نامۆكراودا، جه‌سته‌ی خودی هونه‌رمه‌ندیش به هه‌مانشێوه‌یه.
له‌ڕاستیدا، له ده‌یه‌كانی ڕابردوودا جه‌سته‌ی هونه‌رمه‌ند له پرفۆرمانس، ڤیدۆ ئارتو فۆتۆگرافیدا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته ناوه‌ندی هونه‌ری هاوچه‌رخ. له‌مڕۆدا ده‌توانین بڵێین كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی ڕۆژانه‌ی هونه‌رمه‌ند كه‌وتنه‌به‌ر چاوی جه‌سته‌یه‌تی وه‌ك جه‌سته‌ی كرێكاریك. له به‌رانبه‌ر ڕوانینی داچهقاوی بینه‌رێك یان كامێرایه‌ك كه دروستكراوی هه‌مان شانۆی سه‌رانسه‌ربینی جه‌سته‌ی كرێكارانی كارگه‌و كارگێڕیهكانو ناوه‌نده كاریهكانه.
نموونه‌یه‌ك له‌م « كه‌وتنه به‌رچاوی سهرانسهربینه »دا ده‌توانین له نمایشێكی ساڵی 210 ی مارینا ئابرامۆڤیچ له مووزه‌ی هونه‌ره مۆدێرنه‌كانی نیۆیۆرك، به ناوی « هونه‌رمه‌ند ئاماده‌یه » ببینین. ئابرامۆویچ له درێژه‌ی ڕۆژه‌كانی پیشانگادا له كاتی ئیداریدا، له‌ناو ڕێڕه‌وی مۆزه‌خانه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی بێ جوولهو یه‌كده‌ست داده‌نیشت. به‌مپێیه، ئابرامۆویچ پێگه‌ی كرێكارێكی ئیداری سه‌رله‌نوێ دهخوڵقاندهوه، كرێكارێك كه هه‌رڕۆژه ده‌بێت له هه‌مانشوێن دابنیشێت تاكو له‌ژێر چاودێری باڵاده‌سته‌كه‌ی بێت، جیا له‌وه‌ی كه چ كارێك جگه‌له‌مه له‌و دیوی ئه‌وه‌وه ئه‌نجامده‌رێت. به‌رهه‌می ئابرامۆڤیچ نمایشی بێوێنه‌ی ئه‌م ئیده‌ی فۆكۆیه كه به‌رهه‌مهێنانی جه‌سته‌ی كرێكار ئه‌نجامی سه‌ره‌كی كاری مۆدێرنیزهو نامۆ بووه. ئابرامۆڤیچ ڕێك له ڕێگه‌ی نه‌بوونی ئیجرای چالاكانه‌ی هیچ ئه‌ركێك له درێژه‌ی ئه‌و سه‌عاتانه‌ی كه ئاماده بوو توانی بابه‌تی، سه‌رسووڕهێنه‌ری ، سهبوریو هه‌وڵی جه‌سته‌یی پێویست په‌روه‌رده بكات. كه پێویست به‌وه‌ها ئاماده‌بوونی ڕووت له شوێنی كار به درێژایی ڕۆژێكی ته‌واوی كاری، هاوكات، جه‌سته‌ی ئابرامۆڤیچ له بنده‌ستی ڕژیمێكی یهكجوری « پێشه‌نگدا بوون » بوو. كه هه‌موو به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری مۆدێرن له‌ناویدا، له كاتی كاری مۆزه‌خانه‌دا، به دیواره‌كاندا هه‌ڵواسراون یان له جێگه‌ی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشتر به‌گشتی لهوێناكردنماندا بوو ئه‌م شێوهكاریو په‌یكه‌رانه، كاتێك كه له‌به‌رچاوی داچهقاوی بینه‌راندا نین یان كاتێ مۆزه‌خانه داخراوه، جێگه‌كه‌یان ناگۆڕنو وونیش نابن. ڕه‌نگه وابیربكه‌ینه‌وه كه جه‌سته‌ی بێ جووڵه‌و وه‌ستاوی ئابرامۆویچ هه‌تاهه‌تایه له مۆزه‌خانه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و له پاڵ به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانی دیكه‌دا نه‌مرو هه‌میشه‌ییه. له‌م ڕوانگه‌ییه‌وه، « هونه‌رمه‌ند ئاماده‌یه »وێنایه‌ك له ته‌رمی زیندوو له پێگه‌ی ته‌نیا ڕوانگه‌ی مومكین له نه‌مری ده‌خوڵقێنێت، كه شارستانییه‌تی ئێمه ده‌توانێت به شارۆمهندهكانی نیشانبدات.
