شرۆڤە

کریسی سیاسی و ئابووری لە هەرێم (٣)

 حشمهت خوسرهوی

به باوهڕی من حکوومهتی  ههرێمی کوردستان ناتوانێ وهڵامی داخوازییهکانی هاووڵاتی له ههرێمدا بداتهوه  و چهند ساڵه مێتود و ئهزموونی جۆراوجۆری تاقی کردوتهوه، بهڵام سهرکهوتوو نهبووه. ههر بۆیه باشتر ئهوهیه که باوهڕ بێنێت به دهستاودهستکردنی دهسهڵات که ئهمه دهبێته فاکتهرێکی گرنگ بۆ گهڕاندنهوهی متمانه بۆ لای هاووڵاتی.

 

فاكتهرهکانی کریسی سیاسی و ئابووری له ههرێمی کوردستان و مۆدێلی چارهسهری

 

حشمهت خوسرهوی، خوێندکاری ماستهر له بهشی زانسته سیاسییهکان له زانکۆی ( لینشۆپینگ) -سوێد

 

مێژووی چهمکی حوکمڕانی(Goverance):

مێژووی چهمک یان تێرمی حوکـمڕانی زۆر کۆنه ،بهڵام لهم بابهتهدا مهبهستی زیاتر له جۆرهحوکـمڕانییکه که له زانستی سیاسیدا پێ دهوترێت حوکمڕانی یان (Goverance) به مانای بهرێوهبردنی وڵات به شێوهی زانستیانه و له سهر بنهمایی ئهقلانی.  له سهدهی نۆزدهههم زۆرتر باس له چهمکی حوکمکردن یان (Govereing) کراوه، بهڵام  دواتر ئهم چهمکه له دیسپلینی زانستی سیاسیدا گۆردراوه به حوکمڕانی واته ((Goverance به مانای مۆدێلێکی نوێ  بۆ بهرێوهبردنی وڵات.

له روی ئتمولۆژییهوه(Etymologi) وه واته ریشه یان بنهمای چهمکهوه، مێژووی حوکمکردن (Govering) دهگهرێتهوه بۆ لای  کردار، لێکهر یان  (Verb) ی (Kubernan) ی یونانی که بۆ یهکهم جار له لایهن " (ئهفڵاتۆنه)وه ،کهڵکی لێوهرگیراوه بۆ ئهوهی پیشان بدرێت که مرۆڤ چۆن بتوانێت یاسا یان بهرێوهبهریەکی دادپهروهرانه بهرێوهبهرێت. لهبهر ئهوهیکه چهمکی حوکمڕانی بۆ چهندین جۆر له بهرێوهبردن به کار دهچێت  و ههروهها بۆ ئهوهی له گهڵ چهمکی سونهتی حوکمکردن  یان ناوهندگهرایی تێکهڵ نهبێت، بۆیه که ڵک له چهمکی حوکمڕانی وهردهگێرێت به مانای بهرێوهبردنی وڵات به شێوزای نوێ و جۆراوجور.[1]

له لێکوڵینهوهنێودهولهتیهکاندا زۆر جار باس له گۆڕانکار له چهمکی حکوومهت دهکرێت واته ئاماژه دهکرێت به پرۆسهی  گۆڕانکاری له حکوومهتهوه بۆ حوکمڕانی واته (From government to governace). ئهمه بهو مانایهدێت که چیتر دهسهڵاتی بهڕێوهبهری له ناوهندا کۆ نابێتهوه، بهڵکوو هاووڵاتی له بهرێوهبردنی دهسهڵاتدا بهشدارن. ههر بۆیه ئێستا باس له بهرێوهبردنی کۆلکتیڤ یان به کۆمهڵ دهکرێت. به گشتی لهوهها بهرێوهبردنێکدا به تهنیا حکوومهت رهوڵی ئهکتیڤی نیه، بهڵکوو کۆمهلێک ئهکتۆری دیکهش رهوڵیان ههیه له پرۆسهی بهرێوهبردندا.[2]

