چیرۆک

پەرجوو

هاوڕێ نەهرۆ    

ماڵی مام سەعدون و دراوسێ یەکانی دیکەش بە دەنگیانەوە هاتن بەڵام دوکەڵیکی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی گرتەوە! بەئاسانی ئاگرەکە نەدەکوژایەوە. هوشیارو هاوسەرەکەی حەپەسا بوون هەر خەریکی ئاگر کوژانەوە بوون بەشێوەیەک بیریان لای کورپەکەیان نەما. 

 

پەرجوو

هاوڕێ نەهرۆ                            

هوشیار تەمەنی هەر سی ساڵێک دەبوو، چهرەی خڕ بوو، باڵای مام ناوەندی بوو، هەموو رۆژیکی بە تەنیا پیاسەی دەکرد و، هەر رۆژەو شوێنیکی هەڵدەبژارد بۆ پیاسە. ئەم جارەیان دوڵێ بیارکەی هەڵبژارد. دوڵێ بیارکە رووباریکی لێیە هاژەی دێ. قەراغی رووبارەکە بە دارو درەختی چڕ تەنراوە. هوشیار خولیای مۆسیقا لە مێشکی دایە. کاتێ گوێ بیستی هاژەی رووبارەکە بوو، لەبەر خۆیەوە ناوی مەقامەکانی دەهێنا. سەرەتا دەیگوت هاژەی رووبارەکە لە مەقامی سەبا دەچێ کە مەقامێکی دڵتەنگ و خەفەتبارە! دواتر شەپۆلەکان گۆڕان بوو بە مەقامی نەهاوەند. نەختی دیکە رۆیشت شەپۆلەکان لە مەقامی عەجەمەوە نزیک بوون. لە دوای مەقامی عەجەم لە ناکاو گوێی لە مەقامی بەیات بوو. نەختی دیکە رۆیشت گوێی لە مەقامی سێگا بوو. لە پڕێکا مەقامی سێگا گۆڕا بوو حیجاز، لەپڕ تەزوویەکی خۆشی بەدڵی دا هات و لەبەر خۆیەوە دەیگوت مەقامی رەست لەگەڵ خۆشی و بەختەوەری دەگونجێ!

