نامەیەکى ماجستێر لەبارەى ئەزموونى سەباح ڕەنجدەر
لە تورکیا لە زانستگاى بینگۆڵ: گفتوگۆى نامەیەکى ماجستێر لەبارەى ئەزموونى سەباح ڕەنجدەر بەڕێوەچوو
قوتابی: (سەعد میکائیل عەزیز) لە ڕێکەوتى 18/8/2017 نامەى ماجستێرەکەى بە ناونیشانى: سوریالیزم د هەلبەستا نووخازییا کوردى دە (ب نموونە هەلبەستێن سەباح ڕەنجدەر) پێشکێش کرد.
سەرپەرشتیار: پرۆفیسۆر حەسەن چیفتجى
لێژنەى گفتوگۆ:
دکتۆر هێمن عومەر خۆشناو
دکتۆر جانسەر کارداش
دواى تاوتۆکردنى شێواز و فیکرى نامەکە، نامەکە (وەک خۆى) بە پلەى نایاب وەرگیرا، پیرۆزبایی لە قوتابی (سەعد میکائیل عەزیز) دەکەین.