ئازاد رەحیمی

له‌ كاتێدا كه‌ له‌ مێدیاكانی سه‌رانسه‌ری‌ وڵاتانی جه‌هان، باس له‌ قه‌یرانی شانۆگه‌ری و ڕاده‌ی بینه‌ری‌ شانۆیی‌ دێته‌ ئارا، به‌رچاو بوونی ڕاده‌ی بینه‌ر له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی كوردستان به‌ گشتی و شاری مه‌ریوان وه‌ك پێته‌ختی مێهره‌جانی شانۆی سەرشەقام نێونه‌ته‌وه‌ئى له‌ ئێران ئه‌مه‌ ئه‌سه‌ڵمێنێت كه‌ بینه‌ری شانۆ به‌ هۆشیاریه‌وه‌ له‌ دیارده‌ نه‌هێنیه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆی  ئاورئه‌داته‌وه‌.

 

 

 

هونه‌ری‌ شانۆی سەرشەقام (street theater) كه‌ به‌ عام درغه‌كانی ئێخلاقی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌لسه‌فی و ته‌نانه‌ت ڕامیاریش له‌به‌رئه‌گرێت، مێژووێكی‌ دێرینی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان بۆ دابین ئه‌كرێت و دەستپێکەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ده‌هەکانی دووهه‌م و سێهه‌می سه‌ده‌ی بیستم لە یاگه‌ گشتیه‌كانی شار و شارۆچكه‌ی وڵاتانی ئیتالیا، ڕووسیه‌، هۆله‌ند، ئاڵمانیا و فه‌رانسه. ئه‌گه‌ر چی بینه‌ری شانۆ‌ له‌سه‌ر گۆرگه‌كانی نێو هۆڵ، تایبه‌ته‌ و زانیاریێكی گشتی‌ له‌ سه‌ر شانۆ هه‌یه‌ و خۆی به‌ره‌و هۆڵه‌كانی شانۆگه‌ری ئه‌ڕوات، ‌به‌ڵام بینه‌ری شانۆی سەرشەقام، زۆرێك له‌چینه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ تێدایه‌ و ئه‌مه‌ هیممه‌تی شانۆكار ئه‌نوێنێت كه‌ بۆ  گه‌یاندنی په‌یامی به‌ كۆمه‌ڵگا، خۆی بۆ لای بینه‌ری ئه‌بات و دیارده‌كه‌ی به‌ تكنیكێكی كۆمه‌ڵگاخوازانه‌ پێشكه‌ش ئه‌كات. دیاره‌ له‌م شانۆگه‌ریه‌دا، كێشه‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ ژیانی ئاسائى و نائاسی خه‌ڵك به‌ گشتی به‌ زمانێكی‌ ساده‌ و ساكار ئه‌خرێته‌ ڕوو و قسه‌ی دڵ جه‌ماوه‌ر ئه‌كرێت. ئه‌م یه‌كبووونه‌وه‌ی بینه‌ر و شانۆگه‌ر له‌ كۆمه‌ڵگای كوردستاندا، به‌ جۆرێک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یێكی نوێ مروڤ و ئاسته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی ژیانی پێناسە ئەکرێ.

له‌ كاتێدا كه‌ له‌ مێدیاكانی سه‌رانسه‌ری‌ وڵاتانی جه‌هان، باس له‌ قه‌یرانی شانۆگه‌ری و ڕاده‌ی بینه‌ری‌ شانۆیی‌ دێته‌ ئارا، به‌رچاو بوونی ڕاده‌ی بینه‌ر له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی كوردستان به‌ گشتی و شاری مه‌ریوان وه‌ك پێته‌ختی مێهره‌جانی شانۆی سەرشەقام نێونه‌ته‌وه‌ئى له‌ ئێران و به‌ڵكوو تا ڕاده‌یێكیش له‌ جه‌هاندا، ئه‌مه‌ ئه‌سه‌ڵمێنێت كه‌ به‌ دڵنیائیه‌وه‌ بینه‌ری شانۆ به‌ هۆشیاریه‌وه‌ له‌ دیارده‌ نه‌هێنیه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆی كه‌ شانۆكار ئه‌یخاته‌ ڕوو، ئاورئه‌داته‌وه‌ و زۆرجاریش وا به‌ هه‌سته‌وه‌ په‌یجۆری سناریۆی شانۆكه‌یه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ ‌ئاوێته‌ی‌ چیرۆكی‌ شانۆیه‌كه‌ ببێت وه‌ك ئه‌كته‌رێك به‌شداری شانۆكه‌ بكات.

دیاره‌ مرۆڤ له‌ هه‌ست كردنی ڕه‌نج و ده‌رد و خۆشه‌ویستی‌ و تێگڕای هێمانه‌‌كانی ژیانی له‌ دۆنیای مه‌جازی تكنۆلۆژی مێدیا و فێلمدا، وه‌ڕه‌ز بووه‌ و هه‌ست به‌ ئازموونی راسته‌قینه‌ و تام و چێژی خۆشی و ناخۆشیه‌كانی له‌ ژیانی"رێئالیزمی" خۆیدا ئه‌كات. ئه‌و جۆره‌ی كه‌ "هێمن"، شاعیری ئازادی و خۆشه‌ویستی بۆ دڵداری شیعره‌كانی ئێژێت:

 

 

وه‌ره‌ ماچم ده‌یه‌ ماچی خودایی/ که‌ بێزارم له‌ ماچی سینه‌مایی

گەڕان بۆ بابەت