کتێبێکى نوێى شاعیر و وهرگێڕ خاتوو "شنه نووری"یه و له لایهن ماڵى وهفاييهوه چاپ و بڵاو دهكرێتهوه. ئهم کتێبه کۆی ئهو شیعره ورد و مرۆڤانانهن که لهمساڵانهدا شنه نووسیوێتى و لهم کتێبهدا بڵاو کراوهتهوه.
پێشهكى ئهم كتێبه: شێرزاد حهسهن، نوسيوێتى و تيايدا دهربارهى ئهم شيعرانه دهڵێ:
تووڕەبوونی «شنە» هەرگیز بە تەنها هی خۆی نییە، لە شیعر و داستان و ڕۆمان و چیرۆک و شانۆدا ئەوەی دەدوێت بە تەنها خودی نووسەر و شاعیر نییە، بەڵکوو ئەم نوێنەر و دەمڕاست و زمانحاڵی هاوڕەگەز و هاوتەمەن و هاودەردەکانی نەوەی خۆیەتی کە لە هەمان جوگرافیادا کۆ بوونەتەوە.
ئەم شیعرانە خەون- ئامێزن، دنەمان دەدەن و دەمانوروژێنن، پەڕەی دڵ و ڕۆح دەکڕێنن و غەمگینمان دەکەن، لەژێر پەردەیەکی تەنکەوە چەشنێک لە هاواری ئیرۆتیکییانە و سۆزیارانە لێمانەوە دیارە، کە پتر ئیرۆتێکی کوژراوە، کە بە دیوی ئەودیودا داوایەکی شەرمنانەی لە خۆ گرتووە کە ئەو ئیرۆتیکایە شایستەی زیندووکردنەوەیە، بە گشتی شیعری هەر حەوت کێشوەرەکە یان ستایشێکی ئاهەنگسازانەی ئیرۆتیکایە و هەلگوتنە بە جوانی و خۆشەویستی «ئیرۆس»، یانیش لاوانەوە و شیوەنە بۆ مەرگی ئیرۆتیکا و کوشتنی ئیرۆس و زاڵبوونی «تاناتۆس»: خوداوەندی مەرگ. سەرباری ئەم ئاوازە غەمهێنەی کە لە هەندێک لە شیعرەکانیدا گوێبیستی دەبین، هاوکاتیش شنە شاعیرێکی درەوەشاوە و رۆشن و شادومانە، پڕ لە رۆناهی و پڕشنگە و ئاهەنگساز و سروشتپەرستە و ستایشی ئەو جوانییە کێوییە دەکات کە لە چواردەوری خۆی هەستی پێدەکات، شاراوە و بزرە و کەسانێکی کەم خۆی ئاسا دەیبینن، بەڵام ئەم قرچۆک و دەستگرەوە و چاونووقاو نییە، بەڵکو تا ئەوپەڕی مەستبوون و شەیدایی بانگمان دەکات کە دەگەڵ ئەودا سەرمەست و سەرگەرمی ئەو هەموو جوانییە بین کە ئەرک و رەنجی بێهوودە وای کردووە بێباک بین و نابینا بین بەرامبەر بە جوانی پەنهان.
ئهم کتێبه بهم زوانه لهماڵى وهفايى بڵاودهكرێتهوه