
جەماوەرێک لە هێزی ئەمنی
جەماوەرێک لە هێزی ئەمنییەکێک لە شێوەکانی پاراستنی دەسەڵات لە وڵاتانی پاشکەوتوو و نادیموکراتی کە تێیدا حوکمی چەند کەس یان چەند تاقم و گروپێك باوە، دابەشکردنی سەروەت و سامانە بەسەر بەشێکی بەرچاوی خەڵکی، بەتایبەت لایەنگران و هۆگرانیان، تا لەم رێگایەوە و بە دابین کردنی بەرژەوەندی بۆیان، لە وزە و هێزی ئەوان بۆ مانەوەی دەسەڵات و حوکمی خۆیان کەڵک وەرگرن. رەنگە پێمان سەیر بێ کە ئەم حەشیمەتە دەتوانێ حەشیمەتێکی میلیۆنی بێت. دەسەڵات لە راستیدا لەم حاڵەتەدا جەماوەرێ بۆخۆی دروست دەکا کە هەم رواڵەتی جەماوەریی هەیە و هەم رواڵەتی هێزی ئەمنی و ئاسایش. ئەم جەماوەرە لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا دەبنە جەماوەر و لە کاتی کێشمەکێشە سیاسییەکاندا دەبنە هێزی چەک بەدەستی ئەمنی و سەربازی. لەمە زیاتر، یەکێک لە ئەرکەکانی ئەم حەشیمەتە ئەوەیە کە بە هاوڕێیەتی خۆیان لەگەڵ دەسەڵات و خواردن لە سەروەتی نیشتمان و بەرگری کردن لە هەرچەشنە سەرهەڵدانی ئۆپۆزیسیۆنێکی جیددی، تۆڤی نائومێدی لە دڵی خەڵکی دا بچێنن و بڵێن کە وەهایە و وەها دەبێ و تەواو! قورسترین جۆری دیکتاتۆری، دیکتاتۆرییە بە رواڵەتی جەماوەرییەوە. سایتی قەڵەم٢٨ ئۆگۆستی ٢٠١٧

- توضیحات
- بازدید: 661