دیمانە

مۆڵتیتوود*، سیاسەت و بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان

و. هاوڕێ یوسفی
 لە ئاستی سیاسیدا گرینگە‌ دە‌سە‌ڵاتی هە‌ژاران و كۆچە‌ران لە بەرچاو بگرین؛ دە‌سە‌ڵاتی ئە‌وانە‌ی بەردە‌وام بە بێدە‌سە‌ڵات زانراون. ئە‌مە‌ كۆمە‌كمان دە‌كات تێری و دە‌وڵەمە‌ندی زانستە‌ كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كان، ستراتێژەكانی ژیان، شارەزایە‌تییە‌كانی كۆمە‌ڵگا و دیكەی توانا كۆمە‌ڵاییە‌كان لەبەرچاو بگرین كە هە‌ژاران خاوە‌ندارین. 
 
 
مۆڵتیتوود*، سیاسەت و بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان
 
"وتووێژ لەگە‌ڵ مایكێل هارت، فە‌یلەسووفی هاوچە‌رخی ئە‌مریكی"
 
و. هاوڕێ یوسفی
 
 پێشە‌كی وەڕگێڕی كوردی: مایكێل هارت كە لە دایكبووی 1960و 51 ساڵ تە‌مە‌نییە‌تی مامۆستای ئە‌دە‌بیاتی ئیتالی و بەراوردكارانە‌یە‌ لە زانكۆی دووك لە ئە‌مریكادا، مامۆستای تیۆری سیاسی لە ڕێكخراوە‌ی پە‌روە‌ردە‌ی باڵا و فە‌یلەسووفێكی ناوداری هاوچە‌رخە‌. مایكێل هارت كۆمە‌ڵێک بەرهە‌می گرنگی بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە‌ و زۆر بەرهە‌می بەنرخیشی بۆ سە‌ر ئە‌م زمانە‌ وە‌رگێڕاوە‌، لەوانە‌ "پێكەوە‌ژیان" یان «كۆمە‌ڵگای ئایە‌ندە"ی ‌جۆرجۆ ئاگامبێن. تۆنی نێگریش یە‌كێك لە سیما ناسراو و‌ بەناوبانگە‌كانی ئە‌ندیشە‌ی چە‌پ و شۆڕشگێڕانە‌ی ئیتالیایە‌ كە لە 1970دا بوو، كە زۆرتر‌ بە ئۆتۆنۆمیا یان ماركسیستە‌ سە‌ربەخۆكان دە‌ناسرێتە‌وە ‌و ئە‌م ڕە‌وتە‌ فیكرییە‌ دژی حكوومە‌ت و حیزبی كۆمۆنیستی فە‌رمی بوو . نێگری لە سالی 1983دا بە پێی كۆمە‌ڵێك چە‌واشە‌كاری، بەڵگە‌ی بێبنە‌ما و تۆمە‌تی وە‌ك بەشداریكردن لە چالاكی سیاسی لە دژی دە‌ولەت بە زیندان حوكم درا و پاشان دە‌ربازی فە‌ره‌نسە‌ بوو . نێگری لە پاریسی هە‌شت دە‌ستی دایە‌ ڕاهێنان لە فە‌لسە‌فە‌ی سیاسیدا و لەوێوە‌ گۆڤاری Escape Notes بڵاو كردە‌وە‌. لەساڵی 1997دا لە نێوان رالما و بێرلۆسكۆنیدا موناقە‌شە‌یە‌ك لەسە‌ر یاسایی بنە‌مایی هاتبووە‌ ئاراوە، بەم بۆنە‌وە‌ ئە‌وانە‌ی تە‌بعید و دوورخرابوونە‌وە‌ (لەوانە‌ نێگری) هیواداربوون دۆخی سیاسی ئیتالیا تووشی گۆڕان بێت. لەم كاتە‌دا نێگری هاتە‌وە‌ ئیتالیا و لەوێ ڕاستە‌وخۆ ڕاپێچی زیندان كرا، ئە‌و زیندانە‌ی كە دە‌یان ساڵ پێش نێگری، كەسانی وە‌ك گرامێشی تێدا بوون. مایكێل هارتیش كاتێك كە نێگری لە زیندانی بێرلۆسكۆنیدا بوو پێكەوە‌ هاوكاریان كرد و كۆمە‌ڵێك بەرهە‌می گە‌وره‌ی وە‌ك «كاری دیۆنۆزیسی»، «ئیمپراتۆریا»، «مۆڵتیتوود»، «سروە‌تی هاوبەش»یان نووسی. كتێبی ئیمپراتۆریای هارت و نێگری لە ساڵی 2000دا كۆمە‌ڵێك باس و مۆناقە‌شە‌ی گە‌ورە‌ گە‌وره‌ی ورووژاند كە تاكوو ئێستایش ئە‌م مۆناقە‌شە‌یە‌ بەردە‌وامە‌. ئە‌م وتووێژە‌ی كە دە‌یخوێننە‌وە‌ كۆمە‌ڵێك لە ئایدیا پە‌رە‌پێدراوە‌كانی خۆی و نێگری كە لە كتێبی «سروە‌تی هاوبەش»دا كە بە تێر و تە‌سە‌لی لە سە‌ری دواون، دە‌خاتە‌ گەڕ بۆ خوێندنە‌وە‌ و درووستكردنی پە‌یوە‌ندی لەگە‌ڵ بارودۆخی كۆنکرێتی ڕاپەڕینە‌كانی ئەم چەند ساڵەی پێشوو.   
***
پرسیار: دە‌مە‌وێت بە پێی ڕووداوە‌كانی ئە‌م دواییانە‌ی جیەانی عەرەب ، واتە‌ ڕاپەڕین و ڕابوونە‌كانی چە‌ند مانگی ڕابردوو، لێتان پرسم ئایا ئە‌م ڕووداوانە‌ لەگە‌ڵ ئایدیای ئێوە‌و ئانتۆنیو نێگری سە‌بارە‌ت بە مالتیتوودو ئیپراتوورییە‌تدا دێنە‌وە‌ یانا‌،ئە‌گە‌ر وڵامی ئێوە‌ ئە‌رێیە‌ ،چۆن ئە‌م هاوتە‌كییە‌ شرۆڤە دە‌كەن ؟هە‌ندێك لە چالاكانی عەرەبی ڕۆژهە‌ڵاتی ناوین دە‌ڵێن كە شێوە‌ بەندی و فۆرموولبەندییە‌كانی ئێوە‌ زۆر ئە‌ورووپین و ناكرێت بۆ دۆخە‌ كۆنكرێتییە‌كانی وڵاتە‌ عەرەبییە‌كان و حكوومە‌تە‌ سە‌ركوتكارەكانیان بە كار بهێنرێت .
 
