شرۆڤە

کریسی سیاسی و ئابووری له‌ هه‌رێم (١)

حشمهت خوسرهوی

دوو حیزبی دهسهڵاتدار له جیاتی ئهوهی  پارلمان بکه ن به به رزترین مهرجهئیهت بۆ بهرێوهبردنی ههرێمی کوردستان، کەچی زۆربهی دهسهڵات و جومگه سهرهکییهکانی حکوومهتیان ههر له دهسهڵاتی بهرێوهبهری و دادوهری بگره تاکوو دهگاته دهسهڵاتی یاسا دانان له بهینی خۆیان دابهشکرد.

 

فاكتهرهکانی کریسی سیاسی و ئابووری له ههرێمی کوردستان و مۆدێلی چارهسهری (١)

 

حشمهت خوسرهوی، خوێندکاری ماستهر له بهشی زانسته سیاسییهکان له زانکۆی( لینشۆپینگ) -سوێد

پێشهکی

ئهم بابهته له کاتێکدا دهنووسرێت که سێ مانگ بهسهر شکستی کورد له شازدهی ئۆکتۆبردا تیدهپهرێت، شکستێک که نهتهنیا شکستی حوکمڕانی ههرێمی کوردستان بوو، بهڵکوو شکستی ههر تاکێکی کوردیش بوو. دهبێ ئهو راستیه تاڵه قهبووڵ بکهین که کورد له گهمهی سیاسی  و ئابوری ئهم جارهی لهگهڵ بهغدا دۆڕا. له روی ژئوپۆلتیکهوه تهواوی ئهو خاکه‌‌ی کوردستان که به خوێن  به دهستی هێنابوو له کیسی چوو. له لایهکی دیکهوه راسته ریفراندۆمێکی گرنگ و مێژوویی بۆ پرسی سهربهخۆیی بهرێوهچوو، بهڵام ئهو ریفراندۆمه نهک کوردی به سەربەخۆی نهگهیاند، بهڵکوو قهت نهبوو به بهڵگهیهک یان فاکتهرێکی سیاسی بۆ دانوستاندن له گهڵ ئهکتورەکانی ناوخۆیی، ههرێمی و نێودەوڵهتی.

ئێستاش پاش تێپهڕبوونی سێ مانگ به سهر شازدهی ئۆکتوبردا، ههر باس باسی خهیانهته. گوایه چهند کهسێک خهیانهتیان له خاک و نیشتمان کردوه ئهگهینا سوپای عێراق و حهشدی شهعبی نهیاندهوێرا پهلاماری کهرکووک بدهن. مهسهلەی خهیانهت و خهیانهتکاران دههێڵێنهوه بۆ داهاتوو، بهڵام لێرهدا چهند پرسیارێکی گرنگ دروست دهبێت. ئاخۆ کاتێک پهلاماری کهرکووک درا حکوومهتی ههرێم، سهرۆکایهتی ههرێم، پارلمانی کوردستان و تهنانهت وهزارهتی پێشمهرگه به دهستی کام له هێزه دهسهڵاتدارهکانی ههرێمی کوردستانهوه بوو؟

ئهگهر قهرار بێت له ههرێمی کوردستاندا کهسانێک خهیانهتیان به بهها نیشتمانییهکان کردبێت خۆ دهبی ئهو کارهبسپێرین به دادگایەکی مهدهنی و سەربهخۆ یان دادپهروهری بێ لایهن که نهك تهنیا لێکۆلینهوه له کهیسی شازدهی ئۆکتۆبر بکات، بهڵکوو دهسهڵاتی ئهوه شی ههبێ که لێکولینهوه له تێرور و رفراندنی دهیان کادر و پێشمهرگهی هێزەکانی رۆژههڵات و باکوور، هێرش بۆ سهر بنکهکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له ساڵی ١٩٩٦، شهرێ ناوخۆ، ٣١ ئاب ، کوشتنی خهڵکی سڤیل  و تا دهگاته شازدهی ئوکتوبر بکات.