له گۆشهنیگای زانستی سیاسی له قۆناخی ئێستادا  زۆرتر باسی چهمکی حوکـمڕانی دهکرێت له جیاتی حوکمکردن. تایبهتمهندییهکانی ئهم جۆره حوکـمڕانیه زۆرتر لهو ولاتانهیه که تێدا دێموکراسی به شێوهیهکی پراکتیکی جێگر بووه یان خاوهنی سیستمی دێموکراسی پارلمانین .  لهو جۆرهسیستهمانهدا ،سهرجهم بوارهکانی سیاسی، ئابووری و مودیرییهتی له سهر بنهمای دێموکراسی و له فهزایهکی تهندروستدا بهرێوهدهچێت. به مانایهکی روونتر، هاووڵاتی له بهرێوهبردنی ولاتدا نهخشیکی سهرهکی ههیه و ئهرک و دهسهڵات به شێوهی یهکسان و هاوبهش بهڕێوه دهچێت . واته دهسهلات له نێوان پارلمان وهکوو هێزی یاسایی (Legislative Power) و ئهنجومهنی ویلایهتی و ئهنجومهنی شارستاندا  دابهشکراوه. وڵاتانی سکانیدیناڤی نموونهی ئهو جۆرهحوکـمڕانیانهن که ولات به شێوهی هاوبهش یان (Collective)ئیداره دهکرێت .

لهلایهکی دیکهوه، سیستهمی سیاسی یان بهڕیوهبهری وڵات له سهر بنهمای   (sharing of power)واته دابهشکردنی دهسهڵات له ئاستی نیشتمانی یان نهتهوهیی (The national level)  له لایهن نوێنهرهکانیهوه و له پارلمانهوه نوێنهرایهتی دهکرێن و له راستیدا له وڵاتێک وهکوو سوێد دهسهڵاتی گشتی یان (Public Power) لای گەل یان هاووڵاتییه که له رێگای نوێنهرهکانیان له پارلمان نوێنهرایهتی گهل دهکرێت. پاشان حکوومهت بڕیار و یاساکانی پارلمان جێبهجی دهکات که له تێرمی زانستی سیاسیدا پێ دهوترێت(Implement) واته جێبهجێ کردنی بریار یان یاسایەک که له پارڵمانهوه یان ناوهندێکیهوه دهردهچێت. به ماناێکی دیکه له وهها سیستمێکدا  حکوومهت  خزمهتکاری هاووڵاتییه ن نهك شتی دیکه.

ئهگهر چاوو له ولاتانی سکاندیناڤی بکهین ئهوه دهبینین که له سایهی گهشهی دێموکراسی ، زۆربهی گۆڕانکارییهکانی کۆمهڵگه له رێگای ههڵبژاردنهوه ئهنجام دهدرێت. لهوهها سیستمێکدا چهمکی حوکـمڕانی لهیهکه سهرهتاییهکانهوه شهرئیهت وهردهگرێت و بهم جۆره ئامانجه گشتیهکان دهبنه خاڵی هاوبهش بۆ حوکـمڕانی له وڵاتدا که پێ دهوترێت (Collective Objectives).

بۆ وێنه له وڵاتێک وهکوو سوێد ههر چوار ساڵ جارێک  چانسێک به هاووڵاتی دهدرێت که کاریگهرییان ههبێ له سهر گۆڕانکارییهکانی وڵات، ئهویش له رێگای ههڵبژاردن بۆ پارلمان(Riksdag=Parliament)، ئهنجومهنی ویلایهتی (County Council)یان شارستان و ههروهها ئهنجومهنی شارهوانی(Municipal Council)..[3]

جگهلهو سێ ههڵبژاردنه که هاووهخت بهرێوهدهچێت و هاووڵاتی نوێنهرانی خۆیان له رێگای پارته سیاسیهکانهوه ههڵدهبژێرن بۆ ئهو سێ ئورگانهی سهرهوه، چانسی ئهوهش به هاووڵاتی دهدرێت که بۆ یهکلاکردنهوهی کۆمهڵێک پرسی گرنگ و چارهنووس ساز که له دهسهڵاتی پارلماندا نیه، ریفراندۆم بهرێوهبهرن.