وە‌ڵام: یە‌كێك لە گرینگترین ئە‌نجامە‌كانی ڕاپەڕین و شۆڕشە‌كانی ئە‌م دواییانە‌ لە وڵاتە‌ جورواجورەكانی جیهانی عەرەبدا ئە‌مە‌ بوو كە ئە‌م شۆڕشانە‌ فیكر و خە‌یاڵی لە مێژینە‌ی ڕە‌گە‌زپە‌رستانە‌ی ڕە‌ت و بەتاڵ كردە‌وە‌؛ یە‌كێك لەوانە‌ ئە‌م خە‌یاڵ و وێناكردنە‌یە‌ كە خە‌ڵكی عەرەب تە‌نیا دوو ئە‌گە‌ریان بۆ سیاسە‌ت لەبەردە‌مدایە‌ یان حكوومە‌تی بوونیادگە‌رایان دە‌سە‌ڵات خواز . من بۆ خۆم ڕاپەڕینە‌ سە‌ركەوتوكانی توونس و میسر تە‌نیابە هە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی ڕژێمی دە‌سە‌ڵاتخواز نازانم ، بەڵكوو بە جۆرێك وە‌ك ڕاهاتنی[ێكی]دێمۆكراسیشی دە‌بینم و مە‌بەستیشم لە دێمۆكراسی لێرەدا فۆڕمێكی لاوازو ئایدیۆلۆژیكی نییە‌ كە دە‌وڵەتانی وڵاتە‌ یەك‌گرتووە‌كان و یە‌كیە‌تی ئە‌ورووپاستایشی دە‌كەن ، بەڵكوو من ئاماژە‌ دە‌كەم بۆ جۆرێك لە تازەگە‌ری ، بۆ سیستە‌مێكی واقیعی لە بڕیار دانی كۆیی، [دە‌ستە‌جەمعی] بەشداری ‌كردن و كردە‌گە‌ریی.
 