زۆری نەخایاند گوێی لە مەقامی کرد بوو، لەگەڵ هاژەی رووبارەکەوە سەدای (مەقامی کرد) دەنگی قیژەی کورپەیەک دەهات. دەنگەکە لە قەراغ رووبارەکەوە دەهات، لە نێو دارو درەختە چڕەکان، دەنگەکە بەرزو نزم دەبوەوە، ڕەشەبایەکە دەنگی قیژەی مناڵەکە نزیک دەکردەوە. لێرەدا هوشیار هەڵوەستەیەک کرد و ئاوەڕی دایەوە، ئیدی دەنگی ڕەشەباو هاژەی رووبارو قیژەی مناڵێکی کورپە ئاوێتەی یەک بوون، ترسی لێ نیشت و دڵی داخورپا ! ئاخۆ ئەو قیژە نامۆیە چی یە؟ چەند هەنگاوێک بەرەو قەراغی رووبارەکە رۆیشت لەنێو دارو درەختی چڕ دا عەرەبانەیەک بینی مناڵێکی کورپەی چەند رۆژەی لە نێو دایە دەقیژێنێ. هوشیار تووشی دڵڕاوکی بوو، پرسیارێک ئاراستەی ناخی خۆی کرد ئاخۆ ئەم مناڵە بێ خاوەنە چی دەکا لێرە؟! کە مناڵەکەی بینی یەکسەر گەڕایەوە بەرەو دواوە بۆ سەر تولە رێگای قەراغ رووبارەکە. لە ترسا نەیتوانی هیج هەڵویستێک بنوینێ، درێژە بە پیاسەکەی دا، خۆر خەریکە ئاوا دەبێ، ڕەشەبا هەڵێکردووە، ناوچەکە چۆڵەوانی یە بۆنی تاوانی لێ دێ. هوشیار لەبەر خۆیەوە بیری دەکردەوە، ئاخۆ ئاگاداری پۆلیس بکاتەوە! یاخود چ جۆرە هەڵویستێک بنوێنێ، تا دەهات هەنگاوەکانی قورستر دەبوون، لەو چوڵەوانی یە چاوی گێڕا کەسی بەدی نەکرد خەمەکەی لەگەڵ بەش بکا، تاوەکو تووشی پردێک بوو لەسەر رووبارەکە لە پردەکە پەڕییەوە پێچیکی کرد کورسییەکی لاکێشەی تەختەی بەدی کرد ئافرەتێکی بیست و پێنج ساڵی بە تەنیا لەسەری دانیشتبوو، ئافرەتێکی جوانی ڕەشتاڵەی ئەسمەر، هوشیار لە دڵی خۆی دا دەیگوت وا باشە ئەم ئافرەتە ئاگادار بکەمەوە لە بوونی کورپەیەکی بێ خاوەن، سەرەتا سڵاوی لە ئافرەتەکە کرد کەچی ئافرەتەکە هیچ دەنگی لێوە نەهات، لەبەردەمی ڕاوەستا ئافرەتەکە بە ئاماژە قسەی لەگەڵ کرد، دیار بوو کە ئافرەتەکە لاڵە، هوشیاریش بە پێ تواناو جولاندنی دەست تێگەیاند کە بێ لەگەڵیا بۆ قەراغ رووبارەکە، شوێنی دەنگی قیژەی کورپەکە، ئیدی ئافرەتەکە دوای ماوەیەک ڕامان لەگەڵ هوشیار کەوتە ڕێ بۆ قەراغ رووبارەکە، هوشیاری شوێنی کورپە بێ خاونەکەی پیشان دا کە لە نێو عەرەبانەکە بوو، کاتی ئافرەتەکە چاوی بە کورپەکە کەوت واقی وڕما، نەیزانی چی بکا! بەڵام دوای ماوەیەک کورپەکەی لە نێو عەرەبانەکە دەرهیناو ژیری کردەوە دواتر لە نێو عەرەبانەکە داینا، بەهەردووکیان عەرەبانەکەیان لە نێو دارە چڕەکان هینایە دەرێ وپێکڕا چوون بۆ سەر گۆمەکە، ڕەشەبایەکەش تا دێ زیاتر توند دەبێ، خۆر خەریکە ئاوا دەبێ، جگە لە هوشیارو کچەکەو کورپەکە کەسی دیکە لەو نێوە دیار نییە، هوشیار بروای بە هیزی میتافیزیکی بوو هەر بۆیە کەوتە پاڕانەو دوعاو نزا لە خوای رووبار، دەیگوت ئەی رووباری پیرۆز رێگا چارەیەکمان بۆ دانێ، ئاخۆ چی لەم کورپە بەستەزمانە بکەین بەم ئیوارە درەنگە، خوای ڕەشەبا گوێی لێ بوو کە هوشیار خەریکی دوعاو نزایە، هەر بۆیە گەردەلوولێک هەڵیکرد و ڕەنگی ئاسمان گۆڕا ئیدی هوشیارو کچەکەوکورپەکە نوقم بوون لە نێو گەردەلوول و توانەوە، گەردەلوول بەرزی کردنەوە بەشیوەیەک کە ئاوێتەی ڕەشەبا بوون، ڕەشەبا بە ئاسمانا دەیانگێڕا، بەدرێژایی شەو لە ئاسمان بوون، گاهی بوون بە فریشتەو گاهی بوون بە مرۆڤ، ڕەشەبا چرپاندی بە گوێچکەیاندا و پێ گوتن، ئەتانبەم بۆ مەملەکەتی تر، بۆ دوورگەیەکی تر، بۆ سەرزەمینیکی پڕ خەیرو بەرەکەت، بۆ بەیانی هەر سێکیان خۆیان دۆزییەوە لەسەر زەمینیکی پڕ لە کشتوکاڵ، زێ یەک بە قەراغی ناوچەکەیا تێپەڕ دەبوو، جوانییەکی بێ وێنە بەخشی بوو بە ناوچەکە، خەڵکی ناوچەکە بەرەو پیریان هاتن بەمەبەستی یارمەتی دانیان، خەڵکی ناوچەکە وایان دەزانی ئەمانە ژن و مێردن و کورپەکەش هی خۆیانە، هوشیار ناوی کورپەکەی نا زەریا، سەرەتا لە خانویەکی قوڕ جێگیر بوون، لەم سەر زەمینە وەرز هاوین بوو هەر بۆیە خەڵکی ناوچەکە خەریکی کشتوکاڵ بوون، هوشیار کەرێکی بەرەڵلای گرتەوە بۆ ئاوهێنان و دەستی کرد بە دروست کردنی کەپر لە تەک خانوە قوڕەکە، درواسێ یەکیان هەبوو بە نێوی مام سەعدون، پارچە ئەرزێکی پێ دان بە نیوەیی بیکەن بە کشتوکاڵ! ئیدی هوشیارو کچەکە وەک ژن و مێرد مامەڵەیان لەگەڵ یەک دەکرد، کورپەکەش وەک مناڵی خۆیان چاویان لێ دەکرد!