دهبێ بگوترێت که له له زۆر وڵاتدا به تایبهتی له وڵاتانی ئسکاندیناڤیدا مۆدێڵی  بهرێوهبردنی دێمۆکراتیک له سهر بنهمای (Top-down)بهرێوهدهچێت که له سیستمی دێموکراتیکدا پێ دهوترێت دێمۆکراسی نوێنهرایهتی (Representtaive democracy) که خهڵک نوێنهرانی جێگای باوهڕی خۆیان ههڵدهبژێرن بۆ ئهوهی دواتر پلان و بهرنامهکانی سیستهمی خۆشبژێوی له وڵاتدا ، بهرێوهبهرن.  رهنگه ئهو پرسیاره لای خوێنهران دروست بێت که مهبهست له مۆدێڵی بهرێوهبهری (Top-down) چیه؟ له راستی مهبهسته له و دهستهواژهیه ئهوهیه که له سیستهمی دهوڵهتی یان بهرێوهبهریدا بریاره سیاسیهکان له بهرزترین ئاستدا جێبهجێ دهکرێن  واته به شێوهی هیررارشی.

بۆ دروست کردنی تێگهیشتنی زۆرتر لای خوێنهران  پێویسته به یارمهتی جهدوهل یان فیگورێک، جیاوازییهکانی نێوان  حکوومهت  (Government) و ههروهها حوکمڕانی  (Governance) شی بکرێنهوه:

Figur 1: جیاوازییهکانی نێوان حکوومهت یان دهوڵهت لهگهڵ حوکمڕانی یان شێوازی بهرێوهبهریی

Governance هونهری بهرێوهبهری یان حوکمڕانی

Government       حکوومهت

Decentralized نامهرکهزی

Centralized ناوهندگهرایی

Local ههرێمی

”"”Top-down دهستپێکردن یان جێبهجێ کردنی بریاره سیاسیهکان له بهرزترین ئاستی سهرهوه به شێوهی هیرارشی

”Soft Law” یاسای نهرم

”Hard Law”یاسای سهخت یان دژوار

Facilities دهرفهت

Threat مهترسی

Deliberative مشورهتی یان راوێژکاری

Representative نوێنهرایهتی

Open structure ساختاری کراوه

‌‌Hierarchy هیرارشی

ئهکتوری بهشی گشتی و خسووسی The Private sector

Public actor ئهکتوری بهشی گشتی

سهرچاوه[4]

حوکمڕانی باش(Good Govearnce)

پێش ئهوهی بچینه سهر پێناسهکردنی حکوومهتێکی باش(Good Goverance) پێویسته بزانین مهبهست له حکوومهتی باش چیه و ئهم تێرمه چۆن و به چ مهبهستێک پێناسه کراوه.  دهبێ بگوترێت بانکی جیهانی له ساڵی ١٩٨٩ له راپۆرتێکدا باس له کاریگهرییهنیگهتیڤهکانی حوکمڕانی ناسازگار یان خراپ دهکات وهکوو یهکێک له گرنگترین فاکتهرهکانی لاوازکردنی پرۆسهی گهشهی ئابووری له ولاتانی پێشڤهچوون(Developing Countries) .

دیوف(Diauf)  و چهند کهسی دیکهلهڕاپۆرتهدا تیشک دهخهنه پهیوهندییهکانی نێوان گهشه کردن، دیمۆکراسی و بواره جیا جیا کانی جڤاکی و تێدا ئاماژه به تێرم یان چهمکی حوکـمڕانی باش (Good Goverance) دهکهن وهکوو مۆدێڵ یان ئهڵتهرناتیڤێک بۆ چارهسهرکردنی قهیرانی بهڕیوهبهریی له وڵاتانی ئهفریقادا. [5]ئهوان له راپۆرتهکهیاندا بهو ئهنجامهگهیشتبوون که گهورهترین کۆسپی رێگای گهشهو بهرهوپێشچوون له وڵاتانی ئهفریقایی  دهگهرێتهوه لای خراپ به کارهێنانی چهمکی حوکمڕانی لهو وڵاتانهدا. ههر بۆیه له راپۆرتهکهدا له لایهک ئهرکهکانی دهوڵهت یان حکوومهتیان به سهر سێ بهشی سهرهکیدا دابهشکردوه و له لایهکی دیکهوه تایبهتمهندییهکانی حوکوومهتێکی باشیان له ٨ خاڵدا دهستنیشان کردوه.

ئهوان بهم جۆره باس له ئهرکهکانی حوکوومهت بهرانبهر به هاووڵاتی دهکهن:

١.پهێوهندی بهرهوپێشچوون. ئهمه بهو مانییه که دهوڵهتهکان یان حکوومهتهکان ته‌‌نیا له رێگای مودیریهتی ئابووری و به مهبهستی بردنهسهرهوهی ئاستی  ههرەبهرزی ئابووری وڵات دهتوانن چاکسازی بنهڕهتی له کۆمهڵگهدا دروست بکهن.

