هەواڵە هونەرییەکان

نەهاتووم ئاسمان بنوسمەوە، من خەڵکی زەوییم

ئەم شاعیرە، پێیوایە: دەستبردن بۆ شیعر، لە جیهانێکدا، پڕ لێو لە کارەسات، مانایەکمان پێدەدات کە شیعر نەمردووە و، بە دەسەڵاتە لە نووسینەوەی دونیا و ساڵەکان، بگرە تەنیا ئەرکی ئارایشتی نییە و، لە توانایدایە ژیاننووس و مرۆڤنووس بێت، شیعر کاتێک مردووە، کە جووڵەی نووسینەوەی نەمێنێت.

'نیشتمان بە زمانی با دەدوێ' چاپ کرا

کۆمەڵە چیرۆکی 'نیشتمان بە زمانی با دەدوێ' لە نووسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور لەدایک بوو و چاوی لەناو جیهانی کتێبخانەی کوردی هەڵهێنا. ئەم کتێبە، کۆمەڵێک کورتە چیرۆکی لەخۆ گرتووە و لە لایەن چاپخانەی 'گوتار'ەوە چاپ کراوە... ئەم کتێبە لە هەشتەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان پێشکەش دەکرێ و خوێنەران دەتوانن لەوێ دەستی بخەن.

شیر و هەنگوین

لە لێدوانێکدا لەبارەی ئەم کتێبەوە وەرگێڕ وتی "كتێبی (شیر و هه‌نگوین) كتێبێكی ساده‌ و دڵگیره‌ پێكه‌وه‌، چێژ و ئازاره‌كانی مرۆڤبوون و مێیینه‌بوون، به‌ زمانێكی شیعریی له‌ كه‌مترین وشه‌دا به‌ هاوئاهه‌نگی چه‌ندان هێڵكاریی جوان ده‌گێڕێته‌وه." توانا ئەمین، نووسەرێکی تاراوگەنشینی کوردە و زیاتر لە ٢٠ بەرهەمی لە بوارەکانی چیرۆک، لێکۆلێنەوەی ئەدەبی، وەرگێڕاندا هەیە.

 

وشەکانیش بریندارن

وشەکانیش بریندارن ناونیشانی نوێترین کتێبی شیعریی 'گۆران ڕەئوف'ە کە لەلایەن ماڵی وەفاییەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەم کتێبە کۆمەڵێک شیعر لە خۆدەگرێت، کە سەرجەمیان لەڕووی تەکنیک و زمان و فەزا و جیهانبینیی و کەرەستەی شیعرییەوە هەڵێنجراوی ئەم زەمەنەن، زەمەنێک کە بۆنی جەنگ و تەنیایی و برین و پارچە پارچەبوونی ڕۆحی مرۆڤی لێدێت. 

من، مانگایەکی تەنیام

 
تووڕەبوونی «شنە» هەرگیز بە تەنها هی خۆی نییە، لە شیعر و داستان و ڕۆمان و چیرۆک و شانۆدا ئەوەی دەدوێت بە تەنها خودی نووسەر و شاعیر نییە، بەڵکوو ئەم نوێنەر و دەمڕاست و زمانحاڵی هاوڕەگەز و هاوتەمەن و هاودەردەکانی نەوەی خۆیەتی کە لە هەمان جوگرافیادا کۆ بوونەتەوە.

رۆمانی پۆستمۆدێڕن

هەروەها دەکرێ ئەم کتێبە سەرچاوێکی باشبێ بۆ رەخنەگران و قوتابیانی زانکۆ و خوێنەرانی رۆمان بە تایبەتی و کتێبخانەی کوردی بەگشتی، چۆن لەم چەند ساڵەی دواییدا خوێنەر بەلێشاو خووی داوەتە ڕۆمان خوێندنەوە، بەبێ ئەوەی ئاگاداری بنچینەی هونەری ڕۆمان و ڕۆمانی پۆست مۆدێرن بن.

دوو وەرگێڕانی توانا ئەمین چاپ دەکرێنەوە

یەکەمیان هەڵبژاردەیەکە لە جوانترین کورتە شیعری بیانیی و دووەمیان بریتییە لە هەڵبژاردەیەک لە شیعر و چیرۆک و کورتەی فەلسەفە و گفتوگۆکانی بیرمەند و عاریفی بەنگالی ڕابیندرانات تاگوور. تاگوور، یەکەم نووسەری ئاسیاییە کە خەڵاتی نۆبێڵی وەرگرتووە و کتێبەکانی بۆ نزیکەی سەرجەم زمانە زیندووەکانی جیهان وەرگێڕدراوە. 

چاپی دوو کتێب

ئەمریکانامە، بە تامی شیعر؛ قەسیدە- ڕۆمانێکی قووڵە، قووڵ بە قەد سەفەرکردن بەسەر ڕێگەی ئاوریشمی مارکۆ پۆلۆدا. ئەمریکانامە، گەڕانە بە دووی سوبێکتێک، خودێک، لەسەر ئەم زەویە ونبووەدا. ون بووە لە ناو خۆیدا، بە جۆرێک «خودی شیعریی» لە ناو کایەی خۆیدا، بە دووی کایەی گەورەتردا دەگەڕێت. 

 

وەرگێڕانی سەرجەم بەرهەمەکانی سوهراب سپێهری

توانا ئەمین وتی "بەگشتی سوهراب پێویستییە بۆ دنیای نوێ و بەتایبەتی بۆ ئێستای دونیای کوردی، چونکە شیعری سوهراب؛ گلەییەکی توندە لە ژیانی مرۆڤی نوێ، لە زیاد بەکاربردن، لە ئیسرافی نەک تەنها شتە مادییەکان، بەڵکو شتە مەعنەوییەکانیش،...