ما 433 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم
روانگە
جیاوازیی گفتوگۆ و ئاخاوتن
گفتوگۆ وەک هەموو شتێکی تر خاوەن شێواز و لۆژیکی تایبەت بە خۆیەتی. مەبەست لە گفتوگۆ هەمیشە ئەوە بووە لایەنەکان بتوانن تێیدا جوان بۆچوونەکانی خۆیان شی بکەنەوە و خاڵی کۆتایی مەبەستەکەیان پێشکەش بە لایەنی بەرامبەر بکەن. لە راستیدا مەبەستی سەرەکی لەم رەوتە ئەوەیە کە لایەنەکان بە لێکگەیشتنی هاوبەش لانیکەم لە هەندێ بواردا بگەن.
ادامه مطلب...
چیرۆک ، دەروازەی مەعریفە
دەگوترێ چیرۆک یەکەمین فۆڕمی تەعبیری مرۆڤە لە بوون. مرۆڤ سەرەتا بۆ ئەوەی بزانێ چی لە دەورووبەری دەگوزەرێ وەک چیرۆک دەیگێڕایەوە. تەنانەت کاتێک کەسەکانی دەمردن و لە ژیان ماڵئاواییان دەکرد، ئەوە تەنیا لە قەوارەی چیرۆکدا بوو هەوڵیدەدا لە مردنەکەیان بگا و پاشان هەر لە چیرۆکدا بوو سەر لە نوێ دەیهێنانەوە ناو ژیانی راستەقینە.
ادامه مطلب...
هومێدێک کە لە گەڵماندایە
یەکێک لە دژوارترین دیاردەکانی ژیان شکستی هومێدە و لە هەمان کاتدا یەکێک لە دژوارترین ئەرکەکەنیش راگرتنی هومێدە لە ناو شکەستەکاندا. ئێمە پێویستمان بەمەیە لەبەر ئەوەی بە بێ هومێد ژیان لە مۆمێکی کوژاوە دەچێت.
ادامه مطلب...
چیرۆک و شار
بێگومان هەتا مرۆڤەکان زیاتر بن و چڕتر پێکەوە بکەونە هەڵسوکەوت و پێوەندییەوە، ئەوا رادەی چیرۆکەکانیش زیاتر دەبن. لە شارێکدا لە چاو گوندێک چیرۆک و بەسەرهاتی گەلێک زیاتری تیا دەستدەکەوێ. لە خۆوە نیە گەنجەکان ئەوەندە حەزیان بە ژیانی شارنشینیە و پیر و بەتەمەنەکان حەزیان بە شوێنە تەریکەکانە. بە واتایەکی تر ئێمە جاری وایە لە دەست چیرۆک و بەسەرهاتەکان رادەکەین.
ادامه مطلب...
بەکر روانسەری
بەڵام هەموو ئەمانە ساردی نەکردوونەتەوە لە جەنگە حەقیقییەکان، جەنگی دیکتاتۆرو ستەم، بەڵام ئەوە خوێنەران و نووسەرانن کە بە هۆیەك لە هۆیەکان هەتا ئێستا خۆیان نەداوە لە شیکردنەوەو لێدوان لە هەڵوێستە سیاسییەکانی شاعیر وەکو تاکێکی وشیاری ناو کۆمەڵگایەکی ستەمدیدە.
دڵی رۆژهەڵات
شەوان
ئەستێرەم ئەبینی
ڕۆیشتن، سەرەتای كەوتنی ئەو خەیاڵانەبوو
لە درۆكردنێ
لە خیانەتكردنێ
دڵشاد خدر
پێویستە ئەو راستیەش بگوترێت، کە راستە ئێمە لە لێژنەکەی خۆمان بریاری ئەو خوپێشاندانەمان وەرگرت، بەلام زۆرینەی هێڵە حزبیەکانی تریش لەلایەن حزبەوە ئاگادارکرابوونەوە و بێجگە لە هێلە حزبیەکانی هەولێر، هاورێیانی عەنکاوە و شەقلاوەش ئاگادارکرابوونەوە و ئەوانیش ئامادەبوونیکی باشیان هەبوو. کات بە هێواشی دەرویشت و ئێمەش چاودیری شوێنەکەمان دەکرد.
دڵەکەم هەڵدەبەزێ پێدەکەنێ (٤)
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لەسویدییەوە: رەحمانی سۆفی
لێرە دایبگرە
عەلی حەمەڕەشید
چونکە لەوە دڵنیام
لای ئەوان وەک پێشەنگ وام
دوای تەواو بوون لە سەیران
ئەوانیش لەگەڵ مندان
بە یەکەوە وەک یاری
بە گیانی پڕ ھاوکاری
رۆستەم خامۆش
بـانـگـی دەکــەن بـــە ئازیز لێـی تـووڕە نـابــن هـەرگیز گـوێ دەگـرن لـەبــۆ قسەی سوود وەردەگرن لـە وتەی دەزانـــــن ڕاســتــی بـێــژە بـــۆیـــە هــێنـدە بــەڕێــزە
عەلی حەمەڕەشید
یان گۆڤاری ڕەنگاو ڕەنگ ڕەنگین و ڕازاوەو شــــەنگ تایبەتن بۆ مــــــــنداڵان بە سوودن بۆ ئێمەی جوان
سەباح رەنجدەر
نالی و
گۆران و
ئهنوهر قادر محهمهد بكوژه
لۆكهت نهخستووهته گهرووی هیچ گۆرانیبێژێكهوه
شاعیری پاشخاپهرۆك و قۆپیهچی و نانی نانیش
له كاتی كڕنوشدا مرد
By: Azad Karimi
I trust in music. I think music play an important role in everyone life. Today we live in a globalized world but the good thing is that thanks Globalization, my music can be listened in all the world and this is Amazing!
عەلی حەمەڕەشید
دایکم وەک مامۆستا بــوو
لە نزیکمان وەستا بــوو
یاریمان دەکــرد بە ئاو
فێنک بووینەوە تــەواو
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کتێبەکانم دێنەوە بیر. دەیاندەمێ. یەکیان ناوەکانی سەر بەرگەکان دەخوێنێتەوە و، سووڕێک نیگای بە ناو لاپەڕەکاندا دەگێڕێ. لەگەڵ هاوڕێکەی بە چرپە دەدوێ. ئەوسا پێش خۆیانم دەخەن. نازانم بۆ، بەڵام زۆر ئاسان لەگەڵیان دەکەوم. نە پرسیارێک دەکەم بۆ کوێ و نە دەڵێم بۆ. وەک بڵێی من تەنیا دەبێ بەقسەیان بکەم و تەواو.
عەلی حەمەڕهشید بەرزنجەیی
خۆشییەک دەرگای خۆی، کردەوە منی بۆ ئامێزی، بردەوە پەیامی مانگی پێم، ڕاگەیان کە ئاشتی و خۆشی بوو، بۆ ھەمووان.
اطلاعات اضافی
تیشک بابەت
رێگایێک بەرەو بەهەشت
رەسوڵ سەفەریانی
لێدان ببووە بەشێک لە خواردنی رۆژانەی من، بەڵام هەر کە باوکم دەستی هەڵدەگرت، ئازار لە لەشمدا نەدەما. ئەمەش لەبەر ئەوە بوو کە لەگەڵ ئەو، یاوڕەکەم، رێکەوتبوین کە من بە قسەی ئەو بکەم و ئەویش ئازاری لێدانەکان بەرێت بۆ خۆی، بۆیە زۆر کەم هەستم بە ئازاری قامچی و شەپڵاخەکانی باوکم دەکرد.
ادامه مطلب...