ئە‌و ئە‌زموونانە‌ی لە مە‌یدانی تە‌حریروو شوێنە‌كانی دیكەدا ڕوویاندا، گە‌لێك نموونە‌ی چاكن لەو شتە‌ی كە من و ئانتۆنیو نێگری لە ڕێگە‌ی چە‌مكی ماڵتیتوودە‌وە‌ وە‌سفمان كرد. مە‌بەستی ئێمە‌ لە ماڵتیتوود سووژە‌یە‌كی سیاسییە‌ كە هیچ [جۆره‌]ڕابەڕایە‌تییە‌كی ناوە‌ندی و هاوجۆری (homogcnous) نییە‌؛ بەڵكوو هێزە‌ جۆراوجۆرە كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كان لە فوڕمی تۆڕدا ڕێكدە‌خات. وە‌ها ماڵتیتوودێك ئە‌وندە‌ بەهێزە‌ كە دژی فۆڕمە‌ باڵادە‌ستە‌كانی دە‌سە‌ڵات بجەنگێت و ئاڵتێرناتیڤ بخولقێنێت، تانانە‌ت بەهێزتر لە حیزبە سیاسیە‌كان و ڕێكخراوە‌ناوە‌ندارەكان.بە باوەڕی من ئە‌زموونە‌ دێمۆكراتیكەكان هاوڕێ لەگە‌ڵ ماڵتیتوود لە ڕووداوە‌كانی ئە‌م دواییانە‌ی جیهانی عەرەب زۆر پێشكەوترن لەو ئە‌زموونانە‌ی لە ئامریكای باكوور و ئە‌ورووپا بوون. لە ڕاستیدا ڕاپەڕینە‌ سیاسییە‌كانی ئە‌مدواییانە‌ لە ویلایە‌تە‌ یە‌كگرتووكان و ئە‌ورووپادا، وە‌ك ناڕە‌زایە‌تییە‌كانی ئە‌م چە‌ند مانگە‌ی ڕابردوو لە ویسكۆنتین و گرتنی مە‌یدانی دێل سوول لە مە‌دریدا، هە‌موویان لە فۆڕمە‌كانی ڕێكخستنی مە‌یدانی تە‌حریر كەڵكیان وە‌رگرتووە‌ و پە‌یڕە‌وی لەو هێلە دە‌كەن .
 
مە‌بەستم ئە‌وە‌ نییە‌ هە‌موو ئە‌م هێزانە‌ لە ڕاپەڕینە‌ جۆراوجۆرە‌كاندا دێمۆكراتیكن یان ئە‌م بزووتنە‌وانە‌ لە دوای ڕووخاندنی دە‌وڵەتە‌ دە‌سە‌ڵاتخوازە‌كانیان لە درووستكردنی سیستە‌مە‌ سیاسییە‌ دێمۆكراتیكەكاندا سە‌ردە‌كەون. بە ڕای من شۆڕشە‌ سە‌ركەوتووەكانی میسرو توونس دە‌بێت [لەدوی قۆناغی شۆڕشە‌وە‌] بچنە‌ قۆناغی درووستكردنە‌وە‌ و لەوێدا حە‌زو خۆزگە‌ی[خۆیان بخە‌نە‌ گەڕ] بۆ حۆكمڕانی هاوبەشی بە سە‌ر خۆیان و ڕادە‌ربڕین لە ڕێگە‌ی ئافراندنی ڕێكخراوە‌ دێمۆكراتیكەكان مسۆگە‌ر بكەن. لە ڕستیدا مە‌بەستم فۆڕمە‌ دێمۆكراتیكە نوێكانە‌، نە‌ك ئە‌و فۆڕمە‌ ڕە‌نگووڕوو دۆڕاوانە‌ی كە وڵاتە‌ باڵا دە‌ست و خۆ بە زل زانە‌كان پێشنیاری دە‌كەن. هە‌موو ئە‌م بەرنامانە‌ لەوانە‌یە‌ شكست بهێنن و هە‌روە‌ها لەوانە‌شە‌ هێزە‌ كۆنە‌ پە‌رستە‌ كۆنە‌كان، چ لەدە‌رەوە‌ و چ لە ناوە‌وە‌ی وڵاتدا، سە‌ر لەنوێ دە‌سە‌ڵات بگرنە‌ دە‌ست.
 
