لەتیف بێوار
ئایا هه‌موو ئه‌زموونه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی شکست و خیانه‌ت و کاره‌ساته‌کان وای له شاعیر نه‌کردووه، قوربانیی بوونی خۆی ئاوها ده‌رببڕێ، وه‌ك له ڕێبازی شیته‌ڵکاری ده‌روونی سیگمۆند فرۆیدا هاتووه، له کاتێکدا بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه تاڵه‌کان هه‌ر کهڵهکهبوونێك بوون له نه‌ستدا و نه‌یتوانیبێت ده‌ربڕینیان لێبکات.
وێنه‌کانی قوڵایی نه‌ست له شیعردا
له‌تیف بێوار
شاعیر ڕۆژ هەڵەبجەیی چه‌ند پارچه شیعرێکی کورتی له ماڵپه‌ڕی (ڕێگای کوردستان)دا بڵاوکردنه‌وه له ژێر ناوونیشانی (ناتەبایی من و ئەو)، ئه‌وه‌ی لام جێی سه‌رنج بوو و وای کرد ئه‌م نووسینه له‌دایك بێت خوێندنه‌وه‌ی خاڵێکی تا ڕاده‌یه‌ك شاردراوه بوو له پشت مه‌دلولی هه‌ندێك له داله‌کانه‌وه که ئه‌ویش پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌و تێڕامانێکی ورده تاکو بگه‌ینه راستی ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی باسی لێوه ده‌که‌ین.
ئێستا با ئه‌و دوو پارچه شیعره بنووسینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ خوێنه‌راندا که‌مێك له‌سه‌ریان بوه‌ستین و بزانین ئێوه‌ش هه‌مان رای منتان هه‌یه یان رایه‌کی جیاوازتر؟
کۆپله‌ی ژماره/ 3
ئەو کافر بوو من زاهید،
خوڕەی سێوە
دۆزەخی من
....................
کۆپله‌ی ژماره/ 6
من قوربانی ئەو جەللاد،
کاڵبوونەوەی ڕۆحە
جەستەی ئەو
21/6/2019
...
له ناونیشانه‌که‌وه ده‌رده‌که‌وێت بابه‌ت ده‌رباره‌ی دوو که‌سایه‌تییه‌و له زۆربه‌ی کۆپله‌کاندا بوونیان هه‌یه، یاخود به مانایه‌کی تر مانا‌و وتاری ئه‌م شیعره له جوغزێکی دیاریکراودا ده‌خولێته‌وه، که خودی شاعیر‌و (ئه‌و)ه، دابه‌شکردنه‌ش به پێی مانای هه‌ر دێڕه جیاوازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی لێوردبوونه‌وه‌ی زیاتره دابه‌شکردنی وهسفهکانه له دوو کۆپله‌ی 3و 6دا به پێچه‌وانه‌ی شیمه‌ی زۆربه‌ی شاعیرانی تره‌وه؛
زۆرجار شاعیران که باس له که‌سی به‌رانبه‌ر ده‌که‌ن له شیعردا ده‌گه‌نه چڵه‌پۆپه‌ی یۆتۆپیاو لوتکه‌ی قوربانییدان و داماڵینی خود له نێرگزییه‌ت و ئاوهاش هه‌ر ناته‌بایی و که‌موکوڕییه‌ك هه‌بێت پاڵ خۆی دادا ئه‌مه‌ش له مه‌زنی دڵی شاعیر‌و راده‌ی سووتان و ئاوێتهبوونیدایه که له به‌ره‌نجامدا ئه‌و بڵند ده‌کات و هه‌رچه‌نده خۆی نه‌وی کردبێت، بۆیه لای جیلی زێڕینی شاعیران ئه‌و مه‌زن و خۆ بچووك، لێره‌شدا خوێنهرماناکهی پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه و تێده‌گات ئه‌وه له خۆبووردن و سیفه‌تی خاکێتیی شاعیره وا خۆی بشوبهێنێت و بنووسێته‌وه، دیاره ئه‌وان له مێژه له‌و ئێکسپێشنه گه‌شتوون که ده‌ڵێت: خۆ به‌زلزان زوو ده‌شکێت.. جا له‌مباره‌دا و له ناو شیعری کلاسیکی خۆماندا نموونه زۆرن و پێویست ناکات هه‌مووی بهێنینه‌وه، هێنده به‌سه ئاماژه به‌و جێیه بکه‌ین نالی (١٨٠٠-١٨٧٧) له ترۆپکی نامۆییدا چۆن خۆی ده‌تاوێنێته‌وه له به‌رپێی دۆستی هه‌میشه‌یی سنعه‌ت و ژیان و گیان که ده‌ڵێت:
قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی بادی خۆش مروور
یان وه‌ك چون عارف عورفی شاعیر له بهیتێکدا ده‌ڵێت:
جه‌ژنی قوربانه قوربان نۆبهتـــــی قوربانییه
بۆتۆ قوربانی به قوربان گیانی من قوربانییه
به‌ڵام وه‌ك ئاشکراشه ئێمه که له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا ده‌ژین زۆربه‌ی چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و ئاینی و کلتوورییه‌کان گۆرانکاری خێرای به‌سه‌ردا هاتووه‌و ژیان هێند خێرا بووه نه‌فه‌سێکی بۆ مرۆڤ نه‌هێشتووه‌ته‌وه رامانێك له‌م مانا به‌رزانه بکات و ئاوڕێك له ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی بداته‌وه ئه‌و ساتانه‌ی گیانی ته‌بایی له نێو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییدا زیاتر به‌ر قه‌رار بوو و قه‌واره‌ی جه‌نگ و سه‌رمایه‌داریی و هه‌ڵپه‌و به‌رژه‌وه‌ندی و خیانه‌ت و ماکیاڤیللیهت زۆر به‌ر ته‌سک بوو.