هوشیار خولیای موسیقای بیر چووەوە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ بوو لەگەڵ کچەکەی هاوەڵی دا، بەڵام جاروبار شوانێک پەیدا دەبوو نایی پێ بوو، هوشیاریش بە تاسەوە گوێی لێ دەگرت، ماوەیەک پێ چوو هوشیار چەند مریشکێکی هیلکە کەری کڕی و هەروا کەرویشک و مێش هەنگیشی ڕاگرت، لە پاڵ ئەمەدا کاری کشتوکاڵیان دەکرد، ئەو ساڵە هوشیارو ژنەکەی سەرقاڵی زراعەت بوون لە ئەنجام دا خەیرو بێریکی زۆریان دەست کەوت، کاتێ بەرو بومیان دەبوو مام سەعدون دەیبرد لەبازار ساغی دەکردەوەو دیفرۆشت و قازانجەکەی دابەش دەکرد، ناوچەکەیان ناوچەی رزگارکراو بوو، پێشمەرگە هاتووچووی دەکرد، هوشیار وهاوژینەکەی بوونە ئاشنای پێشمەرگەکان، پێشمەرگەکان نارنجوکیان بە هوشیار ئەدا، هوشیاریش نارنجوکەکەی دەبرد و دەیخستە زێ یەکەوە لە ئاکام دا ماسی یەکی زۆری دەکوشت. ماسی یەکانیش دەکەوتنە سەر ئاوەکە هوشیاریش بە مەلە هەمووی دەرهینا! ئیدی خواردنی رۆژانەیان هەمەجۆر بوو، مریشک یان کەرویشکیان سەردەبڕی وەکو تریش هەموو سەوزەیەکیان هەبوو، لە پاڵ ئەوەش دا جاروبار هەنگوینەکەیان دەردەهینا!

کورپەکەیان بازەڵە بوو تەنانەت فێری دایەو بابە بوو بەڵام مەخابن رۆژێکیان لە کاتێ چای لێنانی نێوەرۆ ڕەشەبایەک هەڵیکرد و پشکۆی ئاگرەکەی برد بۆ نێو پووش و پەڵاشی وشکی ئەو ناوە ئیدی باغچەیەک لەوێ بوو ئاگری سەند، هوشیارو هاوسەرەکەی دەستیان دایە گوشی تەڕ و خەریکی ئاگر کوژانەوە بوون. ماڵی مام سەعدون و دراوسێ یەکانی دیکەش بە دەنگیانەوە هاتن بەڵام دوکەڵیکی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی گرتەوە! بەئاسانی ئاگرەکە نەدەکوژایەوە. هوشیارو هاوسەرەکەی حەپەسا بوون هەر خەریکی ئاگر کوژانەوە بوون بەشێوەیەک بیریان لای کورپەکەیان نەما. لەو دەمەدا مام سەعدون مەکینەی بیرەکەی خستە ئیش ئاوی باغچەکەی دا نەبادا دارەکانی وشک ببنەوە بەڵام مەخابن کاتێ هوشیارو هاوسەرە ڵالەکەی گەڕانەوە خانوەکەیان بینیان کورپەکەیان بە بۆنی دوکەڵ خنکا بوو!

ماوەیەک تازیە بار بوون تاوەکو رۆژێک ژنەکەی هوشیار دووگیان بوو لە ئاکام دا مناڵیک یان بوو ناویان لێ نا زەریا. ئیدی درێژە بە ژیانی خۆیان دا لەو سەرزەمینە پڕ خەیرو بەرەکەتە!

 Bilderesultat for ‫هنر‬‎