 پاشان ئایا له ههرێمی کوردستاندا دادگایەک ههیه که پێ بوترێت دادگای مهدهنی یان بێ لایهن که بتوانێ لێپرسینهوه لهو کهسانه بکات که گومانی ئهوه ههیه که خهیانهتیان به خاک و نیشتمان کردبێت؟

ئهوهی لێرهدا زۆرتر شیاوی ئاماژهپێکردنه، بایهخی خوێندنهوهی رووداوه سیاسی و ئابورییهکانی ههرێمێکه که زیاتر لهچارهکه سهدهیهکه له لایهن دوو حیزبی باڵادهست و کهڵاسیکهوه، بهڕێوه دهچێت. دوو حیزب که به هۆی دیفکتو(de facto) ی ڕاپهرینهکهی ساڵی ١٩٩١ و ئاواکردنی ههرێمی پاراستنی (Safe haven)   توانییان بهردی بناغهی حوکمڕانی خۆیان بنیات بنێن . ئهم جۆره حوکمڕانیهکه کۆپیهکهی له هیچ شوێنێکی جیهان بوونی نیه،  پاش ئهو ههموو ساڵه قهت نه‌‌گۆڕدرا به حوکمڕانییهکی ئهقڵانی و حقوقی (Rational /legal authority)به قهوڵی ماکس وێبەر.

له راستیدا ئامانجی راستهقینهی ئهم بابهته له لایهك شرۆڤهکردنی فاکتهرهکانی کریسی سیاسی و ئابووری ههرێمه له روانگهێکی ره خنهگرانهوه و له لایهکی دیکهوه ههوڵدانێکه بۆ دۆزینهوهی مۆدێڵێک یان ئاڵتهرناتیڤێکی گونجاو بۆ چارهسهرکردنی کێشهکانی ههرێمی کوردستان.

ئهم لێکۆڵینهوه‌‌یه به دوای وهڵامدانهوهی ئهم پرسیارانهی خوارهوهیه؟

١.فاکتهره سهرهکییهکانی کریسی سیاسی و ئابووری له ههرێمی کوردستاندا کامانهن؟

٢.  ئاخۆ چ جۆره مۆدێڵێکی حوکـمڕانی دهتوانێ بۆ قوناخی ئێستای ههرێمی کوردستان شیاوتر بێت؟

پێویسته بگوترێ، شێوازی ئهم لێکۆلینهوهیه، شیکاری یا تهحلیلی یه و بۆ کۆکردنهوهی زانیارییهکان پشت بهستراوه به کتێبی چاپکراو و ئێنترنێت. له روی مێتۆدۆلۆژییهوه پهێرهوی له شێوازی ئانالیزی تکست (Text analysis)، دهکات.

بۆ وهڵامدانهوه بهو پرسیارانهی سهرهوه ئهم لێکوڵینهوهیه به سهر سێ بهشی سهرهکیدا پۆلێنبهندی دهکرێت:

بهشی یهکەم: رووداو و فاکتهرهکانی کریسی سیاسی

بهشی دووههم: فاکتهره کانی کریسی ئابووریی

بهشی سێههم: مۆدێڵی چارهسهری (سیستمی سکاندیناڤی به نموونه)

بهشی یهکەم: رووداو و فاکتهرهکانی  کریسی سیاسی

ساڵی ١٩٩٠/١٩٩١ به هۆی داگیرکردنی کوهیت له لایهن رژێمی سهددام حوسهین و  کشانهوهی هێزهکانی ئهو رژێمه  له باشووری کوردستان و سهپاندنی ئمیبارگۆی ئابووری نهتهوهیەگرتووهکان به سهر دهوڵهتی ئهو کاتی عێراقدا، کورد بوو به خاوهنی (De Facto) که ئه نجامهکهی بریتی بوو له  پێکهێنانی ههرێمیکی ئوتونومی سهربهخۆ بۆ کوردهکانی باشوور.

شیاوی باسه، کورد بۆ جاری یهکهم  له دکۆمنتێکی نێودهوڵهتیدا  ئێترافی پێکرا و ناوچهی دژهفڕێن یان ههرێمی پاراستن له لایهن هاوپهیماننه‌‌وه هاته دامهزراندن. دهسهڵاته زلهێزهکانی ئهو کات زۆر به باشی  له نیگرانیهکانی وڵاتانی جیرانی باشووری کوردستان تێگهیشتبوون و ئامادهش نهبوون له سهر پرسی کورد لهو بهشه، بهرژهوهندییه ئابووری و ستراتیژییهکانی خۆیان بخهنه مهترسیهوه. ههر بۆیه ئوتونومییان وهکوو باشترین ئهڵتهرناتیڤ بۆ ئهو قوناخهی باشوور کوردستان له بژاردهی دهوڵهتیان پێ باشتر بوو.

