ئەستێرەناس
لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
هەبوونی تۆ
خەونێکی خۆش بوو کە لەیاد دەرناچێ
چیرۆکی هەموو رۆژەکان
سەرسووڕماو لە تێگەیشتن و
لە رۆژژمێر
کە لە گوزەری زەمەندا ونبوو
ئەشق و کات
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئەشق ئەمجارە لە لەخۆباییبوونی پرسی کە لەناو پاپۆڕێکی جواندا تێدەپەڕی. "لەخۆباییبون، تکایە یارمەتیم بدە!" لەخۆباییبوون وەڵامی دایەوە "ناتوانم یارمەتیت بدەم، تۆ تەواو تەڕبوویت و رەنگە پاپۆڕەکەم خراپ بکەیت." ئەوسا داوای یارمەتیی لە خەم کرد. ئەویش وتی ناتوانم یارمەتیی بدەم و پێویستیم بەوەیە لەگەڵ خۆمدا بم!
فەلسەفەی دڵەڕاوکێ (٩)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
لەژێر دڵەڕاوکێدا حەزە خۆی حەشارداوە. حەزێک کە من ناوێرم دانی پیانێم لەبەر ئەوەی من دەکا بە شتێکی تر لەوەی هەم. رەنگە پێویست نەکا حەزەکە زۆر بەهێز بێت، هەر ئەوەندە بەسە مرۆڤ هەست بە دەرفەتێکی تر بکا و، خود خۆی لەناویدا ببینێتەوە، چونکە ئیگۆ وەک چوارچێوەیەکی بەرتەسک و داخراو هەستی پێدەکرێ.
دەوڵەت
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رۆژێک گوێم لە دەنگی تەپڵ و زوڕنا بوو. چوومە دەرەوە. بە شوێن دەنگەکەدا رۆیشتم. گەیشتمە کۆڵانی کوڕەکە. شایی و زەماوەندێکی سەیربوو. خەڵکی جمەیان دەهات. گووپەکانی کاکی زوڕناژەن لەوانە بوون بتەقێن. لۆتییە تەپڵژەنەکە بەدەم گۆرانی وتنەوە رەگی ملی بەقەد بەنەخوێنێک هەستابوو. ئەوسا زاوا و بووکم بینی هەڵدەپەڕین.
نامەی نێوان ئەدیبان
سەباح رەنجدەر
من پێم وایە بۆ خوێندنەوەی شیعری تۆ سەرەتا پێویستە دەست لەو لۆژیکە ههڵبگرین، کە لەسەر لێکدانەوەی وشە بە وشە دامەزراوە، چونکە وشە ههمان ئەو ڕۆڵەی نییە، کە لە دهقی ئاساییدا ههیەتی، بەڵکو سپەیس ئەو ڕۆڵە دەبینێت. بە مانایەکی تر ڕۆڵی تهقلیدییانهی وشە لەو کاتەوە کۆتاییی هاتووە، کە لە پێکهێنانی ئەو سپەیسەدا بەشداریی کردووە.
دڵەڕاوکێ لای ژان پۆل سارتێر (٨)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
شیرکەگۆرد لەوانی تر دەوڵەمەندترە، بەڵام هاوکات کەمتر خاوەنی سیستمە. تیۆرەکانی هایدگێڕ و سارتێریش ، لەچاو شیرکەگۆرد، لەسادەبوونیاندا بەرچاون. بۆ ئەو کەسەی حەزدەکا لە تیۆری دڵەراوکی بگا و خۆی بهاوێتە ناو دەقەکانی هایدگێر و سارتێرەوە، پێش لەهەر شتێک دژوارییەکە لە ناسینی ئەو بنەما فەلسەفییەی خۆی دەردەخا کە ئەوان فەلسەفەکەی خۆیانی لەسەر بونیات دەنێن، نەک خودی تیۆری دڵەڕاوکێ.
هاوئامێزی
لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
من لە رەگەزی شەوم
تۆ لەرەگەزی بەیان
بەیەک دەگەین
لە رەشایی سێبەرەکانمان
لە کاتی هاوئامێزیی دوو وەرز و
کۆتایی
قوڵپی هەینییەکان.
تەوسەکانی بەهرام
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من حەزدەکەم بۆ ئەوەی ئەوەندە بەشوێن کارەساتەوە نەبم، سەر بە چینی کرێکار یاخود بۆرژوازی بم، نەک چینی مامناوەندی. دەمەوێ بە بەهرام بڵێم رۆژێک جێگایەکم لەناو چینەکەی خۆیدا بۆ بکاتەوە. کە پێیشی دەڵێم سەرم لێبادەدا و دەڵێ تۆ هێشتا لەو ساڵانەدا دەژی، لە زیاتر سی ساڵ لەوە پێش!
صفحه260 از450