هه‌رواش له‌مڕۆماندا زۆربه‌ی خانمان به گازنده‌و گله‌یین، ئیتر جا له‌سه‌ر هه‌ق بن یان نا، گازنده له هه‌موو شتێك و له‌ناو ئه‌مانه‌شدا له که‌سه‌کان، ره‌نگه به ئه‌زموونی خراپ‌دا تێپه‌ڕیبن و له‌مباره‌دا ماران گاز بووبن، جا هه‌موو یاده‌ورییه‌کی نزیك له‌و ساته تاڵانه رژێنی ئه‌درناڵین له مێشک‌دا ده‌رده‌درێت و گڵۆپی سوور بۆ خاوه‌نه‌که‌ی هه‌ڵده‌کات، به‌س ده‌بێت بپرسین داخۆ ده‌بێت له باری ریالیستیکیدا وابێت؟ چونکه هه‌میشه تێڕوانین له گۆشه‌نیگایه‌کی ته‌سکه‌وه بۆ گه‌ردوون، ئه‌وا دنیا هه‌مووی بچووك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام خۆی له راستیدا گه‌ردوون زۆر به‌رفراوانه و گچکه نییه.
له‌م دوو کۆپله‌یه‌شدا گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌سته‌واژه‌کان دابه‌شی دوو بڕگه ده‌بن: باش و خراپ؛ که تیایدا:
1-ئه‌و= کافر، جه‌للاد.
2- من= زاهید، قوربانیی.
گه‌ر له رۆچوون به مانای زاراوه‌یی و فه‌رهه‌نگیدا سه‌رنج له‌م دوو لێکدانه‌وه‌یه بده‌ین، ئه‌وا هیچ مانایه‌کی تر هه‌ڵناگرن زیاتر له‌وه‌ی لێی دواین و له‌م ئاقاره‌شدا بینین و تێڕوانینی شاعیر کاڵبووهتهوهو سواغدراوه به بینینه باو و گشتییه‌که، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وامان لێده‌کات ئه‌م له که‌سانی تر جودا بکه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه: ئایا هه‌موو ئه‌زموونه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی شکست و خیانه‌ت و کاره‌ساته‌کان وای له شاعیر نه‌کردووه، قوربانیی بوونی خۆی ئاوها ده‌رببڕێ، وه‌ك له ڕێبازی شیته‌ڵکاری ده‌روونی سیگمۆند فرۆیدا هاتووه، له کاتێکدا بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه تاڵه‌کان هه‌ر کهڵهکهبوونێك بوون له نه‌ستدا و نه‌یتوانیبێت ده‌ربڕینیان لێبکات، یان بیانگۆڕیت و داوای هه‌ق و قه‌ره‌بووه‌کانی خۆی له ئان و ساتی تایبه‌تی خۆیاندا بکات، چونکه هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌بوو بێت به‌رانبه‌ر سته‌می زاڵمان و دڵره‌قی ئهغیارو هاوزبانهکانی؟! ئه‌م پرسیاره به کراوه‌یی جێده‌مێنێت بۆ ئه‌و خوێنه‌ره زیره‌کانه‌ی به قوڵایی دیوی ناوه‌وه‌ی تێکسته‌کان و رووداوه‌کاندا رۆده‌چن و چێژ له شیعری جوان و سه‌رنجڕاکێش و تازه ده‌بینن و ئاوهاش خۆیان له کۆتایی خوێندنه‌وه‌کاندا تێکستێکی نوێ به‌رهه‌مدێنن له کۆتایی خوێندنه‌وه جیاوازه‌کانیان.