شێعر و پەخشان

ئایندەى پایز

نەژاد عزیز سورمێ  

ئەى هەورى نزیک،
گەوهەرى ڕوناهى!
ئەى خانەخوێى میواننەوازى مەرگ!
سوپاکان بێرەدا ڕۆیشتن...

ئه‌تڵه‌سی شوێنپێ

سەباح رەنجدەر

 

دنیا دوو مانگ له‌ من منداڵتره‌

شیری ڕووه‌كمان خوارد

بۆ هه‌بوونی هه‌موو ژیان لانه‌ولان بووین

ئاسمان دوو خۆری نییه‌

چاو به‌ ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه‌

ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا

سه‌باح ره‌نجده‌ر

جانتاكه‌ت له شانت داگره و كه‌لوپه‌لی پێویست جیابكه‌ره‌وه

دوودڵ به‌سه‌ر پرددا‌ مه‌وه‌سته‌

تكا ده‌كه‌م په‌له‌ بكه‌ كاتژمێر بخوێنه‌وه‌ و بپه‌ڕه‌وه‌

ئه‌ی ئومێدی پیرۆزی من

لە فارسییەوە: نەژاد عزیز سورمێ

ئه‌م ڕووباره‌

ئه‌م ژانه‌م

سنووری چیرۆكه‌ كلۆم دراوه‌كان نازانن

چاوت پڕ بوون... لێیان ده‌ڕژێ!

ئه‌ی مرۆڤ

پێشه‌وا كاكه‌یی                             

ڕێواس چه‌ند ناسك بوو،
داته‌ به‌ر بیوری دانه‌كانت.
گیا خۆی سه‌مای ده‌كرد،
شێلاته‌وه‌ به‌ پێیه‌كانت.
كه‌نگر چه‌ند به‌ فه‌قیری ڕووابوو،
له‌ بن تاشه‌به‌ردێكه‌وه‌ سه‌ری ده‌رهێنابوو.
گڕگاز و سێوه‌ بن عه‌رزه‌
له‌ داخی په‌تاته‌ خۆیان مه‌ڵاس دابوو.

 

ئەزموون

نەژاد عزیز سورمێ

دوو دەرگا
دەرگایێ داخراو
یەکێ کراوە
تارمایی مرۆڤێکى سەرگەردان.

ئەستێرەکان

لە فارسییەوە: نەژاد عزیز سورمێ

جامی باده‌م سه‌رنگون و پێخه‌فم به‌تاڵ

سه‌رم به‌ڕووی نامه‌كانی كردووه‌

سه‌رم پی كردووه، له‌ناو دێره‌كاندا

بۆ شوێنه‌واری وه‌فای ئه‌و بگه‌ڕێم.

ئەستێرەناس

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

هەبوونی تۆ

خەونێکی خۆش بوو کە لەیاد دەرناچێ

چیرۆکی هەموو رۆژەکان

سەرسووڕماو لە تێگەیشتن و

لە رۆژژمێر

کە لە گوزەری زەمەندا ونبوو

ئەشقیا

نەژاد عەزیز سورمێ

نێچیرێکى ئاسان نەبووم
دڵێک بردمى،
بەڕەوتى نسکۆ، بەکامى لەتردان
بەهارێکى بۆیە کراو
پەڵە هەورێک
لەچاوى منەوە هەڵکشابوو...