ئه‌م كاریگه‌ریه په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌مری‌و هێنانه‌وه بیری ئه‌م فاكته به‌هێزتر ده‌كات: ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه جۆرێك دووباره خوڵقاندن‌و/ دووپاتكردنی پرفۆرمانسی بوو ئابرامۆویچ له ساڵه‌كانی گه‌نجیه‌تیدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئۆلی ئه‌نجامیداو ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ش له درێژه‌ی كاتی كارگێڕی هۆڵی نمایش به‌رانبه‌ر یه‌ك داده‌نیشتن.له « هونه‌رمه‌ند ئاماده‌یه »پێگه‌ی به‌رانبه‌ر ئابرامۆویچ، واته جێگه‌ی ئۆلی ده‌توانێت به بینه‌ران پڕ ببێته‌وه. ئه‌م جێبهجێییه ده‌ریده‌خات چۆن جه‌سته‌ی كرێكاری هونه‌رمه‌ند _ له ڕێگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی نامۆ بووه‌و« ده‌رهه‌ست» كاری مۆدێرن _ له جه‌سته‌ی سرووشتی‌و مردوویی خۆی جیاده‌بێته‌وه. جه‌سته‌ی كرێكارانه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ر جهستهیهكیتردا كه ئاماده‌یه‌و توانای به‌رێوه‌بردنی ڕۆڵی به‌رابه‌ر «لهپیشاندهراندا» هه‌یه جێبه‌جێ ببێت.به‌مپێیه، له به‌شی سه‌ره‌كی‌و ڕوو له ڕابردووی دوایین نمایش، پرفۆرمانسی پێشوویی ماریناو ئۆلی به دوو فۆرمی جیاواز دووپات‌و دووباره بهرههمهاتهوه: له ڕێگه‌ی مۆستهنهدی ڤیدۆییو جه‌سته‌ی ڕووتی ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه بهكرێگیرابوون. لێره‌دا جارێكتر ڕووتی ئه‌م جه‌ستانه له فۆرمه تایبه‌ته‌كه‌یان ته‌نانه‌ت له ڕه‌گه‌زه‌كه‌یان گرنگتر بوو(له یه‌كێك له بهڕێوهچوونهكاندا به پێی سه‌ر نجی كرده‌كی كار، ژنێك بوو به جێگره‌وه‌ی ئۆلی ):زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌خوی شانۆیی هونه‌ری هاوچه‌رخ ده‌دوێن. به‌ڵام به‌یه‌ك مانا، هونه‌ری هاوچه‌رخ ده‌بێته هۆی پێچه‌وانه بوونه‌وه‌ی نمایشێك كه له شانۆ‌و سینه‌ماو نموونهكانیتر ده‌توانین بیدۆزینه‌وه. له شانۆدا، جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ریش به تێپه‌ڕاندنی پرۆسه كهوڵاكوڵییه جۆرواجۆرهكان بۆ ناو جه‌سته‌كانی دیكه به ڕۆڵ گێڕانهكانیان، خۆیان وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی نه‌مر نمایش ده‌كه‌ن. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه، له هونه‌ری هاوچه‌رخدا جه‌سته‌ی هونه‌رمه‌ند كۆمه‌ڵێك ڕۆڵی جۆراوجۆر (بۆ نموونه سیندی شێرمه‌ن)یان جه‌سته زیندووه جیاوازه‌كان (له نموونه‌ی ئابرامۆویچ)كه‌ڵه‌كه ده‌كات. جه‌سته‌ی كرێكارانه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌وكات ده‌توانێت وه‌ك خۆی بێت یان ده‌توانێت بگۆڕی‌و جێبه‌جێ بێت.چونكه جه‌سته كاری نامۆ بوو ده‌رهه‌ستی خاوه‌نییه‌تی. ئێرنێست كانتروڤیكز له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا به‌ناوی «دوو جه‌سته‌ی پاشا: توێژینه‌وه‌یه‌ك له ئیلاهیاتی سیاسی سه‌ده‌كانی ناوین »پرسێكی مێژوویی ده‌خاته به‌رباس كه جه‌سته‌ی پاشا به گریمانهگرتنی هاوكات دوو جه‌سته‌ی پێكهاتوو :یه‌كێكیان جه‌سته‌ی سرووشتی‌و له‌ناوچوو ئه‌ویدی جه‌سته فهرمیو، نه‌هادی، نه‌مر به جۆرێكی هاوشێوه ده‌توانین بڵێین جه‌سته‌ی دووهه‌می هونه‌رمه‌ند، واته هه‌مان جه‌سته‌ی كارێكارانه كه ده‌خرێته به‌رچاو له ساتی كه‌وتنه به‌رچاو، ئه‌م جه‌سته كاریگه‌رییه به‌های كاری كه‌ڵه‌كه بوو له ڕێكخراوه هونه‌رییه‌كان ده‌رده‌خات.(كانتروویكز ده‌ڵێت مێژوونووسانی سه‌ده‌كانی ناوین له «كورپوشینه »كان دواون. به گشتی، كاتێك سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌ندێك له‌و كارانه ناگرینه به‌رچاو كه بۆ هه‌ڵواسینی كاره‌كان به دیوار‌و مانه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كان له‌سه‌ر جێگه‌ی خۆیان پێویسته. به‌ڵام كه‌تێك كه بینه‌ر ڕووبه‌ڕووی جه‌سته‌ی ئابرامۆویچ ده‌بێته‌وه، ئه‌م ههوڵو تێكۆشانه له‌ناكاو ده‌كه‌وێته به‌رچاو؛ هه‌وڵی جه‌سته‌ی نادیار بۆ ڕاگیركردنی جه‌سته‌ی مرۆڤ له كاتێكی یه‌كسان‌و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، یه‌ك «شت »، حازرو ئامادهیهك به‌رهه‌مده‌هێنێت، كه سه‌رنجی بینه‌ران بۆ خۆی ڕادهكێشتو ده‌رفه‌تی پێده‌دات كه به‌رانبه‌ر به جه‌سته‌ی ئابرامۆویچ ماوه‌یه‌كی درێژ بیربكاته‌وه.
