شێعر و پەخشان

ئەی خەم

رۆستەم خامۆش

بـە چەشـنی شـەونم ئەشـكم دەڕێژی
تــــاڵاوی ژیـــنــم تــــۆ پـــێ دەچێژی
هــەتــا ئـــەو ڕۆژەی ئــاوێـتـەی گـڵـم
تــــۆ هــــەر میـوانــی لــە مـاڵـی دڵـم

ئەی خەم 

رۆستەم خامۆش

ئەی خەم لەو ساتەی، كە تۆ ئەناسم
هەردەم گۆشەگیر، مات و كەساسم
گـەلـێ فرمێسـكت ڕژانــد لــە چـاوم
دەمێكـە تـــۆ هــەی لــە نێو هـەنـاوم

دڵنیام ئــەی خــەم، تـۆ هەرلە گەڵمای 
تـا ڕۆژی مـەرگـم تـــۆ هـەر لـە دڵمای
ئـەزانــم نــاڕۆی هـەرگیـزاو هـەرگیـز
ڕەنگت زەرد كـردم ، وەك گەڵای پایـز

بـە چەشـنی شـەونم ئەشـكم دەڕێژی
تــــاڵاوی ژیـــنــم تــــۆ پـــێ دەچێژی
هــەتــا ئـــەو ڕۆژەی ئــاوێـتـەی گـڵـم
تــــۆ هــــەر میـوانــی لــە مـاڵـی دڵـم