پرسیار: ئێوە‌ و نێگری هە‌ژاریتان لە [كتێبی]«سە‌روە‌تی هاوبەش»دا پێناسە‌ كردوە‌تە‌وە‌. ئایا دە‌كرێت ئە‌م پێناسە‌ كردنە‌وە‌ شرۆڤە بكەن و گرنگییە‌كەی بۆ داهاتووی سیاسە‌ت باس بكەن؟گوتبووتان هە‌ژاران ئە‌و كەسانە‌ن كە لە دە‌رەوە‌ی فۆرمە‌ باڵادە‌ستە‌كانی سە‌رمایە‌داری وخاوە‌ندارێتیدان ، كە لە پانتاكانی دە‌رە‌وە‌ی ئە‌م چە‌مكانە [سە‌رمایە‌دای و خاوە‌نداره‌]‌ سە‌رقاڵی بەرهە‌مەێنانن.
 
وڵام: ئێمە‌ هە‌وڵ دە‌دە‌ین ڕێخستنێكی كۆمە‌ڵایە‌تی لە جیهانی ئەڕۆدا، سە‌رە‌تا لە ئاسۆگە‌ی هە‌ژارانە‌وە‌ ببینین تاكوو[سە‌ر لەنوێ] بیر لە پە‌یوە‌ندییە‌ چیینایە‌تییە‌كان بكەینە‌وە‌. مرۆڤ ناتوانێت زنجیرە‌ی پلەبەندییە‌ كۆمە‌ڵایە‌تییە‌ هاوچە‌رخە‌كان و دابەشكردنی كارەكان تە‌نیا لە ڕێگە‌ی تە‌ماشكردنی ئە‌و كرێكارانە‌ی كە خاوە‌ن كاری بەردە‌وامن، ببینێت: چونكوو زۆربەی كرێكاران لە جیهانی ئە‌وڕۆدا، بە تایبەت ڕۆژئاواو ڕۆژهە‌لاتی ئاسیا،[كارە‌كانیان] نیوە‌وە‌خت و لە دۆخی نە‌بوونی ئە‌منی كارو گرێبەستدان و زۆربەی دیكەشیان تە‌نانە‌ت ناچنە‌ سە‌ر كارەكانیان. كە واتە‌ ئێمە‌ ئاسۆگە‌ی هە‌ژاران هە‌ڵدە‌بژێرین تاكوو تێگە‌یشتنێكی درووستمان لە كۆمپۆزیسیۆنی كاری كۆمە‌ڵایە‌تی هە‌بێت و لەم ئاسۆگە‌وە‌یە‌ دە‌مانە‌وێت ئیتیحادییە‌ كرێكارییە‌كان جارێكی دیكە بخە‌ینە‌ بەردە‌م بیركردنە‌وە‌ لە شێوە‌كانی نوێنە‌رایە‌تیاندا دووبارە‌ ڕامێنن.
دووەه‌م بە باوەڕی من لە ئاستی سیاسیدا گرینگە‌ دە‌سە‌ڵاتی هە‌ژاران و كۆچە‌ران لە بەرچاو بگرین؛ دە‌سە‌ڵاتی ئە‌وانە‌ی بەردە‌وام بە بێدە‌سە‌ڵات زانراون. ئە‌مە‌ كۆمە‌كمان دە‌كات تێری و دە‌وڵەمە‌ندی زانستە‌ كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كان، ستراتێژەكانی ژیان، شارەزایە‌تییە‌كانی كۆمە‌ڵگا(community)ودیكەی توانا كۆمە‌ڵاییە‌كان لەبەرچاو بگرین كە هە‌ژاران خاوە‌ندارین. بۆ ماوە‌یە‌كی درێژ، ڕێكخراوەی‌ ئایینی‌ و ئاینداران، چ مە‌سیحی و چ ئیسلامی، توانیبوویان بە چاكترین و سەركەوتووترین شێوە‌ دە‌سە‌ڵاتی
هە‌ژاران ڕێكبخە‌ن. ئێمە‌ دە‌بێت شێوە‌ی ئە‌وان بخە‌ینە‌ بەردە‌م خوێندنە‌وە‌ و ڕێگە‌كانی ئە‌م[جۆره‌]ڕێكخستنە‌ سە‌ر لە نوێ بدۆزینە‌وە‌.
 
