و. نەژاد عەزیز سورمێ
باشه دایه ئه‌م ده‌ریایه
له‌به‌رچی ناوی پانزه‌یه؟
كوڕم 15 پانزه‌ن
هه‌وێنی سووری ئه‌م ده‌ریایه.
ده‌ریای 15 پانزان
یاشار میراج
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
دایه ئاوی ئه‌م ده‌ریایه بۆچی ڕه‌شه؟
ئینجا كوڕم ژیانی پانزان سپی بوو؟
دایه شه‌پۆلی ئه‌م ده‌ریایه
بۆچی هێنده بێ ئامانه؟
ئینجا ڕۆڵه نه‌به‌ردی پانزان ئاسان بوو؟
دایكه ڕۆحی ئه‌م ده‌ریایه
له‌به‌ر چی هێنده غه‌مگینه؟
كوڕم ئینجا
خوێنی پانزان شادمان بوو؟
دایه ئه‌م ده‌ریایه بۆچی
هێنده به گێژه‌ن، تووڕه‌یه؟
ڕۆڵه شێری بریندارم
ئه‌وه ده‌ریای 15پانزانه.
باشه دایه ئه‌م ده‌ریایه
له‌به‌رچی ناوی پانزه‌یه؟
كوڕم 15 پانزه‌ن
هه‌وێنی سووری ئه‌م ده‌ریایه.
* یاشار میراج یه‌كێكه له شاعیره نوێخوازه‌كانی تورك.
ئه‌م شیعره‌ی له: - (الادب التركي الحديث - ملامح و نماذج -) د. محمد نورالدين
بڵاوكردنه‌وه‌ی - دار العالمیه بێرووت 1984 - كراوه به كوردی.