لە عەرەبييەوە: ئەرشەد عاصى 
تۆ ناگەڕێى بەدواى ((هەقيقەت))... تۆ دەگەڕێى بەدواى ئەو شتەى كە دەسەلمێنێت ئەوەى تۆ بڕوات پێى هەيە و ئاسوودەى پێى ((هەقيقەت)) ه...!

 

 

 

ئەم وتارە پەيوەندى بە تۆ نييە...!



محەمەد رەتيان
لە عەرەبييەوە: ئەرشەد عاصى

تۆ ناگەڕێى بەدواى ((هەقيقەت))... تۆ دەگەڕێى بەدواى ئەو شتەى كە دەسەلمێنێت ئەوەى تۆ بڕوات پێى هەيە و ئاسوودەى پێى ((هەقيقەت)) ه...!
تۆ گفتوگۆ ناكەيت تاكو پێى بگەى... بەڵكو تا بسەلمێنيت تۆ پێى گەيشتوويت.
تۆ هەموو ئەو شتانەى كە كۆبوونەتەوە لێت لە يەكەم ساتەوە كە توانيت هەستەوەرەكانت بەكاربهێنيت .
تۆ هەموو ئەو شتانەى ((ناسنامە))ەكەت پێكدێنێت كە شانازى پێ دەكەيت و بە بەرزترينى دەزانى : رەنگت، زوبانت، مێژووى خانەوادەكەت، تيرەكەت، مەزەبت، رەچەڵەكت، ناوچە، و لۆژيكت...!
ئەوە دەبينى بە ((ناسنامە))... ئايا بۆ جارێكيش بيرت نەكردۆتەوە كە ئەمە ((كۆت))ە...؟!
تۆ دەتوانى كراسەت دابكەنى... بەلآم ناتوانى ئەو پێستەى كە پێى لەدايكبووى دابكەنى.
تۆ .. تۆ كێى؟!
تۆ هەندێك جار: ئەو كەسەى بەبێ راوێشكە و دوودڵى دەچيتە نێو گفتوگۆى هەر بابەتێك كەچى بەلاى كەم ((دە)) پەرتووكت نەخوێندۆتەوە لە ژيانى خۆت.
تۆ هەندێك جار: ئەو كەسەى كە ((سەير دەكەيت))، بەلآم ((نابينيت))، لەگەڵ ئەمەشدا پێش ئەوانى تر وەسفى بينراوەكە ((مەشهەدەكە)) دەكەيت، و رووداوەكە دەگێڕيتەوە.
تۆ هەندێك جار: ئەو كەسەى كە بيرۆكەيەكى نوێ و شێوازێكى تازە سەخڵەتت دەكا و داتدەچڵەكێنێ، هەروا بەشداردەبى لە نەفرەتكردنى، و دەچيتە پاڵ ئەو كۆمەلآنەى كە دژايەتى دەكەن، تەنها لەبەر ئەوەى ئەقڵە بچووكەكەت پێى دانەگيراوە... شەرم لەخۆت ناكەى دواى سالآنێك ئاشكرا دەبێت لات كەوا ئاساييە و باشە و زيانبەخش نييە، رەتتكردەوە چونكە ((زۆرينە)) رەتيكردەوە...!
تۆ هەندێك جار: ئەو كەسەى كە هاشوهوشێكى نوێى راگەياندن دەيڕفێنێ و، يەكەم كەسيشى كە هاشوهوشەكە و هۆكارەكانى لەياد دەكەى، هەروەها لەبيرت دەچێتەوە ئەم  زاق و زيقە بەكێ گەيشت.
تۆ زۆربەى كات: ئەو كەسەى كە هەمووان لەجياتى ئەو بيردەكەنەوە .
چەندە ئاسانە رفاندن و ئاراستەكردنت، تۆ بە بوونەوەرێكى ((هولام))ى دەچيت  كە هەر هونەرمەندێك بە نيو بەهرەوە دەتوانێت پێكتبهێنێت بەم شێوەيەى كە دەيەوێت، يان بە شێوەيەكى گونجاو بۆ قۆناغەكە...!
((رۆڵ))ێـكت هەيە وەكو هەر كەسێكى تر جگە لە تۆ، رۆڵى گەورەت ئەوەيە كە رۆڵت نەبێ .
تۆ ئەگەر تۆزێك سەرنج بدەيت ـ ئاشكرا دەبێ لات كە چەند شانازى بە زۆرێك لە شتى گەمژە دەكەيت.
زياتر لە دەموچاوێكت هەيە، بەلآم هيچێكيان لەو دەموچاوانە بە تۆ ناچن.
تۆ هەندێك جار : ئەو كەسەى كە تازەترين بەرهەمەكانى تەكنەلۆژيا بەكاردەهێنيت، و دەتوانى بە كارايى و چاپوكى ((نەزانيت)) بيگۆڕى لە ئامرازێكى بەرهەمهێنانى هۆشدارى و ماريفەت بۆ ئامرازێكى بەرهەمهێنان و برەوپێدانى دواكەوتوويى.
روخسارى دەرەوەى درەوشاوەت لە ناخى سڵەمين و سەنگرانت ناچێ.
پەيوەنديت بە ((شارستانيەت)) وەك پەيوەنديتە بە هاوسەرەكەت.
بە گومانەوە سەيرى جيهان دەكەيت و، هەست دەكەيت لەوسەرى بۆ ئەوسەرى فەرمانت لەسەر دەكات.
زۆر
((وشە)) بەكاردەهێنيت كە نازانى مانايان چيە، تەنها بە ئەندازەى خۆت دەيدووريت و، زۆرێك لە ((تاوان)) دابەشدەكەيت بەسەر نەيارەكانت.
دەڵێى من رێز لە مرۆڤ دەگرم و، مەبەستت ئەو ((مرۆڤ))ەيە كە تەواو لە شێوەى تۆدايە، ئەوانى تر ناوى تريان هەيە.
تۆ هەميشە: ئەو كۆيلەى كە گەورەكەى كڕيويەتى / نەزانى لە بازاڕى نادانى.
كێ هەڵيخەڵەتاندووى و، لەو وەهمەى ژياندووى كە تۆ ئازادى، بەلآم هەزار شت تۆى كردووە بە كۆيلە .
ئايا ئەم وتارە تووشى دەمارگيرى كردى؟

باشە،

تووڕەمەبە ...
بڕوا بە خۆت بهێنە...

وەكو پێشوو...

 

كەوا ئەم قسانە دەربارەى كەسێكى ترە.

Image result for lys kunst

گەڕان بۆ بابەت