باکگراوندی ههڵبژاردن له ههرێمی کوردستاندا

رێکهوتی ١٦ مهی ١٩٩٢ بۆ جاری یهکم  ههڵبژاردن  وهکوو یهکهمین قۆناخی دێمۆکراتیزهکردن یان  تێپهڕبوون بهرهو دێمۆکراسی (Transitions to democracy) له باشووری کوردستان دهستیپێکرد. بۆ چوونه نێو پارلمان سیستمی تێپهڕاندنی ههوت دهرسهدییان واته( Seven percent barrier ) پهیڕهو کرد.[1] ئهم کاره وایکرد که  حیزبه بچووکهکان چانسی ئهوهیان نهبێت که له سهر کورسیهکانی پارلمان کێبرکی بکهن بۆ وارد بوونیان به پارلمان . ههر ئهو کات نیشانهکانی شهڕی دهسهڵات و بردنهوهی زۆرترین کورسی پارلمان له نێوان یهکیتی نیشتمانی کوردستان به سهرپهرهستی (جهڵال تاڵهبانی) و پارتی دێموکراتی کوردستان به سهرۆکایهتی (مهسعود بارزانی) دهستیپێکرد. وا دیاره  ههر ئهو دهمیچ فوکوسی زۆرتر له سهر دهمووچاوی سهرکرده کاریزماتیکیهکانی یهکیهتی و پارتی بووه تاکوو حیزب وهکوو نیهادێک که له سهر(principle of modern politics)ە واته پەرهنسیپه مۆدێڕنهکان سیاسی، ئورگانیزه کرابێت .

مهسعود بارزانی به درووشمی" ئوتونومی بۆ کوردستان و دێموکراسی بۆ عێراق"  بانگهشهی ههڵبژاردنی دهستپێکرد . تاڵهبانهنیش به" درووشمی " ئونونومی بۆ کوردستان له چوارچێوهی عێراقێکی فیدراڵیدا، هاته نێو مهیدانی کێبڕکی سیاسی  بۆ بهدهسهێنانی کورسیهکانی پارلمان.

به پێ قسهی چاودێرانی بیانی یهکهمین ههڵبژاردنی پارلمانی کوردستان ئازاد و دادپهروهرانه بووە.  پارتی ٤٥ له سهدی دهنگهکانی به دهستهێنا و  ده‌‌دهستهێناو له بهرانبهریشدا یهکیتی ٤٣،٦ له سهدی دهنگهکانی بهنهسیب بوو.[2]

پێویسته بگوترێ دوو حیزبه دهسهڵاتدارهکهی  ههرێم له سهر بنهمای رێکهوتن یان (consensus principle  (، مارشی حوکمکردنیان له ههرێمی کوردستان لێدا. تاکوو ئێستاش ئهو جۆره دابهشکردنه له دهسهڵات له روانگهی هاووڵاتیانی ههرێمی کوردستانهوه به سیستمی فیفتی-فیفتی، به ناوبانگه.

دامهزاندنی حکوومهتی ههرێمی کوردستان(KRG)(Kurdistan Regional Government)

 حکوومهتی  ههرێمی کوردستان له ساڵی ١٩٩٢  له لایهن ئهنجوومهنی نیشتمانی کوردستانهوه، دامهزرا. ههروهها به یهکهمین پهرلمانی ههڵبژێردراو حیساب دهکرێت دوای دامهزراندنی ناوچهی دژهفڕین بۆ پاراستنی ههرێمی کوردستان له بهرانبهر توندوتیژییهکانی ڕێژیمی سهددام حوسهین له ساڵی١ ١٩٩دا.[3]

 له بواری دابهشکردنی دهسهڵات یان (Share of power) تهواوی پۆستهکلیدییهکان له نێوان دوو حیزبهکهدا ، دابهشکرا. بۆ وێنه ئهگهر سهرۆکی پارلمان یهکیتی بوایا ئهوه جێگرهکهی دهبوایه پارتی بێت. دواتریش ئهگهر سهرۆک وهزیران سهر به پارتی بوایه ئهوه جێگرهکهی حهتمهن دهبوایه یهکیتی بێت.

