ما 215 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم
روانگە
زانستی ئەدەبی
بەڕێز هاشم ئەحمەدزادە لە کۆڕێکدا کە لە هەوڵێر هەیبوو و لە هەژدەی نۆڤێمبری ٢٠١٩ لە یوتوب بڵاوکراوەتەوە لە قسەکانیدا باس لەوە دەکا و دەڵێ زۆر سەیرە لە دونیادا تەنیا سویدییەکان دەستەواژەی 'زانستی ئەدەبی' بەکاردەبەن!
ادامه مطلب...
ئایدیاکان نامرن
خوێندنەوەیەک بۆ ئایدیاکان ئەوەیە کە ئایدیاکان دەمرن. بۆ وێنە دەڵێن بە هاتنی ئەرەستو، ئیفلاتون باوی نامێنێ، بە هاتنی هیگل کانت باوی نامێنێ و بە هاتنی مارکس هیگل. ئەمە خوێندنەوەیەکی هێڵ ئاسایە.
ادامه مطلب...
ئاپۆرا واوەتر لە خۆی
ئاپۆرای خەڵک بریتییە لە کۆی دوو فاکتەری سیاسەت و شەقام. واتە کە شەقام و سیاسەت پێکەوە کۆدەکەینەوە دەگەینە ئاپۆرای خەڵکی. ئەمە ئاکامێکە کە لە دوو فاکتەری زەینی و فیزیکی پێک دێت: سیاسەت وەک دیاردەیەکی زەینی و شەقامیش وەک دیاردەیەکی فیزیکی.
ادامه مطلب...
شەقام و سیاسەت
لە هەموو دیمۆکراسییەکانی دونیادا تەنیا ئازادی رادەربڕین، ئازادی چاپەمەنی، مافی هەڵبژاردن و ئازادی رێکخراو کاناڵ یاخود دەربڕی کارتێکەری هاووڵاتی لە سەر سیاسەت نین، بەڵکو شەقامیش دەوری سەرەکی دەگێڕێ. بە بێ شەقام و مافی دەربڕینی ڕا و ناڕەزایەتی دەربڕین لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکاندا، دیمۆکراسی لە کورتی دەدا.
ادامه مطلب...
داینامیکی داهێنان
هونەر و ئەدەبییات هگڵ گووتەنی شوێنی ئازادییە. لە هونەر و ئەدەبییاتدا بەپێچەوانەی زانستە سروشتی و کۆمەڵایەتییەکان 'هۆ و هۆگر' لە دەقدا کەمتر بوونی هەیە و لەراستیدا هونەرمەند یاخود نووسەر بە تاودانی ئەسپی خەیاڵی هەوڵدەدا نامۆترین و تازەترین جیهانەکانمان بۆ بخوڵقێنێ.
ادامه مطلب...
ئارشیڤ
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
تێگەیشتن لە سووڕی ئەدەبی، واتە لەو کاتەوە رۆمانێک لەدایکدەبێ، تا بڵاوبوونەوە و فرۆشتنەکەی، ئاسان نیە. داخۆ ئەوە سەرنجی سەرنووسەر و چاپگەر لەسەر چلۆنایەتییە رۆمان "دەخوڵقێنێ"، یان هێزی بازاڕە بڕیاردەدا؟ فرۆشی کتێب، کلوپی کتێب، کتێبخانەکان و ئەنجوومەنەکانی خوێندەوە چ رۆڵێک لەم بوارەدا دەگێڕن؟
فەڕۆخ نێعمەتپوور
حەوت رۆژ تێپەڕی و هەفتەی داهاتوو رۆژی چوارشەممە، دیسان کاتی وانەی هونەر هاتەوە. مامۆستا دانەدانە دەفتەرەکانی داینەوە. من کە یەکجار چاوەڕوانی ئەم رۆژە بووم، بینیم مامۆستا دەفتەرەکەی منی پێم نەدایەوە! دەفتەرەکەم لەوێ لەسەر مێزەکەیش نەبوو!
و. سوهەیلا مەیسەمی
ژیان لە بارانی جێژن، لە چناری پڕ لە چۆلەکە دەچوو، ژیان لەوکاتەدا، ڕیزی ڕووناکی و بووکەشوشە بوو، باوەشێك ئازادی بوو، لەو کاتەدا ژیان، حەوزی مۆسیقا بوو،
نەژاد عزیز سورمێ
لە حەقیقەتدا
كابوول بولبولێكە
بولبولێك لە بەرگی شارێكدا
خۆی حەشار داوە
كە هەندێ لە گەڕەكەكانی
بەسەریەكدا كەڵەكە بووە
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
لە بواری مێژووییەوە گەڕان بەشوێن رۆمانی مەزنی ئامریکایی بەوەوە گرێدراوە کە ئامریکا تا رادەیەک نەتەوەیەکی گەنجە و پێویستیی بە گێڕانەوەیەکی نەتەوەیی بووە بۆ ئەوەی باڵادەستیی بریتانیا بخاتە بەر دژوارییەوە. بۆ ئەوەی ئەم تێرمە، واتە رۆمانی مەزنی ئامریکایی، شوێنی شیاوی خۆی پێبدرێ دەبێ نووسەر خاوەن روانگەیەکەی بەربڵاو و ورد لەسەر مێژوو و ژیانی ئامریکایی بێ و بتوانێ لایەنە تایبەتەکانی "ئامریکایی" بنوێنێتەوە.
