دیمانە

دەربارەی ئاشویتز، فیلم و دەرهێنان

و. هاوڕێ یوسفی

بەڵێ، چونكوو سینەما و كۆمەڵگا لە دەیەی1930دا، هاودڵ و هاوزمان بوون و لەڕاستیدا بە جۆرێك ویژدانی گشتی بوون و، سینەمای ئەمریكا زیاد لەهەموو شتێك خاوەن ئەم تایبەتمەندیانە بوو، بەڵام هاوشاری كین فیلمێك بوو دژی ویژدانی گشتی.

 

دەربارەی ئاشویتز، فیلم و دەرهێنان

هەڤپەیڤینێكی پۆلێمیكی لەگەڵ ژان لووك گۆدار

و. هاوڕێ یوسفی

پرسیار: ئێوە پێتان وایە شێوەكاری مۆدێرن لە مۆنێوە دەست پێدەكات، پاشان دەڵێن، بە دەربڕینێكی دیكە، سینەما، ئەو هونەرەی كە ڕێگای بەرەو ووشە كردۆتەوە، بەرەو ئەو فۆرمانە ‌دەڕوات كە بیردەكەنەوە، كەواتە پێتانوایە لە كۆتاییدا ئا‌گر و بڵێسەی بیركردنەوە لە ئاشویتزدا كوژایەوە...

ژان لووك گۆدار:"ئەم پرسیارە" تۆزێك لە ناكاوە، بەڵام بەڵێ، ئەگەری بیركردنەوە لەو چركەساتەدا كوژایەوە.

پرسیار: پێتان وایە پێش ئاشویتز فیكر/ بیركردنەوە لە سینەمادا بوونی هەبوو؟

ژان لووك گۆدار: تەنانەت گەر بەتەواوەتی مسۆگەر نەببوو، بەڵام هیوا هەبوو، وەك نموونەی وێكچووی ئەمە كاتێك ئێوە مێژووەكانی بزووتنەوەی خۆڕاگری دوای ساڵەكانی 1942 یان 1943 دەخوێننەوە، تەنانەت مرۆڤە دەرگیرەكانی ناو جەزایەر، ئەو مرۆڤە سادەو ئاساییانەی كاریان بە سیاسەتەوە نەبوو و نەیاندەویست كاریان هەبێت، لە دەڵی خۆیاندا دەڵێن: "ئێمە ئەم هەمووە بۆ هیچ و پووچ كارمان كرد، دەتوانین ئەوە ببینین دۆخەكە چۆن دەردەچێیت، بەوجۆرەی لێدێتەوە كە پێشتر بوو". دەرفەتەكان ... . توخمی هێماینی ئەم دۆخە من نەبووم، كەمپەكانی "كاری زۆرەملی" بوون... و، زۆری خایاند تا لەم دۆخە تێبگەم، چونكوو ئەو كات هیچكەس لەو بارەوە هیچیان پێنەوتم.

پرسیار: ئەگەرچی بەتەواوەتی لەگەڵتاندا كۆكم، بە هیچ جۆرێك مەبەستی من ئەوە نەبوو، مەبەستم ئەوە بوو لە ڕاستیدا ئایا سینەما پێش ئاشویتز بیری دەكردەوە؟

وڵام: وێنا كردنێك هەبوو كە بیركردنەوەی ئەگەردار دەكردەوە. كاتێك وێلز هاوشاری كینی درووست كرد لەبەر ئەوە بوو هێشتا بیركردنەوە ئەگەردار بوو.

پرسیار: وێلز بەجۆرێك سەربە"جیهانی"پاش ئاشویتزە، ئەویش پێیوابوو شتێك شكابوو. ئەو نیگەرانییەكی ترسناك و قووڵی هەبوو لە ئەگەری پەرەسەندنی فاشیزم، تەنانەت چەند فیلمنامەیەكی لەو بارەوە نووسی بوو، بەڵام مۆڵەتی دەرهێنانەكەی بۆ وەرنەگیرا. چونكوو هێشتا خولی جەنگ بوو...

وڵام: تەنانەت "فیلمی"هاوشاری كین"یش"؟

پرسیار: بەڵێ، چونكوو سینەما و كۆمەڵگا لە دەیەی1930دا، هاودڵ و هاوزمان بوون و لەڕاستیدا بە جۆرێك ویژدانی گشتی بوون و، سینەمای ئەمریكا زیاد لەهەموو شتێك خاوەن ئەم تایبەتمەندیانە بوو، بەڵام هاوشاری كین فیلمێك بوو دژی ویژدانی گشتی.

وڵام: بەڵام هاوشاری كین فیلمێك بوو سەر بە نەریتی سترۆهایم، "واتە سەربە‌" فۆرمە بووژاوە و داهێنەراوەكەی....