ئێستا پاش تێپهڕبوونی٢٥ ساڵ به سهر ئومری حکوومهتی ههرێمی کوردستاندا، کهچی حکوومهتی ههرێم به ئهقلیهتی بنهماڵهیی بهڕێوه دهچێت. وەکوو بهڵگهش دهبینین که مادام سهرۆک وهزیران برازای مهسعوود بارزانیه ئهوه دهبێ حهتمهن قوباد تاڵهبانیش بکرێت به جێگری سهرۆک وەزیران.

دوو حیزبی دهسهڵاتدار له جیاتی ئهوهی  پارلمان بکه ن به به رزترین مهرجهئیهت بۆ بهرێوهبردنی ههرێمی کوردستان کەچی  زۆربهی دهسهڵات و جومگه سهرهکییهکانی حکوومهتیان ههر له دهسهڵاتی بهرێوهبهری و دادوهری بگره تاکوو دهگاته دهسهڵاتی یاسا دانان،له بهینی خۆیان دابهشکردوه.

دابهشکردنی پۆسته کلیدییهکانی بهرێوهبهری له ههرێمی کوردستاندا له نێوان دوو حیزبی سونهتی و کهڵاسیک نهک نیشانهی متمانهی سیاسی له بهینی ئهواندا نهبووه، بهڵکوو بۆ پهراوێزخستنی یهکتر و دهستگرتن به سهر سهرچاوهئابوورییهکانی ههرێمدا، ستارتی شهڕی نێوخۆییان لێدا. ههر دووک حیزبی خاوهن دهسهڵات بۆ له نێوبردنی یهکتر کهڵکیان له ههموو جۆره کاناڵێک و تهنانهت داگیرگهرانی کوردستانیش وهرگرت.

له مانگی ئهپریلی ١٩٩٥ به سهرپهرهستی ئهمریکا  یهکیتی و پارتی له سهر مێزی دیالۆگ بۆ چارهسهرکردنی کێشهکانی نێوانیان کۆبوونهوه، بهڵام پاش ماوهیهکی کورت دیسان شهڕ و تێكهڵچوون له نێوانیاندا، دهستیپێکرد. ئهم جارهیان کار گهیشته شوێنیک که بارزانی له ئاگوستی ١٩٩٦ داوای له رژێمی سهددام کرد که فریای بکهوێت بۆ ئهوهی هێزهکانی تاڵهبانی که له لایهن ئێرانهوه پاڵپشتی دهکران، له ههولێر و شوێنهکانی دیکه دهر بکات. ئهم رۆژه له مێژووی باشووری کوردستاندا و به تایبه تی له ههرێمی سهوز به ٣١ ئابناوبانگی دهرکردوه.

پاش چوار ساڵ له مانگی سپتامبری ١٩٩٨ دیسان به نێوهندگێری ئهمریکا ههر دوو حیزبهکه له واشنتون کۆبوونهوه. له و کۆبونهوهیهدا بڕیار درا که کێشهکانی نێوانیان به رێگای دیالۆگ و ئاشتیخوازانه چاره سهر بکهن و ههروهها پابهند بوونی خۆشیان بۆ عێراقێکی یهکگرتوو و یهکپارچه دووپاتکردوه‌.

گهرچی شهڕی ناوخۆ به شێوهی پراکتیکی کۆتایی هات، بهڵام باشووری کوردستان ههروهکوو پێشوو دابهشکرا به سهر زۆنی سهوز( سلێمانی) و زۆنی زهرد(ههولێر).

