شرۆڤە

رۆمان چییە (٢٢)

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

ئەمە کەم و کووڕییەکانی نەتەوە پیشاننادا بەڵکو بەپێچەوانەوە: رەخنە، رووخاندن و لێکبڵاوبوونی کڵێشەکانی نەتەوە پێویستە لەبەر ئەوەی یادەوەریی گشتی و لەخۆتێگەیشتن وەها بەتووندی گرێدراوە بە تاکەوە کە لە سەردەمی "پۆست نەتەوەیی"شدا ئەم خەسڵەتە هەر درێژە بە ژیانی خۆی دەدا. بنەماڵە، ماڵەوە و وابەستەیی بەردەوام ئەو شوێنانەن رۆمان کاریان تیادەکا و زمانیش کەرەسەکەیەتی.

سيماكانى ده‌ربڕينگه‌رايى له‌ شيعرى سه‌بـاح ڕه‌نجده‌ردا

ئاری عوسمان خەیات

ئه‌و ته‌له‌گرافيبوونه‌ى زمانى شيعريى به‌لاى ڕه‌نجده‌ره‌وه‌، له‌و ڕوانگه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌، كه‌ پێىوايه‌ ((شيعر له‌ منداڵدانى زماندا گيانى دێته‌به‌ر و هێزى‌ ڕاسته‌قينه‌ى شاعير له‌و زمانه‌دايه‌، كه‌ شيعرييه‌تى تێدا ئاشكرا ده‌كات، نه‌ك له‌و زمانه‌ى ژيانى ڕۆژانه‌ى پێ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

رۆمان چییە (٢١)

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

جیاوازییەکە لەوەدایە شار لای وۆڵف لە رێگای وشیاریی کەسایەتییە جۆراوجۆرەکانەوە خۆی دەردەخا، شار لەجیاتی "گێڕانەوە" بە شێوەی پچڕپچڕ لە شێوازی رەنگ، دەنگ و وێنەا خۆی دەردەخا. جگە لەمە رۆمانەکە هێڵی خەت ئاسای رووداوەکان دەشکێنێ و فەزای کاراکتێرەکان بە شێوەیەک پێکەوە دەبەستێتەوە کە بیری فیلمەکانمان دەخاتەوە. لەجیاتی وەسفی ئەو شتەی روودەدات، وۆڵف کەسەکان و رووداوەکان لە رێگای شتە دەرەکییەکانەوە پێکەوە دەبەستێتەوە.

رۆمان چییە (٢٠)

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

ژینگە  setting بریتییە لە شوێن و کاتی روودانی رووداو. هەندێکیان لەوانی تر ئاساییترن، بۆ وێنە رێگا ژینگەیەکی گرینگە؛ تیۆریسیەنێکی گرینگی وەک باختین ناوی لێدەنێ 'کرونوتۆپ' (کرونوس بە مانای کات و توپوس بەمانای شوێن). لە زۆر رۆماندا قارەمان خۆی لەسەر رێگادا دەبینێتەوە، لە سەفەر و لە رێگادا.

رۆمان چییە (١٩)

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

هەردووکیان خاوەنی ئەم شتە هاوبەشانەن: لە کات دا خۆیان نیشاندەدەن و باسی مرۆڤ دەکەن. وەک 'یان مک ئێوان' نووسەری ئینگلیزی زۆر جار لە دیمانەکانیدا دەیڵێ رۆمان باس لە رەوتی ژیانی مرۆڤ لە کاتدا دەکا. بەڵام رۆمان تەنیا لە کاتدا روونادات، بەڵکو بەشیک لە شوێنیشە، واتە لە دونیا، وە لەم پێوەندییەدا شوێنی تایبەتی خۆی دروستدەکا.

فەرموودەکانی شێعری بێگەرد

سەباح رەنجدەر 

لە شیعری بێگەرددا شاعیر دەبێتە روخسارێکی کارای گەردوونیی، پەیوەندی بە تاکە شوێنێکەوە نامێنێت، دەچێتە ناو هێما و زاراوە و بەڕەتەکانی تەواوی بوون و جیهان و خەون و چییەتی مرۆڤەوە. توانای بەدیهێنانی خەونی تێدا پەیدا نابێت، خەون و بەدیهێنانی بەهای رۆحیی و گەردوونیی بوون.

رۆمان چییە (١٨)

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

داخۆ رۆمانی ئاشقانە سەردەمی نەماوە؟ رۆمانی ئەمڕۆکە بەردەوام باسی خود و پێوەندیی ئەم خودە لەگەڵ کەس یان کەسانی تردەکا،... رۆمان زۆر بەکەمی خۆ لە هاوسەریەتی دەبوێرێ، بەڵام زەحمەت نیە ئەو نموونانە پەیدابکەین تێێدا خۆشەویستی ـ جا چ سەرکەوی و چ سەرنەکەوێ ـ تێمایەکی گشتییە. گەر رۆمانی ئەمڕۆی نۆروێژی وەک نموونە بهێنینەوە خۆشەویستیی نێوان منداڵ و دایک و باوکان وەک خۆشەویستی نێوان ژن و پیاو ناوچەیەکی پڕکێشەیە.

رۆمان چییە (١٧)

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

داخۆ خۆشەویستیی رۆمان لە پیش هەموو شتێکدا بەمانای خۆشەویستییەکی شکست خواردووە؟ دیارە نوواندنەوەی خۆشەویستی دەکرێ وەک خودی رۆمان جۆراوجۆر بێت، بەڵام ئەشقی ناکام بەردەوام لە ئەدەبدا لە پێش ئەوانی ترەوەیە و رۆمانێش خۆی لەمە جیاناکاتەوە. زۆر جار گوتراوە رۆمانی سەدەی نۆزدە بە هاوسەریەتی یان مەرگ کۆتایی دێ. تەنانەت لەو شوێنانەیشدا بە خۆشبەختی کۆتایی دێت، بابەتی رۆمان ئەو تاقیکاریانەیە وا لەپێش هاوسەرگیریدا روودەدەن و، بەڵام ئێمە یەکجار کەم لەدووای هاوسەرگیری لێیان ئاگاداردەبینەوە.

رۆمان چییە (١٦)

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

رەنگە بەشی هەرە زۆری ئەم رۆمانە دوورە لەو شتەی ئەمڕۆکە ئێمە بە رۆمانەوە گرێی دەدەین، ئەم بەرهەمە گێڕانەوەیەکە باسی میتۆلۆژیا دەکا و بگرە وەک میتۆلۆژیا خۆی دەردەخا. بەڵام درێژایی ئەم رۆمانە، بابەتە خەیاڵییەکانی و فۆڕمی پەخشانییەکەی لە سەردەمی دووای خۆی دەچێ کە پێێ دەگوترێ رۆمان.