وتارەکان

له‌به‌رده‌م كۆیله‌ی مۆدێرندا

ستاره غیر فعالستاره غیر فعالستاره غیر فعالستاره غیر فعالستاره غیر فعال
 

عه‌زیز ڕه‌ئووف

له‌ بۆنه‌كاندا به‌رپرسی پارتی یان یه‌كێتی یان گۆڕان یان ئیسلامیه‌كانم بینیبێت ده‌سخۆشیان لێ كردووم، كه‌چی هه‌ر ئه‌م حزبانه‌ له‌ ئاستی خواره‌وه‌یان هه‌ر یه‌كه‌یان یه‌ك دنیا كۆیله‌ی مۆدێرنی به‌رهه‌م هێناوه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌وی تر و شكاندنی به‌رامبه‌ر. سه‌یر له‌وه‌دایه‌ كۆیله‌كان ته‌حلیل ده‌كه‌ن، به‌هانه‌ دێننه‌وه‌.


له‌به‌رده‌م كۆیله‌ی مۆدێرندا

عه‌زیز ڕه‌ئووف

ئه‌وه‌ی به‌رپرسان كۆمه‌ك ده‌كات، پاسه‌وانه‌كانیانن نه‌ك خۆیان. ئه‌وه‌ی وا ده‌كات دێوه‌كان قه‌ڵه‌و بن ده‌نگده‌ره‌كانن نه‌ك فیرعه‌ونه‌كان خۆیان. ئه‌وه‌ی وا ده‌كات حزبه‌كان له‌سه‌ر پای خۆیان بوه‌ستن هه‌واداره‌كانیانن نه‌ك خۆیان. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ حزب ده‌كات هیچ به‌رپرسێك نین به‌ڵكو ده‌رزه‌نێك ڕۆژنامه‌نوسی ده‌ربار و ده‌نگده‌ری داماو و كۆمه‌ڵه‌ كۆیله‌یه‌ك كه‌ حزب به‌ كه‌رتێك نان و مه‌مره‌و مه‌ژی وه‌ك چه‌ته‌ به‌ری داونه‌ته‌ ناو خه‌ڵك

تۆ سه‌یر بكه‌، ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌ك  سه‌رده‌شت و سۆران و كاوه‌ گه‌رمیانی به‌رپرسان خۆیان ته‌قه‌ی لێ نه‌كردن، به‌ڵكو هه‌وادار یان كۆیله‌یه‌كی حزب بوو به‌و كاره‌ هه‌ستا. له‌ حه‌ڤده‌ی شوبات نه‌ به‌رپرسێكی ئۆپۆزسیۆنم بینی به‌رد بهاوێت نه‌ به‌رپرسێكی ده‌سه‌ڵاتم بینی به‌ ده‌ستی خۆی ته‌قه‌ بكات.

تۆ سه‌یر بكه‌ ئێستاش، من نه‌مدیوه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌سعود بارزانی یه‌ك قسه‌ی هه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كتر بكه‌ن. له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ری ناوخۆدا نه‌مدیوه‌ بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌ك وشه‌ی هه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك بكه‌ن. به‌ڵام میدیای هه‌ردوولا هه‌ر خه‌ریكی جنیودان بوون، جنێوی زۆر ناشرین. ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌ هه‌ردوو به‌ر هێرش ده‌كات كۆمه‌ڵه‌ ڕۆژنامه‌نوسێكی ده‌ربار و كۆمه‌ڵه‌ كۆیله‌یه‌كی مۆدێرنن كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ره‌ی خۆی و سه‌ركرده‌ی خۆی به‌ قیاده‌ زه‌روره‌ وه‌سف ده‌كات. تو ویژدانتان تا ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌تتان بینیوه‌ یه‌ك قسه‌ی به‌رز و نزم بكات؟ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ حكومه‌تیش ده‌كات كۆمه‌ڵه‌ كۆیله‌یه‌كی حزب و بنه‌ماڵه‌ن نه‌ك خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت

نزیكه‌ی پازده‌ ساڵه‌ ده‌نوسم، یه‌ك به‌رپرسی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ هه‌موو حزبه‌كان یه‌ك قسه‌ی هه‌ڵه‌یان نه‌كردووه‌ به‌رامبه‌رم، ئیشكالیشیان هه‌بووبێت ئه‌وا ڕێگه‌ی دادگایان گرتۆته‌ به‌ر. له‌ بۆنه‌كاندا به‌رپرسی پارتی یان یه‌كێتی یان گۆڕان یان ئیسلامیه‌كانم بینیبێت ده‌سخۆشیان لێ كردووم، كه‌چی هه‌ر ئه‌م حزبانه‌ له‌ ئاستی خواره‌وه‌یان هه‌ر یه‌كه‌یان یه‌ك دنیا كۆیله‌ی مۆدێرنی به‌رهه‌م هێناوه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌وی تر و شكاندنی به‌رامبه‌ر. سه‌یر له‌وه‌دایه‌ كۆیله‌كان ته‌حلیل ده‌كه‌ن، به‌هانه‌ دێننه‌وه‌.  

له‌ ئێستادا كێشه‌ی ئێمه‌ به‌ر له‌ هه‌ر شت كێشه‌ی دروستكردنی كۆیله‌ مۆدێرنه‌كانه‌. ئه‌وه‌ی وای كردووه‌ ئه‌م هێزانه‌ له‌سه‌ر پای خۆیان بوه‌ستن به‌ر له‌ هه‌ر شت كۆیله‌یه‌كه‌ به‌ به‌شی خۆی ڕازییه‌. هه‌ر ئه‌و بێده‌نگیه‌ی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بیابانێك كۆیله‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هێزانه‌ هه‌ر یه‌ك به‌ناوێكه‌وه‌، هه‌ر یه‌ك به‌ به‌دیهێنانی خه‌ون و مژده‌یه‌كه‌وه‌ بێده‌نگی كردوون.

تا كۆیله‌ مۆدێرنه‌كان ئازاد نه‌كرێن، قسه‌كردن له‌ گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دنیای ئێمه‌ نوكته‌یه‌. تا ئه‌وان زنجیره‌كانیان نه‌پسێنن، شتێك به‌ناوی شكانی په‌یكه‌ره‌كان ڕوونادات.

به‌زمانێكی ساده‌تر ده‌ڵێم: ئه‌و مه‌لایه‌ی نه‌سیحه‌تی خه‌ڵك بكات و عه‌شق بۆ گه‌نجه‌كان حه‌رام بكات و كه‌چی خۆی به‌ ئۆتۆمبیلی به‌رزه‌وه‌ ژن له‌ باوه‌شی مێرد ده‌ربێنێت و له‌خۆی ماره‌ بكات و دڵداری بكات، زه‌روره‌ شوێنه‌كه‌وته‌كانی به‌ كۆیله‌ ناوی ببه‌ین. هه‌ر منداڵێكی حزب خۆی هه‌ژاربێت و به‌رپرسه‌كه‌ی به‌ وه‌نه‌وشه‌وه‌ بسوڕێته‌وه‌، بێ هیچ دوو دڵییه‌ك كۆیله‌یه‌، هه‌ر به‌رپرسێك وه‌نه‌وشه‌كه‌ی له‌ شوێنێك ڕاگرێت و بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن چه‌ند ساده‌یه‌ بچێته‌ نێو بازاڕ و خه‌ڵكیش سێڵفی له‌گه‌ڵدا بگرێت بێ هیچ دوو دڵییه‌ك كۆیله‌یه‌.

 

كۆیله‌ مۆدێرنه‌كان ئه‌وانه‌ن كه‌ خۆیان له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین و به‌رپرسه‌كانیان له‌ ڤێللا و وه‌نه‌وشه‌كانیانه‌وه‌ به‌ پاڵپشتی هه‌واداره‌كانیان به‌رده‌وامی به‌ ژیان ده‌ده‌ن. 

Bilderesultat for moderne slaver kunst