٢.پهێوهندی دێموکراتیک و مافی شارۆمهندی

٣.یاسای جڤاکی و پێکهێنانی زهمینه گونجاو به مهبهستی بهشداریکردنی هاووڵاتی له بهشهکانی بهرێوهبردنی وڵاتدا.

به پێ ئهو سێ خهسڵهتهی سهرهوه و بۆ بهرێوهبردنی حوکمڕانییهکی باش و سهرکهوتوو، ئهرکی حكوومهت ئهوهیه که له پرۆسهی بهرێوهبردنی کارو چالاکییهکانیدا به تهواوی له گهڵ هاووڵاتیدا شهفاف بێت. به مانایکی دیکه حکوومهت پێویسته بیروکراسیییکی  شهفاف ڕهچاو بکات  و ههرو‌‌‌‌ه ها حکوومهتی وهڵامدهر بێت بهرانبهر به ئورگان یان ناوهندهکانی بهرێوهبردنی یاسا و بریارهکانی وڵات. به گشتی حکوومهتێکی باش کاتێک مسۆگهر دهبێت که هاووڵاتی له بوارهکانی سیاسی، کۆمهڵایهتی و ئابورییدا بهشدار بن.

پاش ئهوهیکه باس له سێ ئهرکی حوکوومهت یان دهوڵهت کرا بهرانبهر به هاوولاتی، ئێستا دهچینه سهر ئهو ٨ خاڵه بنهڕهتی و گرنگانهی که جهوههر یان کۆڵهکهی حوکوومهتێکی باشن. ئهو ٨ خاڵه له چواچێوهی فیگیور یان جهدوهڵێکدا پیشکهش دهکرێن و دواتر ههر کام له تایبهتمهنددیهکان به کورتی شی دهکرێنهوه.

 

 

Figur2: Charateristics of good governance. تایبهتمهندییهکانی حوکمڕانی باش[6]

تایبهتمهندییهکانی حوکمڕانی باش:

حوكمڕانی باش (Good Governance)
حوکمڕانی باش بهو جۆره حوکـمڕانیه دهگوترێت که کۆمهڵگه له سهر بنهمای یهکه سهرهتاییهکانی خوارهوه بۆ ئاستی نهتهوهیی یان سهرهوه بهرێوهدهچێت. ههروهکوو پێشتر باسمان کرد ئهم جۆره حوکمڕانیه زۆرتر له و وڵاتانهدایه که دهسهلات به دهستی گهلهوهیه  یان دهسهڵاتهکان تهنیا له سنتراڵدا کۆ نهبوونهتهوه،

 بهڵکوو دابهشکراوه به سهر پارلمان، کۆمهنهکان و ئهنجومهنهکانی شارداری . وڵاتانی سکاندیناڤی نموونهی ئهو جۆره مۆدێلهی بهرێوهبهری یان حوکـمڕانیین.

له خوارهوه به کورتی ئاماژه دهکهین بهو ٨ خهسڵهته یان تایبهتمهندییانهی که پێکهوه دهتوانن حوکمڕانییکی باش دروست بکهن. پراکتیزهکردنی ئهم ٨ خاڵهی خوارهوه دهتوانن نهخشێکی کاریگهر ببینن بۆ بهرهوپێشبردنی کۆمهڵگه له سهرجهم بهشهکهندا:

١.ئاستی بهشداریپێکردنی ژنان و پیاوان

ئاستی بهشداریپێکردنی ژنان و پیاوان له کاروبارهکانی بهرێوهبردنی وڵاتدا به یهکیک له گرنگترین کۆڵهکهکانی حوکمڕانییکی باش دێته ئهژماردن. بهشداریپێکردنی هاووڵاتی دهتوانێ  به شێوهی راستهوخۆ یان ناراستهوخۆ بێت له پرۆسهی بهرێوهبردنی وڵات. مهبهست له بهشداریپێکردن لێرهدا به مانای پاراستنی چهمکی ئازادی بهیان ، پهرهپێدانی فره بۆچوونی و و رێکخستی کاروباری جڤاکی یا مهدهنیه.

