شێعر و پەخشان

بەراییەکانی فەرامۆشی

ئومێد قەرەنی

ھێشتا دایکم لەچیاکانە،
دڵی لەشمشاڵێکی قامیشدا
ھێدی ھێدی لێدەدا 
بە نێو کێڵگەی مینەکان
بەپێ دزکێ دێت و دەچێت 
تەڵە بۆ خۆشبەختی دەنێتەوە !

 

بەراییەکانی فەرامۆشی

ئومێد قەرەنی

لەبەرزاییەکانی فەرامۆشیەوە

بابەسەر وشەکانمەوە دەمرێ و

گوریسەکان گەمارۆی ھەڵاتن دەدەن.

 

ھێشتا دایکم لەچیاکانە،

دڵی لەشمشاڵێکی قامیشدا

ھێدی ھێدی لێدەدا 

بە نێو کێڵگەی مینەکان

بەپێ دزکێ دێت و دەچێت 

تەڵە بۆ خۆشبەختی دەنێتەوە !

 

باھۆز ھە ڵدەکا و 

چیمەنەکان دەبن بەبەرد،

زیخی جیایی باریونەتە چاوەکانی

وەک ئەسپێکی کێوی گلاو

باوکم دەیویست بڕبڕەی پشتی: 

چارەنووس بکات بە کاڵانی شمشێرەکەی.

 

قەلە ڕەشێکی پایزی

لەسەر بانێژەکە نیشتووە

با بەسەر باڵەکانیەوە دەمرێ

لەبەرزاییەکانی نادیاریەوە 

 

بابەسەر نەستەوە دەمرێت

وەکو مێوژی بەرھەتاو

وشک دەبنەوە، خەونەکان

لەبەرزاییەکانی فەرامۆشیەوە

تەنانەت وەک خەونیش نامێننەوە

           خەونەکان

 Bilderesultat for ‫فراموشی نقاشی‬‎