لە عەرەبییەوە: هاوڕێ نەهرۆ
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتیک نەبوومامەڵەی لەگەڵ کردم وەک ساوایەکی دوو مانگانتەنیا تۆیشیری بولبولت پیشکەش کردم
گەواهی ئەدەم کە ئافرەت نیە جگە لە تۆ نەبیت
١
گەواهی ئەدەم کە ئافرەت نیە
تەنیا تۆ لێزانانە فێری یاریەکە بوویت
بەرگەی بێ ئەقڵیم گرتی
دە ساڵ بەرگە گرتی
ئوقرەت گرت لەسەر شیتیم وەک راوەستای
نینوکەکانم بە ریک و پیکی گرتی
دەفتەرەکانم رێک کردی
منت خستە باغچەی ساوایانەوە
تەنیا تۆ بوویت
٢
گەواهی ئەدەم کە ئافرەت نیە
وەک وێنەیەکی زەیتی وەک من وایە
لە فیکرو ورەفتار تەنیا تۆی
لە ئاقڵی وشیتی تەنیا تۆی
لە بیزاری بە پەلە
لە هەڵواسینی بە پەلە
تەنیا تۆی
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتیک نەبوو
نیوەی تۆ بایەخم بەرێ
داگیرت کردم وەک کردت
ئازادت کردم وەک کردت
٣
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتیک نەبوو
مامەڵەی لەگەڵ کردم وەک ساوایەکی دوو مانگان
تەنیا تۆی
شیری بولبولت پیشکەش کردم
گوڵ و یاریەکان
تەنیا تۆی
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتیک نیە
دەست واز بوو لەگەڵم وەک دەریا
ناسک بوو وەک شیعر
نازت هەڵگرتم وەک کردت
بۆگەنت کردم وەک کردت
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتێک نەبوو
وای کرد کە مناڵیم
درێژ بیتەوە بۆ پەنجا ، تەنیا تۆ بوویت
٤
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتێک نەبوو
بتوانی بڵی کە ئافرەتە تەنیا تۆ بوویت
لە نهینی و ناوکی دا
سەنتەری گیتی دایە
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتیک نەبوو
دارەکانی بەدوایەوە بن لەکاتی رۆیشتن دا
تەنیا تۆ بوویت
کۆتر لەجەستەی بەفرینی ئاو دەخواتەوە
تەنیا تۆ بوویت
مەڕ لە گیای بن هەنگڵی هاوینی بلەوەڕێ
تەنیا تۆ بوویت
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتێک نیە
چیرۆکی مێ یەنەی بە دوو وشە کورت کردەوە
هانی پیاوەتیم دا لەسەر خۆم
تەنیا تۆ بوویت
٥
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتیک نەبوو
زەمەن لە مەمکی ڕاستی ڕاوەستی
تەنیا تۆ بوویت
شورش هەڵگیرسا لە کەناری مەمکی چەپی
تەنیا تۆ بوویت
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتیک نەبوو
یاساکانی جیهانی گۆری تەنیا تۆ بوویت
نەخشەی حەڵال و حەرامی
گۆڕی
تەنیا تۆ بوویت
٦
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتێک نەبوو
لەساتەکانی عیشق هێرش ئەکاتە سەرم وەک بومە لەرزە
دەمسوتێنێ....دەمخنکێنێ
ئەمکاتە دوو کەرتەوە وەک مانگ
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتێک نەبوو
داگیرم کا دریژترین داگیرکردن
خوشترین داگیرکردن
دەمچێنێ
گوڵیکی دمشقی
نەعناو
برتقاڵ
ئەی ئافرەت
لە ژێر پرچی دا پرسیارەکانم جێ دێڵم
هیچ رۆژێک وەڵامی پرسیاری نەدایەوە
ئەی ئافرەت، تۆ هەموو زمانەکانی
بەلام بە زەین دەگیری و ناوترێ
٧
ئەی چاوی دەریایی
دەستی مۆ مینی
ئامادەی جوانی
ئەی سپی وەک زێو
لوس وەک بەلور
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتێک نەبوو
لە پانتایی ناو قەدی دا هەموو سەردەمەکان کۆ بۆتەوە
هەزارها، هەزار ئەستێرە بەدەوری دا دەسۆڕی
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتێک نەبوو، جگە لە تۆ خوشەویستەکەم
لە ئامێزیا یەکەم نێرینە پەروەردە بکرێ
دوایەمین نێرینەش
٨
ئەی بینینی شەفاف
دادپەروەری جوان
ئەی جوانی بەردڵان
هەمیشە مناڵی
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتیک نەبوو
لە فەرمانی ئەشکەوت رزگاری بووە، تەنیا تۆ بوویت
گەواهی ئەدەم کەئافرەتیک نەبوو
بە سینەی پێشوازی لە خەنجەری خێڵ بکا
خوشەویستم بۆی
دەرئەنجامی چاکەیە
٩
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتیک نەبوو
بەو شێوەیە هات کە من چاوەرێم کرد
درێژایی پرچی لەوە درێژ تر بوو کە من دەمویست و خەونم پێوە دەبینی
شێوەی مەمکی
دەقاو دەق وەک ئەوەی پلانم بۆ دانا بوو وێنەم بۆ کێشا بوو
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتێک نەبوو
سیمای لە هەوری دوکەڵ دەربچێ... ئەگەر جگەرە بکێشی
وەک کۆتری سپی دەفڕێ لە فیکرم...ئەگەر فیکر بکەمەوە
ئەی ئافرەت ... بە تەنیا چەندین پەرتووکم لەسەر نووسی
بەڵام جگە لە هەموو شێعرەکانم
مایتەوە...جوانتر لە هەموو نووسینەکانم
١٠
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتێک نەبوو
خوشەویستی لەگەڵ کردم بە تەواوی شارستانیەتەوە
لە تەپ و تۆزی جیهانی سێ یەم دەریهینام
تەنیا تۆ بوویت
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتیک نەبوو
پێشی تۆ گرێیەکانم کردبێتەوە
جەستەی رۆشنبیر کردم
دواندی وەک دواندنی قەیسارە
گەواهی ئەدەم کە ئافرەتێک نیە
تەنیا تۆ بوویت
تەنیا تۆ بوویت
تەنیا تۆ بوویت
*شیعری نەزار قەبانی
* وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە/ هاورێ نەهرۆ