٢.سهروهری یاسا

حوکـمڕانییکی باش پێویستی به چوارچێوهێکی دادپهروهرانهی یاسایییه که تێدا به تهواوی پارێزگاری بکرێت له مافه کانی تاک  به تایبهتی کهمایهتییهکان له کۆمهڵگهدا و یاسا به شێوهێکی دادپهروهرانه و شایسته جێبهجێ بکرێت. جیگای ئاماژهپێکردنه که مهرجی جێبهجێکردنی یاسا به شێوهی دادپهروهرانه گڕێدراوی وجوودی سیستمی سهربهخۆی دادوهرییه که تێدا پۆلیس و دهزگا ئهمنیهکان  له ژێر هیچ بیانویکدا ناکهونه داوی گهندهڵی و کهس ناوێری باس دانی به‌‌رتیل یان رشفهتیان له گهڵدا بکات چونکه ئهو کاره له روانگهی یاسا وه وهکوو تاوانێکی ئابووری و فاکتهرێکی مهترسیدار بۆ سهر بایهخهکانی دێوکراسی چاوی لێدهکرێت.
٣.شهفافیهت
مهبهست له شهفافیهت ئهوهیه که هاووڵاتی به بێ جیاوازی بتوانێ به شێوهێکی ئازاد و ئاشکهرا  ئاگاداری بریار و کاروچالاکییهکانی حکوومهت بێت.   له سیستمێکی شهفافدا کاناڵهکانی راگهیاندن ئازادن که بهدواچوون له بارهی بریار و ئهرکهپێ ئهسپێردراوهکانی حکوومهت بکهن و ههروهها له کاتی ههبوونی ههر جۆره گومانێک له سهر خراپ به کارهێنانی دهسهڵات یان سامانی نێستمانی  دهبێ کاناڵهکانی راگهیاندن بتوانن ئهو پرسانه شرۆڤه بکه‌.‌ن و رای گشتی له سهر رووداوهکان ئاگادار بکهنهوه. به گشتی راگهیاندنهکان نهخشێکی شوێنداریان  دهبێ له بهدواچوون بۆ پرسهکان و ڕهخنهگرتن له کارهکانی حکوومهت له کاتی ههر سهرپێچی یان کهماسییکدا.

٤.وهڵامدهر:

حکوومهتی باش بهوهدهناسرێتهوه که بهرانبهر به ناوهندهکان، رێکخراوهکان و دامهزراوهکان له چوارچێوهی یاساییدا و له کاتێکی گونجاودا، وهلامدهر بێت. له کاتی  ههر رروداوێکدا که پهێوهندی به ههرێمی بهرێوهبهری حوکوومهتهوه بێت،  پێویسته حکوومهتی باش بهرپرسیایهتی سهرکهوتنهکان یان شکستهکان بگرێته ئهستۆ. ئهمه یهکێک لهو فاکتهره گرنگانهیه که دهتوانێ کۆڵهکهکان یان جومگهکلیدییهکانی حوکـمڕانییکی باش له کۆمهڵگهدا، باشتر و بههێزتر بکات.
٥.پێکهێنانی هاوپه‌‌یمانیهتی و یهکڕێزی

حکوومهتی باش و سهرکهوتوو ئهو حوکوومهتهیه که بتوانێ  کهش و ههوایهکی لهبار دروست بکات که هاووڵاتی بتوانێ سهرهرای بیروبوچوونی چیاواز له بوارهکانی سیاسی، کۆمهڵایهتی، ئابووری  ئاگاداری جێبهجێکردنی بریاره کورت خایهن و درێژخایهنهکانی حکوومهت بن. حکوومهتی باش دهبێ ببێت به کاناڵێکی بههێزی پهێوهندی له نێوان سهر جهم تاکهکانی کۆمهڵگه یان هاووڵاتی بۆ ئهوهی ههموو کهس حکوومهت به هی خۆیان بزانن.به گشتی حکوومهتی باش دهبێ  خزمهتکار و گوێڕایهڵی هاووڵاتی بێت و ببێت به فاکتۆری یهکیهتی و یهکڕێزی له کۆمهڵگهدا به جۆرێک که هاووڵاتی خۆی له نێو بڕیارهکانی ئهو حوکوومهته باشهدا ببینێت.
٦.یهکسان و گشتگیر

