لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
بیری کردەوە 'گەر پارەکە وەرگرم ئەوا مریشکی پێدەکڕم، مریشکەکە هێلکە دەکا و بۆیە دەبم بە خاوەنی مریشکی زیاتر. مریشکەکان هێلکەی زیاتر دەکەن و بە فرۆشتنیان پوڵی زیاترم دەستدەکەوێ. پاشان خانووەیەک لە ئاوایی دەکڕم، وەها هەموو کەس بەخیلیم پێ بەرن.
بێری و سەتڵەکەی
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
'پێتی'، کیژی شیردۆش، هەر ئێستاکە لە دۆشینی مانگاکەی بووەتەوە و دوو سەتڵی پڕ لە شیری چەوری پێیە. دوو سەتڵەکە بە پەتێکەوە بە ئەم سەراوسەری دارێکدا دەکا، دەیانخاتە سەر شانەکانی و بەرەو بازاڕ بە مەبەستی فرۆشتنیان بەڕێدەکەوێ. بەم دەم رێگاوە بەردەوام بیر لە شیرەکەی و لەو پارەیە دەکاتەوە وا بە هۆی فرۆشتنیانەوە دەستی دەکەوت.
بیری کردەوە 'گەر پارەکە وەرگرم ئەوا مریشکی پێدەکڕم، مریشکەکە هێلکە دەکا و بۆیە دەبم بە خاوەنی مریشکی زیاتر. مریشکەکان هێلکەی زیاتر دەکەن و بە فرۆشتنیان پوڵی زیاترم دەستدەکەوێ. پاشان خانووەیەک لە ئاوایی دەکڕم، وەها هەموو کەس بەخیلیم پێ بەرن. ئەوان داوام لێدەکەن مریشکەکانم پێیان بفرۆشم، بەڵام سەرم رادەوەشێنم و دەڵێم نا.'
لە کاتی وتنی ئەم قسانەدا پێتی سەری راوەشاند و، بۆیە سەتڵی شیرەکانی لێ بەربوونەوە. شیرەکە رژایە سەر زەوی و پێتی دەستی کرد بە گریان.
وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:
تا هێلکەکانت نەتروکێن، جوجکەکانت مەژمێرە.
سەرچاوە:
https://parenting.firstcry.com/articles/top-15-short-moral-stories-for-kids/