رهوڵی هێزی چهکدار له شهڕی ناوخۆدا:

(هاوڕی حهسهن حهمه) مامۆستای زانکۆ له بهشی زانسته سیاسیهکان له سلێمانی بهم جۆره باس له دیاردهی هێزی چهکدار لە  باشووری کوردستاندا، دهکات:

" نهبوونی سوپایهیکی یهکگرتوویی نیشتمانی له ههرێمی کوردستاندا بووه به فاکتهرێکی مهترسیدار بۆ داهاتووی ئهم ههرێمه.  ئهو هێزه دهسهڵاتدارانهی که کونتروڵیان ههیه به سهر هێزه ئهمنیهکاندا، دیمۆکراسیان لاواز کردووه  و  بۆ مانهوهی خۆیان له سهر کورسی دهسهڵات، ئهو هێزانه به کاردههێنن".‌‌[4]

سهبارهت به کهماسییهکانی حوکمکردن له باشووری کوردستان ( ئیدریس ئهحمهدی) مامۆستا ی زانکۆ له بهشی زانسته سیاسهکان له زانکۆی ستوکهوڵم پێ وایه که کوردستانی عێراق به شێوهێکی پراکتیکی له نێوان یهکیتی نیشتمانی و پارتی دێموکرات  دابهشکراوه و به باوهڕی ناوبراو ئهمه کێشهیهکی گهورهیه ههم له بواری سیاسیدا و ههمیچ له بواری ئهدمئنستراشۆن یان ئیداریهوه. ئهحمهدی ههروهها باس لهوه دهکات که پارته دهسهڵاتدارهکان  نهیانتوانیوه ئورگانهکانی خۆیان به تایبهتی هێزهچهکدارهکان یهکبخهن و ئهمهش وا دهکات که وهزاراهتی پێشمهرگهنهتوانێ به گوێرهی پێویست  سهرپهرهستی شهڕی دژی داعش بکات.‌[5]

گهڕانهوهبۆ بهغداد پاش ١٠ ساڵ تێپهڕبوون به سهر دیوفکتۆی سالی ١٩٩١

 جێگای باسه که ساڵی ٢٠٠٣ دوای روخانی رژێمی سهددام، رێبهرانی دوو هێزهدهسهڵاتدارهکهی باشووری کوردستان واته تاڵهبانی و بارزانی بڕیاریاندا که بگهرێنهوه بهغدا.  پاش گهڕانهوه بۆ بهغدا  ئهنجوومهنێکی ٢٥ کهسی به شێوهی کاتی  بۆ بهڕێوهبردنی عێراق دامهزرا که به حکوومهتی ئینتقاڵی هاته ناساندن. تاڵهبانی و بارزانی و سێ سهرکردهی سهربهخۆی دیکهی کورد  بوون به ئهندامی حکوومهتی ئینتقاڵی.

شیاوی باسه که  له کاتی دابهشکردنی پۆستی وهزارهتهکان له بهغدا دیسان یهکیتی و پارتی وهکوو بهزمهکهی ههرێمی کوردستان ، پۆستهکانی به شی کوردیان له بهغدا  له نێو خۆیاندا ، دابهشکرد. بۆ وێنهپۆستی وهزارهتی دهرهوهی عێراق درا به (هۆشیار زێباری) وهکوو  خاڵی بارزانی. له بهرانبهردا یهکیتیش بهشی خۆی له کێکه‌‌که ی بهرکهوت ئهویش به دیاریکردنی (بهرههم ساڵهح) یهکێک له نزیکترین کهسهکانی تاڵهبانی بۆ جێگری سهرۆک وهزیرانی عێراق له مانگی شهشی ٢٠٠٤ و بهم جۆره حکوومهتی ئینتقاڵی عێراق دهست به کار بوو.[6]

جێگای باسه که حکوومهتی ئهو کاتی عێراق له چوارچێوهی  یاسای بهێوهبهری کاتیدا (Transitional Adminstrative Law)کارهکانی خۆی دهستپێکرد و سیاسهتمهدارانی کوردیش بۆ جاری یهکهم له مێژوودا له پاڵ سیاسهتمهدرانی عهرهبی ڕاپهراندنی کاروبارهکانی عێراقیان به شێوهی کاتی گرته ئهستۆ. بهپێ ئهو یاسا کاتیه بڕیاردرا که حکوومهتی ههرێمی کوردستان وهکوو پێشوو دڕێژه به حوکـمکردنی خۆی بدات، بهڵام  نوێنهرانی کوردی باشوور لهوهدا سهرکهوتوو نهبوون که کهیسی کهرکووک وه