بیر لە نێوان وشە و وێنەدا
بیر لە نێوان وشە و وێنەدامرۆڤ کاتی بیرکردنەوە، داخۆ بە وشە بیر دەکاتەوە یا بە وێنە، یەکێکە لە پرسیارە کۆنەکان. پرسیارەکە چەندە ئاسان دەنوێنێ، بەڵام دۆزینەوەی وەڵام بۆی، هەر بەو رادەیە دژوارە. بەڵام 'ئورهان پاموک' لە رۆمانی 'ژنە قژ سوورەکە' لە زمانی گێڕەرەوەی سەرەکەیی رۆمانەکە زۆر بە ئاسانی وەڵامی بۆ ئەم پرسیارە گرینگە دۆزیوەەوە! کاراکتێری سەرەکیی رۆمانەکە دەڵێ "تێگەیشتم کە 'بیرەکان' هەندێ جار وەک وشە و هەندێ جار وەک وێنە رووم تێدەکەن. هەندێ بیر ناتوانم بە بەرگی وشەدا بکەم، بەڵام بە بەرگی وێندا با. بۆ وێنە کاتێک بارانی بەخوڕ دەبارێ و من رادەکەم ئەوەی هەستی پێدەکەم بە جوانی لام روونە. هەندێ جاری تر دەمتوانی لە بەرگی وشەدا بیربکەمەوە، بەڵام نەک لە بەرگی وێنەدا، بۆ وێنە تیشکی ئەوپەڕ وەنەوشەیی، مەرگی دایکم و بێکۆتایی." بەڵام رەنگە هەر ئەم جیاوازییە بێت کە یەکێکە لە سەرچاوەکانی قووڵیی بیر. ئەو قووڵاییەی دەتوانێ بە جۆرەها، شێوازی دەربڕین رەچاو بکا. لە شیعرەوە بگرە هەتا چیرۆک و رۆمان و فەلسەفە. کە وێنە بەرجەستە دەبێتەوە، دەق دەبێ بە هونەر و کە وشە، دەق دەبێ بە شیکاری و راڤە. سایتی قەڵەم١٤ ئاپریلی ٢٠١٨
- توضیحات
- بازدید: 727