شێعر و پەخشان

باوكم له‌ دونیاخراب بووندا ده‌نوێ

و: نەژاد عزیز سورمێ

بابه‌

من هاوارم نه‌كرد

نه‌شگریام

گریان بێده‌ساڵاتییه‌ و

هاواریش پیشه‌ی ژنانی شینگێڕه‌.

 

باوكم له‌ دونیاخراب بووندا ده‌نوێ

هودا حسێن

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

 

 

به‌ڵێ باوكه‌

ماوه‌یه‌كه‌ دونیا خراب بووه‌

تۆ نوستبووی

نه‌مویست سه‌خڵه‌تت بكه‌م

دنیاخراپ بوونم به‌ته‌نێ دی

ته‌مه‌ننام ده‌كرد

به‌ربوونه‌وه‌ی به‌ردێك

یا هاوارێكی به‌ترس

یا شتێ له‌و بابه‌ته‌ بێداریان كردبووایه‌وه‌

من نه‌متوانی دیمه‌نه‌كه‌ به‌جێ بێڵم له‌ ده‌ستم بچێ

بێم هشیارت بكه‌مه‌وه‌

 

بابه‌

من هاوارم نه‌كرد

نه‌شگریام

گریان بێده‌ساڵاتییه‌ و

هاواریش پیشه‌ی ژنانی شینگێڕه‌.

 

تۆ ده‌بینی باوكه‌

ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ی دنیاش خراپ ده‌بێ

من هێشتا قسه‌كانی تۆم له‌به‌ر ده‌كرد و

شانازیم پێ ده‌كردی

شانازیم به‌ باوكم ده‌كرد

كه‌ دنیاخراپ بوون

تاڵه‌موویه‌كی نابزوێنێ

باوكم كه‌ ده‌توانێ

له‌ دنیاخراپ بووندا بنوێ.

 

 

 

(*) هودا حسێن : شاعیرێكی لاوی میسرییه‌ .

  ئه‌م شیعره‌ی له‌ گۆڤاری ناسراوی میسری ( الهلال)

 ژماره‌ی ته‌مووزی 2007ی ساڵی سه‌ت و پازده‌یه‌م

كراوه‌ به‌ كوردی .‌