بۆچی مێش کرێچی ناو شەکردان نەبێت؟ ٣
غەمگین بۆڵی
ئایا وەك خوێنەرێك دەتوانم داوای ئەوەت لێ بكەم گوتارێك لەبارەی چەمكی (تڕۆهات) بنووسیت؟ ئایا تڕۆهاتنووس و شاعیری بیرنەكەرەوە و ناشاعیر بەلای تۆوە چی مانایەكیان هەیە؟ دەتوانیت ناوی یەك تاقە رەخنەگری دونیام بۆ بنووسیت كە لەبارەی دەقێكی ناشیعرییەوە نووسیبێتی.
دڵم بۆ باخچه دهسووتێت
و. سەلاح بەهرامی
من بیر دهکهمهوه... ودڵی باخچه له ژێر ههتاودا ماسیوه و فکری باخچه ورده وردهله بیرهوهری سهوز بهتاڵ دهبێتهوه.گۆڤاری شیعر دادەخرێت؟!
محەمەد هەنجیرەیی
تکایە با زانستی و مەوزوعی مەبەست و خاڵەکانی ئەم نووسینە بخوێنینەوە نەك عاتیفی و سادە! ئەگینا منیش دەستخۆشی دەستەبەرکردنی تێچوونی ماددی گۆڤارێکی ئاوها دەکەم، وەك بیرۆکەش پێداویستیەکی رۆژەڤی شلۆقیی بواری شیعری کوردیە، کە من قسەم لەسەر ئەم دوو خاڵە نیە.
سێ جۆر ژورنالیست
فەڕۆخ نێعمەتپوور
واپێدەچێ لەم سەردەمەی مرۆڤی تیا دەژی بە هۆی فراوانی و فرەچەشن بوونی دەزگا هەواڵنێرەکان، دەرفەت بۆ خیانەت بە هەواڵ یەکجار کەمتر بووەتەوە. بۆیە رۆژنامەنووسی حیزبی و ئایدیۆلۆژیکی ش دەبێ بە هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هەواڵ دا بچنەوە. سەرکەوتن و رێکلامە بە قیمەتی خیانەت بە هەواڵ، بۆ هیچ حیزب و ئایدیۆلۆژیایەک تا سەر نابێتە مایەی خێر.چاپی دوو کتێب
ئەمریکانامە، بە تامی شیعر؛ قەسیدە- ڕۆمانێکی قووڵە، قووڵ بە قەد سەفەرکردن بەسەر ڕێگەی ئاوریشمی مارکۆ پۆلۆدا. ئەمریکانامە، گەڕانە بە دووی سوبێکتێک، خودێک، لەسەر ئەم زەویە ونبووەدا. ون بووە لە ناو خۆیدا، بە جۆرێک «خودی شیعریی» لە ناو کایەی خۆیدا، بە دووی کایەی گەورەتردا دەگەڕێت.
بۆچی مێش كرێچی ناو شەكردان نەبێت؟٢
ئابووریی ڕەشۆکی
و. هاوڕێ یوسفی
نموونەی کلاسیکی پێناسەی مارکس لە ئابووریی ڕەشۆکی پێشەکیەکەیەتی بۆ ئێدیتی دووهەمی ئەڵمانیی بەرگی 1ی سەرمایە. مارکس بۆ نیگارکردنی پەرەنەسەندوویی ئابووریی ئاڵمانیا، گەشەی ئابووری لە ئینگلیز قۆناغە زانستی و ڕەشۆکیەکانی خول/پۆلێنبەندی دەکات و گرێی دەدات بە پەرەسەندنی خەباتی چینایەتیەوە.بۆچی مێش كرێچی ناو شەكردان نەبێت؟١
غەمگین بۆڵی
ئایا كەسێك گوتارێكی نەخوێندبێتەوە، دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات؟ ئایا ئێوە چۆن بڕیاری بڵاونەبوونەوەتاندا؟ ئایا بڕواتان بە ڕەخنە هەیە، یان ئەوەتە تەنیا بڕواتان بە گوتارەكانی خۆتان هەیە؟ ئەگەر كەسێك ڕەخنە بگرێت، دەبێت بڕوای بە بوونی ڕەخنەیش هەبێت.صفحه302 از450