و: نهژاد عزیز سورمێ
هەستن!
لە متبوونی درێژی زستانەبێدار بنەوە كە چاوی سپێدەی تێدا قورس كردوون و ئێوەیشی قورس كردووە ڕۆژی ژیان، لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێ
لە گۆرانیی ئەسكیمۆییەكانەوە
و : نهژاد عزیز سورمێ
(1)
گۆرانی ڕاوچییهكی پیر
ئەوە منم، لە بۆشایی ساڵاندا
بەسەر چیای شەختەبەندەوە وەستاوم
لە ناوەڕاستی تاریكاییدا
چاوەڕێی هاتنی (ئاسك) دەكەم
داخۆ دێ بۆ دڵی پیر؟
ساڵ بۆ كوێ دەڕۆن؟
ئاسكی دڵم دوای زهردهپهڕ دەچێتە كوێ؟
گەلۆ!
بڵێی وەك سەردەمی لاوی بمبینێ
ئەودەمەی باسكم وێنەی با
تیری منیان داوێت
تا ئەوەی دوورخەمەوە
چاوی گەنجان دەیبینن؟
داخۆ (ئاسك)ی دڵم
بۆ پیرێكی پەككەوتە دێتەوە؟
(2 )
گۆرانیی قاژ
هەستن!
لە متبوونی درێژی زستانە
بێدار بنەوە
كە چاوی سپێدەی تێدا قورس كردوون و
ئێوەیشی قورس كردووە
ڕۆژی ژیان، لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێ
هەستن برایان!
قاژ خەریكە گۆرانیی دەچڕێ
ههر ئێستا دەستی پێكرد
گوێتان لێ نییە؟
هەستن!
مەهێڵن هاوین ڕا بكا
هەستن!
بەر لەوەی زستان دابێ
ئێوه له سپێدهی ئاخاوتنی
گۆرانی باڵدارانەوە
نابیسن؟
(3)
سترانی ترس
دوور گورگم دیتن
دوو گورگی گەورەی سپی
لێم نزیك بوونەوە
بەدوای بۆنمەوە بوون
بەڵام من هەڵاتم
یەكیانم كوشت
ئەوی دی هەڵات
بینیم
لە سارای بەفردا ڕادەكا
دەترسا
منیش دەترسام!
كە زانیم بۆنم نەبووە
دەستم كرد به گریان.
بڕوانه ماڵپهڕی : adab.com http://www.adab.com/world/modules.php?name=Sh3er&doWhat=shqas&qid=83417&r=&rc=0