له حوکوومهتێکی باشدا پێویسته ئاسایشی هاووڵاتی له کۆمهڵگهدا ، دابین بکرێت. تهواوی ئهندامانی کۆمهڵگه خاوهنی مافی یهکسان و بهرابهر بن. له وهها حوکوومهتێکدا پێویسته ئهو گارهنتیه ههبێ که ههر تاکێک به لهبهرچاوگرتنی ئاستی توانایی و چالاکییهکانی بتوانێ له کۆمهڵگهدا کاریگهریی ههبێ.   له راستیدا له  حوکوومهتێکی باشدا  دهبێ هاووڵاتی یان تاک له مافی هاوسان و بهرابهر بههرهمهند بن. به جۆرێک که ههر تاکێک یان هاووڵاتییک دهرفهتی ئهوهی ههبێ که کاریگهریی له سهر گۆڕانکارییهکانی کۆمهڵگه و تهنانهت کارهکانی حکوومهت ههبێت  کاتێک تاکێک یان هاووڵاتییک پلان یان ئیدهێکی باشیان ههیه بۆ بهرێوهبردنی ولات یان بۆ دروستکردنی گۆرانکاری له ستروکتوری بهرێوهبهری وڵاتدا.

٧.چالاک و کاریگهر
یهکێکی دیکه له خسڵهت یان تایبهتمهندییهکانی حکوومهتێکی باش ئهوهیه که بتوانێ سهرپهرهستی کار و چالاکییهکانی ناوندهکان به مهبهستی کهڵک وهرگرتنی دروست له سهرچاوه سروشتییهکان و پارێزگاریکردن له ژینگهیه. حوکوومهتی باش دهبێ  له لایهك  بهرانبهر به کار و وهزیفهکانی شوێندار و چالاک بێت و له لایهکی دیکهشهوه  پێویسته کار بۆ ئهوه بکات  که هاووڵاتی له بارهی گرنگی پاراستنی ژینگه و لایهنه نهرێنییهکانی  ئاگادار بکاتهوه.
٨.بهرپرسایهتی

یهکێکی دیکه له بهرچاوترین و گرنگترین خسڵهتهکانی حکوومهتێکی باش، بهرپرسایهتییه ،بهڵام ئهمه بهو مانایه نیه که تهنیا حکوومهت و دامهزراوه  پهێوهندیدارهکانی بهرپرسیارن بهرانبهر به کۆمهڵگه و کارو چالاکییهکانی، بهڵکوو رێخکراوهکان و نههاده مهدهنیهکانیش دهبێ بهرپرسیار بن به رانبهر به سیاسهتهکانیان و ههروهها کاروکردهوهکانی خۆیان. دهبێ بگوترێت که  شهرت و مهرجی  حوکمڕاننیکی باش بهستراوهتهوه بهوهیکه حکوومهت بتوانێ له بوارهکانی دیکهشدا سهرکهوتوو بێت و ههروهها  یاسا و راسپاردهکان به شێوهێکی کردهیی ئهنجام بدات. بۆ وێنه هیچ حکوومهتێک ناتوانێ ئیدیعای بهرپرسیایهتی بکات ئهگهر له کار و چالاکییهکانیدا شهفاف نهبێت یان یاسا سهروهر نهبێت.

ئهنجام و وتهی کۆتایی

ئهم بهشه ی خوارهوه تهرخانکراوه بۆ وهڵامدانهوه به پرسیارهکانی ئهم لێکولێنهوهیه و بۆ ئاسانکاری و تێگهیشتنی زۆرتر له بارهی فاکتهرهکانی کریسی سیاسی و ئابووری له ههرێمی کوردستان و مۆدێڵی چارهسهری، وهڵامی پرسیارهکانی له چوارچێوهی فیگور یان جهدهوڵێکدا ، دهدرێتهوه.