له‌وانه‌یه بڵێم ته‌نیا جه‌سته‌ی كرێكارانه‌ی تاكه به‌ناوبانگه‌كانی هاوچه‌رخ ده‌خرێته به‌رچاوی كۆی خه‌ڵك. به‌مپێیه، ته‌نانه‌ت « نۆرماڵترین »و ئاسایی‌ترین خه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌رده‌وام جه‌سته كرێكارانهكانی خۆیان له ڕێگه‌ی فۆتو، ڤیدیۆ، ماڵپهڕهكانو.... هتد مۆسته‌نه‌د ده‌كه‌ن. له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوچه‌رخ نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر چاودێری ڕێكخراویی، به‌ڵكو هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته به‌ر ڕووبه‌ری ڕووله زیاده‌ی ڕووماڵی میدیاییه‌وه. دۆخه كۆمیدیه‌كانی زۆربه‌ی میدیاكانی سه‌رانسه‌ری جیهانیان پڕكردووهتهوو جه‌سته كاریگه‌رییه‌كانی دۆكتۆر، وهزریر، ماسیگر، سه‌رۆك كۆمار، ئه‌ستێره‌كانی سینه‌ما، كاریگهرانی كارگه، مافیای مرۆڤ كوژان، گۆڕكهنانو ته‌نانه‌ت زۆمبهكانو خوێنخۆره‌كان ده‌خاته‌به‌ر چاوی ئێمه.ڕێك لێره‌دایه له هه‌موو ئامادهبوونو جیهانی بوونی جه‌سته‌ی كارێكاریو « نواندویه‌تی كه بۆ هونه‌ر سه‌رنجڕاكێش ده‌كاته‌وه گه‌ر ته‌نانه‌ت جه‌سته سروشتیهكانو سه‌ره‌كی هاوچه‌رخانی ئێمه جیاوازبن،و جه‌سته دووههمهكانی ئه‌وان شیاوی گۆڕینه‌وه‌یه، ڕێك هه‌رئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی گۆڕینه‌وه‌یه كه هونهرههمهندو بینه‌رانی یه‌كده‌ست ده‌كاته‌وه. له‌مڕۆدا هونه‌رمه‌ندو هونه‌ری له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هاوبه‌ش ده‌بن ڕێك وه‌ك ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ئایین یان سیاسه‌ت هاوبه‌ش ده‌بن. چیتر هونه‌رمه‌ندبوون چاره‌نووس‌و به‌سه‌رهاتی تایبه‌ت به تاكێك نییه؛ به‌ڵكو بووه‌ته تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگا وه‌ك گشتێك تایبهتیترینو ڕۆژانهترین ئاستی جه‌سته‌یدا. لێره‌دایه كه هونه‌رمه‌ند هه‌لێكی دیكه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی داواكارییه‌كی جیهانیو گشتی ده‌دۆزێته‌وه _ له پێگه‌ی زیره‌كییه‌ك له په‌یوه‌ندیدا به دوو جۆرهكیو لێڵی دوو جه‌سته‌ی خودی هونه‌رمه‌ند.
په‌راوێز:
*ده‌بێت به‌رهه‌می هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی دوا _ دووشانی له لایه‌ن ڕێكخراوه هونه‌ریه‌كانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت. بههرهداربوونو مانه‌وه‌ی ڕێكخراوه هونه‌ریه‌كان به‌و فۆرمه له هونه‌ره‌كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی دوا _ دووشانی دوورخراوه‌ته‌وه؛ ئه‌م پێویستی په‌سه‌ندكردنی ڕێكخراوی هونه‌ری بۆ جارێكی‌تر ڕێگه بۆ هونه‌رمه‌ند ده‌كاته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ فۆرمی كاری پێشوو.
نووسینی: بۆردیس گرۆیس
سه‌رچاوه: www.schizocult.com