شرۆڤە

رۆمان چییە ٢٧

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

تێگەیشتن لە سووڕی ئەدەبی، واتە لەو کاتەوە رۆمانێک لەدایکدەبێ، تا بڵاوبوونەوە و فرۆشتنەکەی، ئاسان نیە. داخۆ ئەوە سەرنجی سەرنووسەر و چاپگەر لەسەر چلۆنایەتییە رۆمان "دەخوڵقێنێ"، یان هێزی بازاڕە بڕیاردەدا؟ فرۆشی کتێب، کلوپی کتێب، کتێبخانەکان و ئەنجوومەنەکانی خوێندەوە چ رۆڵێک لەم بوارەدا دەگێڕن؟

 

نە شیش بسووتێ نە کەباب

هەموو هەفتەیەک رۆژنامەکان لیستی ئەو کتێبانەی وا زۆرتر فرۆشراون بڵاودەکەنەوە؛ دیارە لەژێر ناوی ئەدەبی خەیاڵی (یاخود ئەدەبی داستانی) کە رۆمانەکانیش دەگرێتەوە. بەڵام ئەمە بەو مانەیە نیە ئەو رۆمانانەی زۆرتر فرۆشراون ئەوانەن وا لەلایەن رەخنەگرەکانەوە وەک رۆمانی مەزن یاخود رۆمانە گرینگەکان ناویان لێدەبرێ. ئەوەیکە چ کەسێک بڕیاردەدا لەسەر ئەوەی چ رۆمانێک "مەزن"ە، گرێدراوەتەوە بەو بەستێنەوە لێیەوە هاتووە. بۆ گەلێک خوێنەر، نووسەری دەقە زنجیرەییەکان، کەسانی وەک 'مارگیت ساندەمو' و 'فرید ئینگولستاد' رۆماننووسی گرینگن؛ بۆ ئەوانەیشی وا ئەندامی شوورای ئەنجوومەنی ئەدەبی نووسەرانی نۆروێژن و بڕیاردەدەن لەسەر ئەوەی کێ خاوەن ئەم نازناوە بێت پرسەکە جیاوازدەنوێنێ. ئەو رۆمانانەی وا لە ناو لیستی خوێندنی زانکۆکانیشدان، هەمیشە ئەو کتێبانە نین وا لە کلوپی کتێبەکاندا دەفرۆشرێن یاخود لە ئەنجوومەنەکانی خوێنەراندا دەکەونە بەر گفتوگۆوە. ئەگەرچی زۆر کەس لەم پێناوەدا هەوڵیانداوە بەڵام بەزەحمەت دەتوانین ئەو پێوانە ئۆبیەکتیڤی و گشتییانە دەستنیشان بکەین وا دەتوانن بڕیاردەربن لەسەر خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان،.٧١ بەڵام بەهەرحاڵ ئەم گفتوگۆیانە گرینگن لەبەر ئەوەی قسەوباسەکان لەسەر کتێبەکان زیندووڕادەگرن.

تێگەیشتن لە سووڕی ئەدەبی، واتە لەو کاتەوە رۆمانێک لەدایکدەبێ، تا بڵاوبوونەوە و فرۆشتنەکەی، ئاسان نیە. داخۆ ئەوە سەرنجی سەرنووسەر و چاپگەر لەسەر چلۆنایەتییە رۆمان "دەخوڵقێنێ"، یان هێزی بازاڕە بڕیاردەدا؟ فرۆشی کتێب، کلوپی کتێب، کتێبخانەکان و ئەنجوومەنەکانی خوێندەوە چ رۆڵێک لەم بوارەدا دەگێڕن؟ چاپگەرەکان دابینکەری چلۆنایەتین، بەڵام هاوکات بەستراونەتەوە بە بازاڕەوە، بازاڕێک کە بەردەوام زیاتر خۆی دەداتە دەست تایبەتمەندییەکانی خۆیەوە. نە شیش بسووتێ نە کەباب ئاماژەیە بەم دووانەییە: چاپخانەکان حەزدەکەن کتێبی باش چاپبکەن، بەڵام هاوکات دەبێ پارەیش پەیدابکەن. زۆرجار بەڵگەیەک دەهێنرێتەوە ئەویش ئەوەیە زۆرفرۆشتن پێویستیەکی دەرخستنی ئەدەبی لاوازە. نە شیش بسووتێ و نە کەباب پێکەوە گرێدراون، بەڵام هاوکات دەتوانن لە دۆخێکی دژبەیەکیشدا بن. لە ' Bok-Norge ' کە دەقێکی کۆمەڵناسییانەیە سەبارەت بە ئەدەب و هەوڵدەدا دیدێکی گشتی لە کتێب لە نۆروێژ بدا بە دەستەوە و لە نووسینی 'ترۆند ئاندریاسێن'ە، باس لە گۆڕانێک دەکرێ کە بەهۆی بەدیجیتاڵکردنی کتێبەوە دێت و تێیدا پێشبڕکێکە چووەتە سەرێ. ئاندریاسێن دەپرسێ تا چ رادەیەک چیتر هەڵبژاردن و کار لەسەر دەستنووسەکان، گرینگترین ئەرکی چاپگەر نیە: "داخۆ سەرنووسەر و نووسەر لە پێکهاتەی گەورەی بیرۆکراتیدا وندەبن، لە شوێنێکدا کە ژووری چاپی کتێب چیدی شوێنی شیاوی خۆی بەرناکەوێ؟"٧٢

