شێعر و پەخشان

دوو ترپە ڕێیە

کانی
شان بەشانی سێبەرەکانت
 مـــــن نسێــــم!
 باوەڕکە
هەزار ساڵیش
ئەگەر لە پەراوێزی نیگاتا بژیم
 مۆجیزەیەک ڕوونادات

 

دوو ترپە ڕێیە

کانی

 

شان بەشانی سێبەرەکانت

 مـــــن نسێــــم!

 باوەڕکە

هەزار ساڵیش

ئەگەر لە پەراوێزی نیگاتا بژیم

 مۆجیزەیەک ڕوونادات

 تا دووپات بمەوە

  لە سەرلێوی ژیان!

 لەم هەموو نەهامەتیەی کە ڕژاوەتە چارەنووسمەوە

  قوتارم کە !

  من ماندووتر لەوەهم

  تا جارێکی تر

مەخمەڵی سەوزی نیگات

 بپایزززززێنم!

 دەمێنمەوە

لە پەنجەرەت

"چاوەڕوان "

تا کـــاڵ دەبمەوە

لە ژیان و

 دەڕژێمەوە ڕووبای مەرگ !

 کە کۆتایی

 هەر مـــەرگ بێ

با لە نسێی چاوێکدا

 پشوو بەین

 تا حیلەی ڕەوەئەسپێکی سەرخۆش

پڕمان کاتەوە

 لە حەژمەتی کوێستان !

 بمغەمزێـــنە

بە چوار گۆشەی نیگاکانتا

تا خلیسکانی ئیمانم

 لە سەر دەستەکانت 

دوو ترپە ڕێیە باوان !

Image result for venting kunst