١.فاکتهره سهرهکییهکانی کریسی سیاسی و ئابووری له ههرێمی کوردستاندا کامانهن؟

به پێ ئهنجامهکانی ئهم لێکولێنهوه گهورهترین فاکتهرهکانی کریسی سیاسی و ئابووری له ههرێمی کوردستاندا ئهم خاڵانهی خوارهوه‌‌ن که له چوارچێوهی جهدهوڵیکدا، پیشکهش دهکرێت:

 

 

 

 

 

٢.  ئاخۆ چ جۆره مۆدێڵێکی حوکـمڕانی دهتوانێ بۆ قوناخی ئێستای ههرێمی کوردستان شیاوتر بێت؟

 

 

 

 بهڵگهکان نیشان دهدهن  کریسی سیاسی و ئابووری وهك تهونی جاڵجالٶکه دهوری ههرێمی کوردستان و سیستمی بهڕیوهبهری حوکوومهتی  ئهو ههرێمهی داوه  و کورد لهو بهشه به گشتی  له ههلومهرجێکی سهختدایه . ههر بۆیه  ههرێمی کوردستان پرۆسهیهکی دوورو درێژی له بهردهمدایه له قۆناخی تێپهڕبوون له سێبهرهکانی دهسهڵاتی بنهماڵه  یان دوو حیزبیه‌‌وه  بۆ گه یشتن به مۆدێلێک له چه شنی ئسکاندیناڤی که  حوکمڕانیه که ی شه رئیهت له شارۆمه ند یان هاووڵاتی وهردهگرێت. له گهڵ ئهوهشدا ،  ئهگهر به شێوهیهکی پوخته و کارا ههوڵی چارهسهری یان رێفورم له سیستمی سیاسی ههرێمدا بدرێت، ئهوه چانسی دامهزراندنی ئهو فۆرمه له حوکمڕانی له باشووری کوردستاندا، نامۆمکن نیه. بۆ ئهم کارهش پێویسته گرنگی تهواو به پاکێجی بزووتنهوهی گۆڕان بۆ چاکسازی له ههرێمی کوردستاندا بدرێت.

ههروهها جێگای ئاماژهیه که سیستمی ئسکاندیناڤی پێویستی به ناسینی و تێگهیشتنی فرهتره ،ههر بۆیه  ئهگهر دهرفهت ههبێ حهتمهن له داهاتوودا لێکوڵینهوهیهك له بارهی ئهو سیستمه  و تایبهتمهندییهکانی ئهنجام دهدرێت. له لایهکی دیکهوه، ڕهنگه ئهو پرسیارهش لای خوێنهرانی ئهم بابهته دروست بێ که ئاخۆ مۆدێڵی رۆژئاوای کوردستان شیاوتر نیه بۆ باشووری کوردستان؟  هیوادارم له داهاتوویکی نزیکدا به نووسینی  لێکولینهوه‌‌ێکی  کۆمپرهتیڤ(Comparative study) به دوای وهڵامدانهوه بهو پرسیارهدا، بگهرێم. چونکه سیستمی بهرێوهبهری له رۆژئاوای کوردستاندا خهتێکی سهربهخۆیه و نموونهێکی تازهیه له مۆدێلی چارهسهری له رۆژههڵاتی ناوهڕاستدا که بهداخهوه تاکوو ئێستا زۆر به کهمی له گۆشهنیگای بهشی زانسته سیاسیهکان له زانکۆهکانی جیهان باسی لێکراوه . مۆدێڵی رۆژئاوا پێویستی به لێکولێنهوهی مهیدانی و زانستی ههیه که هیوادارم کهسانی ئهکادیمی و ئههلی زانست له داهاتوودا به هاوکاری ناوهندهکانی لێکۆڵینهوه و توێژینهوهی زانستی باسی مۆدێڵی بهرێوهبهری له رۆژائاودا بکهن .

وتهی کۆتایی

به پێ ئهنجامهکانی ئهو لێکوڵینهوهیه دهسهڵاتدارانی ههرێم کوردستان له ژێڕ مهترسییکی گهورهدان و ئهگهر به زووترین  کات ههوڵی چارهسهری بنهڕهتی بۆ کێشهکانی ههرێم نهدهن ، پاکێجی ئۆپۆزسیون به تایبهتی بزووتنهوهی گٶران بۆ چاکسازی به جیدی وهرنهگرن و هاووڵاتی به خزمهتکاری خۆیان بزانن، لهوه دهچێت به هاری کوردی کۆتایی به و دهسهڵاته بهێنێت که ٢٦ ساڵه له لایهن دوو حیزبهوه، بهرێوه دهچێت.