ناوی کتێب: دەقی تەمەن
نووسەر: نالە حەسەن
بابەت: شێعر
لێرەوە دایبگرە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
شەقام هەر وەک خۆی. ئاشقەکان تێپەڕیبوون،... لە مێژ بوو. پەردەکەم دادایەوە و هەر لەوێ راوەستام و لێم رووانییەوە. لێرەوە تیشکی گڵۆپە کەم تینەکە لە چاوەکانیدا شۆقی دەدایەوە. چاوەکانی گەنج بوونەوە. ئەوسا هەستم کرد شتێک لە ژێر لێفەکە رێک لە سەر سینگی جووڵا. نزیک کەوتمەوە.
شهرام وحدانی
باید انگشت بر نکته ای کلیدی گذاشت که نگاه تقلیل گرا که خشونت را تنها در مشت و لگد می بیند خطرناک است. نگاهی که مرد را با نگاهی فردگرایانه مسبب خشونت می بیند، همانند آنچه که بعضیها به غلط راه چاره را در دشمنی مردان می دانند، ما را به آدرسی اشتباه روانه می کند. چرا که خشونت مفهومی بسیار گسترده است که مصادیق فراوانی را شامل می شود
لە فارسییەوە: رەزا ئەڵوەند
پاییز منم... کە ساڵانی ساڵە تۆم لەدەست داوە و بۆ ئەوەی جارێکی تر بتبینم لە سەر سەنگچنی شەقام دانیشتووم... بەردەوام قاچی رێبواران پێ دەنێنە سەر قژە درێژەکانم و بۆم گرینگ نیە ئەم خەمانە چ بەڵایەک بەسەر داهاتووی مندا دێنن... کچی پاییز، ئیتر رەنگی بە روخسارەوە نەماوە...
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
"داخۆ لەدووا گوتەدا هەموومان لەسەر ئەشق نانووسین؟ ئەدەب هەر هەمووی لەسەر ئەشقە. کاتێک پیاوان ئەمە دەکەن دەبێتە گوتەیەکی سیاسی لەسەر پێوەندییەکانی مرۆڤ. کاتێک ژنان دەیکەن، دەبێتە چیرۆکی خۆشەویستی." ئەم نووسەرە دەیەوێ ئەوە نیشانبدات کە چیرۆکی ئەشق گرینگە؛
فەڕۆخ نێعمەتپوور
جانتاکەی داخست. خستیە سەر قاچ. گەڕایەوە و رووبەڕووی دایکی راوەستا کە ئیستاکە ئارامتر دەینواند. دەڵێی بەڵگەهێنانەوەکان هەستەکانیان خستبووە ژێر کاریگەریی خۆیانەوە و ونیان کردبوون. ئەقڵ هەستی دەستەمۆکردبوو. دونیا چەند سارد هەڵگەڕابوو.
ئاراس سەعید
هەر دەسەڵاتێک بەشۆڕش بێتە سەرحوکم، چ شۆڕشی جەماوەری بێت، چ شۆڕشی سەربازی و کودەتا، هیچکات لەڕێژمەکەی خۆی باشتر نابێ، ئەگەر چاوێک بەمێژودا بخشێنیەوە شۆڕش کەسانی وەک ستالین و لینین و کاسترۆ و خومەینی و سەدام حسین و ناپیلۆین و …هتد بەرهەمی شۆڕش بون.
اطلاعات اضافی
تیشک بابەت
سێڵفی، لە دونیای ئەدەبییاتدا
سێڵفی، لە دونیای ئەدەبییاتدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتر و... رۆژانە بە دانانی وێنە لە خۆمان و لە کەسە نزیکەکانمان و بە دابەشکردنی بیرو ڕا و هەست و نەستمان لەگەڵ خەڵکی، زیاتر لە جاران (هەڵبەت رەنگە هەر بۆ بەراوردکردنیش نەبێ)، ژیانی پریڤات و خۆیی دەخەینە بەر دیدەی ئەوانی تر. رەنگە ئەمە لە سەرەتادا بۆمان ئاسان نەبووبێ، بەڵام لۆژیک و مەنتقی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەوەیکە زۆرینە خەریکی ئەم شتەن، بەرەبەرە متمانەی پێ بەخشیوین و ئیتر بێ ترس و لەرز ئامادەین بەشێک لە لایەنە دەروونییەکانی ژیانی خۆمان بخەینە روو.
ادامه مطلب...