پرسیار: لێرەدا لێكجیایەكی گرینگ بوونی هەیە. لەو باوەڕەدام پێش هەموو ڕووداوێك، پێش جەنگی جیهانی دووهەم، پێش لێكترازانێك كە ڕوویدا بوو و ئەوەندە گەورەتر ببووەوە كە گەیشتبووە خاڵی بێگەڕاننەوەی كەمپەكان، پێش هەموو ئەمانە، دۆخی باڵادەستی سینەما ئەمە بوو كە بیركردنەوە بۆخۆی فۆرم بوو، پاشان بیركردنەوەیەك هاتە بوون، كە بیركردنەوە بوو لەمەڕ فۆرم، و ئەم بیركردنەوەیە سەبارەت بە فۆرم لە وێلزدا بوونی هەبوو، تاڕادەیەك لە سینەمای ئیتالیاشدا بوونی هەبوو و هەروەها لە سینەمای خۆشتاندا. لێكجیایی نێوان ئێوە و سینەمای هۆڵیڤوود، هەروەك لێكجیایی خۆووشیار و خۆویستی نێوان وێلز و فۆرد، لێكجیاییە لە سینەمای ئاكشێنی ڕووتدا...

وڵام: بابڵێین وێلز بەردەوام پێیوابوو كە ئەگەرێكی زۆر لە ئارادایە، بە ڕای من ئێوە"ئەو كات" دەتانتوانی بڵێن هەموو ئەمانە لە ماوەی نێوان 1940 تا 1945 دا ڕاگیران. بەڵام گوتنەوەی ئەمە سەبارەت بە ئاشویتز زۆر هێماینتر. و خەڵك لەسەرەتادا بەڕاستی باوەڕیان پێی نەبوو، بەڵام كەسانێك هەبوون كە بیریان لێدەكردەوە یا خود باوەڕیان پێكردبو...

پرسیار: ئاشویتز لانیكەم لەڕووی ووشیارانەوە كاریگەرییەكی زۆر كەمی دانا. سینەما تەنیا لەدواییدا لەسەری دوا و ڕەنگە هیچكاتیش بەشێوەیەكی گونجاو لەگەڵیدا ڕووبەڕوو نەبووەوە. تۆڕە میدیاییە پەیوەندی/تەلەفیزیۆنییەكان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆتر كاریگەری تێكدەرانەی زۆرتری لەسەر سینەما و دەرهێنەرەكان دانا تاكوو ووشیاری و بەئاگابوون لە بەنداوی كەمپەكانی مەرگ، لەبەر ئەوەی زۆر بە ئاسانی كەمپەكان چاڵ كرابوون و خەڵك نەیاندەویست بیبینن.

وڵام: ... ڕاستە ڕێك وایە...

پرسیار: سەرباری ئەمە، ئەم شێوەیەی لەسەری دەدوێین، هەوڵێكە بۆ لەیاد كردن و وەدەرنان؛ تا ئەو شوێنەی بشێت زۆربڵێییە و درێژدادڕییە، درێژدادڕی دەربارەی هەموو شتە ئەگەردارەكان؛ بەجۆرێك ئەم قسانە ئەوەندە پەست و نەوییە كە هیچ شتێك بەرهەم ناهێنێت جگە‌كەم خوێنی و پەستی ڕووت.

وڵام: ڕێك وایە.

پرسیار: لەحاڵێكدا ئەوەی لە مێژوو"ەكانی" ئێوەدا بوونی هەیە، ڕێگاكە خۆیەتی، لەڕێگەی دوو گوتەی سەرەتاییەوە دواوە، ئێوە بە وردیەكی تەواوەوە ئامانجی گشتی فیلمەكەتان دیاری و پێناسە دەكەن. لە وێنەی شكۆمەند ڕاگرتنی منداڵی جوو كە دەستەكانی هەڵێناوە، منداڵێك كە یان دەیگوازنەوە بۆ كەمپ، یاخود پێشوەخت لە كەمپدایە، ئێوە دەڵێن:"ئێستە دەزانم چ دەنگێك بوو كە من لەوانەیە ئاواتەخواز بووم لە پێش منەوە بێت"و بەردەوام دەبن تاكوو بڵێین لەحاڵی قسەكردندان..."لەم شوێنەدا كە من پێشتر گوێم بۆ ڕادەگرت و شوێنێك كە ئەو چیدی ئامادە نییە تاكوو گوێم لێ ڕابگرێت"... ئەم وێنەیە "لە فیلمەكە" بەشێوەیەكی تایبەتی دەربارەی كردەی ئاخاوتن و قسەكردنە، دەربارەی مافی قسەكردن، "دوانە" لەسەر سەرجەمی ئەو شتانەی لەژێر تیشكی بەرپرسیارێتی بەنیسبەت ئەویدییەوە دەگوترێت، "واتە" پێش ئەخلاق و پێش مێژوو بەڵام دوابەدوای ئەم وێنەیە گوتەیەكی دیكە دێت:" ئاخ، هەڵبژاردنی چۆڵترین چركەساتی سرووشت ڕێگە دەدات تاكوو نەغمەی تاقانە و تەواوەتی من ڕابێت و بەناو هەوای پاش نیوەڕۆدا تۆزێك هەڵبكات و ئەوەی دەتوانێت بیكات و چشتەكە هەر بەو جۆرە بڵێتەوە كە هەیە و تووڕەیی بسڕێتەوە و ژەنینی هەنسكە هەنسكی گریان دەستپێكاتەوە... من پێموایە ئەم گوتەیەی كە لە فیلمەكە هێنامەوە زۆرباش ئێوە پێناسە دەكات. بەهەندێك لایەنی بێئەگەر و لاتەریكی مالیخولیایی ڕەهاوە. "یان" دەنگێكی دیكە لەناخمدا، نەغمەی من لەناو جیهاندا...