ئهگهر به زهبری هێزی نیزامی له گهڵ هاووڵاتیدا ههڵسوو کهوت بکرێت ئهوه  نیشانهی ئهوه یه که پارته دهسهڵاتدارهکانی ههرێم هێشتا به تهمان به ئهقڵیهتی شاخ و شهرئیهتی شۆڕشگێڕی دهسهڵاتی خۆیان درێژ بکهنهوه. ئهگهریش قهرار بێت که ئهو دهسهڵاتهی ئێستا به زهبری هێز و شهرئیهتهکانی شاخ دامهزرابێت،  زۆر زهحمهته که به خهباتی دێمۆکراسی و سڤیل بگۆدرێت. بهداخهوه ئهو نموونانه له دهسهڵات کهمتر باوهڕیان به دێموکراسی، سهروهری یاسا و دهستاودهستکردنی دهسهڵات به شێوهی ئاشتیانه ههیه . ئهمن  پێم وایه بژاردهی خهباتی مهدهنی و دێموکراسیانه بۆ پێکهێنانی رییفۆرم له سترۆکتوری سیستمی سیاسی ههرێمی کوردستاندا ، باشترین مێتۆده و بۆ ئهوهش پێویسته حکوومهتی ههرێم ئاستهنگهکانی بهردهمی خهباتی سڤیل یان مهدهنی ههڵگرێت چونکه ئهو جۆره خه باته  فۆرمێکی تهندروسته و مافی سهرهکی هاووڵاتیه.

به باوهڕی من حکوومهتی  ههرێمی کوردستان ناتوانێ وهڵامی داخوازییهکانی هاووڵاتی له ههرێمدا بداتهوه  و چهند ساڵه مێتود و ئهزموونی جۆراوجۆری تاقی کردوتهوه، بهڵام سهرکهوتوو نهبووه. ههر بۆیه باشتر ئهوهیه که باوهڕ بێنێت به دهستاودهستکردنی دهسهڵات که ئهمه دهبێته فاکتهرێکی گرنگ بۆ گهڕاندنهوهی متمانه بۆ لای هاووڵاتی  که به مهبهستی گۆڕانکاری بچنه سهر سندۆقهکانی دهنگدان . واته دهنگی هاووڵاتی ببێت به سهنگی مهحهك بۆ گۆڕانکاری و  بۆ ئهمهش پێویسته چانسێکی دادپهروهرانه و یهکسان بدرێت به هاووڵاتی که له سهر گۆرانکارییهکانی ههرێم، کاریگهریی ههبێت.

سهرچاوهکان

Ahmadi, Edris. (2015) Världspolitikens Dagsfrågor- Öppning för kurderna: Nyckelroll i kriget mot IS.Stockholm: Utrikespolitiska institutet.

Andersson, Fartun.(2013). En hybirdstyrning-hieraki och nätverk. Lund: Statsvetenskapliga institutionen.

Diouf, N.etc (1989), Sub-Saharan Africa: From Crisis to Sustainable Growth: A Long-Term Perspective Study, Policy research Working Paper, Washington, DC: World Bank.

Fasenfest, David.(2011). Government, Govering, and Goverance. Wayne State University:

Jansson, P. (2017). Världspolitikens Dagsfrågor- Efter IS: Splittras Irak? Stockholm: Utrikespolitiska institutet.

Karlsson, Ingmar. (2017). Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia. Lund: Historiska Media.

Montin, Stig & Hedlund, Gun. (2009). Goverance på svenska. Stockholm: Santerus Förlag.

March, James& Olsen, John.(1984). The new institutionalism: Organizational Factors in Political life. The American political science review, Vol.78, No.3. PP:734-749.

Niklasson, Lars.(2016). Globala utmaningar, persopektiv och lösningar. Malmö: Gllerups Utbildning AB.

Anti coruption day:

http://www.anticorruptionday.org/actagainstcorruption/index.html

What is a good goverance?

United Nations, Economic and Social Comission for Asia and the Pacific:

https://www.unescap.org/sites/default/files/good-governance.pdf

How Sweden is Governe

http://www-government.se/how-sweden-is-governed

جه‌نگی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ دژ به‌ گه‌نده‌ڵی و مافیا ده‌سه‌ڵاتداره‌كان‌

http://www.knnc.net/Drejey-wtar.aspx?Articleid=5546&AuthorID=1320

پلهبهندی وڵاتهکان له بارهی  پرسی گهندهڵی

https://www.svt.se/nyheter/inrikes/ny-rankning-sverige-mer-korrupt-an-danmark-och-finland