پرسیار: ئاسیا جێگای كۆمە‌ڵێك وڵاتی وە‌ك ئاندۆنۆزیا، هێند و زۆربەی وڵاتە‌ هە‌ژاره‌كانی دیكەی لە خۆیدا كردۆ‌تە‌وە‌.ئێوە‌ سە‌بارە‌ت بە چارەنووسی سیاسی [ئە‌م وڵاتانە‌] چۆن بیر دە‌كەنە‌وە‌، كاتێك دە‌بینن هە‌موو ئە‌وانە‌ پێشوە‌خت لە كاپیتاڵیزمی جیهانی یە‌كپارچە‌دا تواونە‌تە‌وە‌؟
 
وڵام: بە پێی دۆگما كۆن و بەتاڵ بووە‌كانی هە‌ندێك لە شۆڕشگێڕان، بزوتنە‌وە‌و ڕاپەڕین تە‌نیا لە پێشكەوتووترین وڵاتاندا مومكینە‌. بۆچوونی جیهانی سیهە‌مگە‌را كە لە دە‌یە‌ی 1970دا هە‌مە‌گیرو بە هێز بوو، بە پێچە‌وانە‌ی ئە‌وە‌وە‌ بانگە‌شە‌ی دە‌كرد كە ڕاپەڕین لە وڵاتە‌ پێشكەوە‌تووە‌كاندا مە‌حاڵە و تە‌نیا  لەژێر بندە‌سترین وڵاتە‌كاندا مومكینە‌. ئە‌وڕۆكە بە ڕای من هیچ كام لەم بۆچوونانە‌ لە بارو تە‌واو نین. بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمە‌ خۆ بەزل زان و نیۆلیبڕالەكان، ئە‌وڕۆ كە لە هە‌موو بەشە‌كانی جیهاندا كۆمە‌ڵێك (هێزەكی) كە دە‌توانین نموونە‌كانیان لە بۆلیڤی وسپانیاوە‌ بگرە‌ بۆ توونس و میسر ببینین. بە بڕوای من ، بزووتنە‌وە‌ كۆمە‌ڵایە‌تییە‌ دێمۆكراتیكەكان و ڕووداوە‌ سیاسییە‌كان لە ئامریكای لاتیندا، سە‌رنجڕاكێشترین و ئیلهام بەخشترینی ئە‌م جۆرە‌ بزووتنە‌وانە‌ بوون. ڕە‌نگە‌ لە سالەكانی بەردە‌مماندا ڕابوون و بزووتنە‌وە‌كان و ئە‌زموونە‌كانی جیهانی عەرەب لە سە‌رووی ئیبداعیترین بزووتنە‌وەكاندا ڕابوە‌ستێت و لەوانە‌شە‌ ئە‌و كاتە‌ نۆبەی وڵاتانی ڕۆژهە‌ڵاتی ئاسیاش بێت كە هە‌نگاوی یە‌كەم هە‌ڵگرن. ئە‌مە‌ پێشكەوتنێكی مە‌زنە‌ لە ڕە‌وتی ئازادیخوازانە‌دا. 
  
 :multitude* بەرانبەری ئە‌م وشە‌یە‌ لە دیكشێنریە‌كاندا بە مانای گرووپی زۆرینە‌، حە‌شیمە‌تی خە‌ڵك، خە‌ڵكانی زۆر، زۆرینە‌یە‌. لە سیستە‌می فیكری نێگری و هارتدا ئە‌م وشە‌یە‌ كۆی خە‌ڵكانی هە‌ژارو چە‌وساوە‌ دە‌گرێتە‌وە‌. بە واتایە‌كی دیكە گە‌ر بمانە‌وێ ئاماژە‌یە‌ك بدە‌ین بە نموونە‌یە‌ك لەم خە‌ڵك/ زۆرینە‌یە‌، دە‌كرێت بە خە‌ڵكانی ناو ڕاپەڕینە‌كانی ئیسپانی، ئە‌رجەنتین، واڵستریت و بە گشتی بەهاری عەرەبی بڵێین مۆڵتیتوود. (وەڕگێڕی كوردی)
Image result for fattigdom kunst