ئەوەی لەباریا بێت جێی سەرنجیش دەبێ. کاتێک رۆمانێک باش دەفرۆشرێ لە کتێبفرۆشییەکان زیاتر کەڵەکە دەکرێ و بۆیە زیاتریشی لێ دەفرۆشرێ. بەڵام کێ و چۆن لەسەر ئەوە بڕیاردەدا سەرەتا کام کتێبانە پێشکەش بکرێن؟ کاتێک 'گیلدێنداڵ' خاوەن زنجیرە کتێبفرۆشییەکانی 'ئا. ر. ک.'یە و 'ئاسکەهاوگ' خاوەن لە سەداپەنجای 'گروپی نورلی'یە، داخۆ ئەمە کاریگەریی نابێ لەسەر بەبازاڕکردن و فرۆشتنی هەندێ لە رۆمانەکان؟ هەندێ کتێب کە لەسەر واقع نووسراون، بۆ وێنە ژیاننامەی کەسە ناسراوەکان، لە زۆربەی رۆمانەکان فرەتر دەفرۆشرێن، بەڵام وەک ژانر ئەوە رۆمانە زیاتر فرۆشیارییە، هەروەها ئەمە لەبەر ئەو قەراردادانەی کتێبفرۆشییەکان هەیانە بۆ فرۆش لەمەڕ ئەدەبی خەیاڵی.

بۆیە رۆمان ئەو ژانرە نیە کە لەچاو ئەوانی تر بۆ پەیداکردنی داهاتی زۆرتر زیاتر ئازارببینێ، ئەگەرچی بەشێوەی سروشتی جیاوازی زۆر هەیە لەناو رۆمانەکانیشدا. لە 'Bok-Norge ' 'ترۆند ئاندریاسێن' نووسەری جۆراوجۆری پێشکەش کردووە، نووسەری ئەدەبی خەیاڵی، واتە 'تورگەیر رێبولێدو پێدەشێن' بۆ سێهەم جار کۆی بەرهەمەکانی لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە کە سەبارەت بە شیعرە چاپ کرایەوە. ئەو بە تەوسەوە باسی رۆڵی خۆی وەک نووسەرێکی مامناوەندیی شاراوە دەکا کە لە سەنگەرەکانی ئەدەبی خەیاڵیدایە: "هەموو رێگاکان دەچنەوە سەر رۆمان. بەڵێ، ناڕاستەوخۆ باس لەدە دەکرێ، کاتێک لە شاعیرێک (کە دەیان کتێبی چاپکردووە) پرسیاردەکرێ و ئەویش بە کەسالەتەوە باس لەو کتێبەی دەکا کە بەڵێنە لەداهاتوودا بینووسێ یان نەینووسێ. هەموو رێگاکان دەچنەوە سەر رۆمان. رێگایەکی لەم چەشنە کە بەرەو جەهەننەمە بە پردی نییەتە باشەکان چێکراوە (کتێبی 'کۆی شیعرەکان' بخوێنەوە)و؛ رێگای بەرەو بەهەشتیشە (کتێبی 'مامون' بخوێنەوە) کە بە رۆمان پردکراوە. دەبێ بڵێین بە پێچەوانەی شیعر کە تەقریبەن قەت نافرۆشرێن، هەندێ رۆمان لە راستیدا باش دەفرۆشرێن. یەک لەوان لەبەر ئەوەی شیعر (بەپێچەوانەی دەقی پەخشان ئامێز) تەقریبەن قەت فۆڕمی داوای بازاڕیانە لەخۆیدا وەرناگرێ."٧٣

'رێبۆلێدو پێدێشن' راستدەکا. بەڵام ئێمە لێرەدا چەند ساڵێک لە زەمەندا دەچینە پێشەوە و دەگەینە ساڵێک تێیدا کۆشیعرێک دێتەئاراوە کە بەڵێنە ببێ بە "گەورەترین" کتێبی ساڵ. ساڵانی ساڵ ئێمە بە شوێن رۆمانی مەزنی پەنابەرانەوە بووین، بەڵام بەڕواڵەت کەس نەیپرسی بۆچی دەبا ئەم دەقە رۆمان بێت، رۆمانێک کە دەیتوانی بە باشترین شێوە ئەو ئەزموونانە بنوێنێتەوە کە لە ئەدەبی سکاندیناڤیادا بەکەمی دەبینرا. سەرئەنجام کاتێک "ئەدەبی مەزنی پەنابەری" هات لە فۆڕمی شیعردا هات لە نووسینی 'یەحیا حەسەن" لە ساڵی ٢٠١٣و، دیارە هەر بە ناوی خۆیشیەوە 'یەحیا حەسەن' و لە فۆڕمێکی توندی خۆپێشکەشکەرانەدا. کەس لە کۆمەڵگای ئەدەبیدا بیری لەوە نەدەکردەوە کە نووسینی شیعر لەسەر گەورەبوون لە دانمارکی فرە کلتوری ئاوەها ببێتە جێگای سەرنج؛ جا چ لە شێوازی ئەدەبی و چ سیاسی و چ لە بواری بازاڕدا. کەواتە دەکرێ کۆیەکی شیعری سنووری ئاست و چاوەڕووانییەکان پێشوو بشکێنێ، لە نۆروێژ کتیبی ' Nattåpent' (١٩٨٥)، لە نووسینی 'رۆڵف یاکۆبسن' ئەزموونێکی لەم چەشنەیە. بەڵام هاوکات دەبێ پێ لەسەر ئەوە دابگرین ئەم نموونانە سەرنجەکەی 'رێبۆلێدۆ پێدێشن' لەمەڕ ئەوەی شیعر کەمتر ژانرێکی بازاڕییە رەدناکەنەوە، ئەم نموونانە ئەوە نیشاندەدەن چاوەڕوانییەکان لەمەڕ ئەوەی "هەموو رێگاکان دەچنەوە سەر رۆمان" شیاوی بەر دژواری خستنن.

درێژەی هەیە...

Bilderesultat for yahya hassan