وڵام: دەقی دووهەمی شێعرەكە لە ژوول لافۆرژ، گوتە پێشووەكەكە"یشم" لە فووكۆ وەرگرتووە...

پرسیار: بەڵام ئێوە ئەوانەتان بەشێوازی خۆتان درووست كردوو و دەرتان هێنا. لەم دوا بەشەدا، چیتر ناتوانین لە نێوان ئێوە و ئەو گوتانەدا لێكجیایەك ببینین، ناتوانین بڵێین كە ئایا ئەم گوتانەن ئێوە دەردەبڕن یان ئێوە ئەوگوتانە دەردەبڕن. ڕەنگە لەبەر ئەوەیە كە‌لە فیلمدا ئەوە خۆتانن ئەم گوتانە دەڵێنەوە، بەگشتی ئەمە جیاوازە لەگەڵ ئەوانەی كە ئێوە خوێندبووتانەوە یان كەسی دیكە خوێندبوویانەوە، ئەكتەران یان نائەكتەران، لە پێش كامێراوە یان لە پشت كامێراوە دەقەكانی بۆدلێر، برووخ، ئیلی فاێر و هتد. ئەو دەقانەی كە هەڵبەت لەوێدان لەبەر ناوەڕۆكەكەیان سەبارەت بە هونەر یان سینەما، بەڵام لەعەینی حاڵدا لەپێگەی دێكۆمێنتی سەدەیەكدان... من نامەوێت بەراوەرد بكەم، بەڵام ئاماژە بە خەمی هونراوەكانی ڕیكلە دەكەم تا جۆرێك ئایدیای نەزم و هاوئاستیەك بەدەستەوە بدەم كە خەریكم لەسەری دەدوێم.

وڵام:... من بەردەوام بەشێوەیەكی غەریزی كارم كردووە، من هەندێك فیلمم دەرهێناوە كە باروودۆخەكەی دیاریكردووە "و بارودۆخەكە دیاریكەر بووە"‌، هەر بەو جۆرەی پێشتر بووە، یاخود ئەو دۆخانەی شیاوی ئەوە بوون دەریان بهێنم "و بیانكەم بە فیلم"، و من هەروەها هەندێك فیلمم بۆ گوزەرانی ژیان دەرهێناوە. من هێشتا سەرم لەوە سووڕ ماوە كە چۆن من ساڵەهایە توانیومە بە "پارەی" فیلمەكانمەوە ‌بژیم.

پرسیار: ئەمە شتێكی‌ نایابە، بەتایبەت لە گۆشە نیگای ئەو فیلمانەی كە ئێوە دەرتان هێناوە، چونكوو خەڵكی دیكە بەجۆرێكی دیكە لە ڕێگەی فیلمەوە دەوڵەمەند بوون... سەرسووڕهێنەرەكە ئەوەیە كە ئێوە بە درووستكردنی ئەو فیلمانەی دەتانویست درووستی بكەن گوزەرانتان دەبردەسەر.

وڵام: من هیچكات ناڵێم دەمەوێت فڵان و فیسارە فیلم دەربهێنم، چونكوو هەركات ئەمەم گوتووە جۆرێكی دیكە دەرچووە. كاتێك كە مێژووەكانم لە گامووندا دەرهێنا، من"پێشتر"چەند فیلمم پێیان پێشنیار كرد كە ئەنجامێكیان نەبوو... كاتێك "واڵتێربێنیامین" كتێبێكی دەربارەی پاساژەكان نووسی، "دەزگای چاپ و پەخشی" گالیمار داوای ئەو كتێبەی "لە بێنیامین" نەكردبوو...

پرسیار: بێنیامین نووسینی كتێبەكەی لە دۆخیكی دژواردا دەست پێكرد، تاڕادەیەك لە هەژاری"تەواوەتی و"ڕەهادا، و ئەو بە ناتەواوی وازی لە كتێبەكەی هێنا چونكوو لەحاڵی دەربازبوون لە دەستی گەشتاپۆدا خۆی كوشت. بەڵام جیاوازی هەیە لەنێوان كتێبیك و فیلمێكدا، ئێوە دەتوانن كتێبێك بنووسن یاخود دەست بە نووسینی كتێبێك بكەن بەبێ بڵاوكار و پاڵپشتێك، بەڵام یەكەم پێداویستی بۆ دەرهێنانی فیلم پارەیە.

وڵام: شێوەكارێك دەتوانێت بەبێ پارە شێوەكارییەكەی بكێشێتەوە، بەڵام سینەما ناتوانێت، لانیكەم كۆمەڵێك تێچوون و هەزینە"بۆ دەرهێنانی فیلم"‌ لە ئارادا هەیە... .

 

 

 

سەرچاوە؛ باستانشناسی سینما، یوسف اسحاقپور، مازیار اسلامی