شێعر و پەخشان

عاشقانە

و. بەناز ئەحمەدی

تەنیا

لە زستاندا

لە پشت پەنجەرەوە

دەڕوانێتە پیاوێک         

کە لەژێر باراندا قەدەم لێدەدا

 

عاشقانە

علیمحمد پورحسن (بی رامونا)

و. بەناز ئەحمەدی

 

من

ئاشقی ژنێکم

شەوانە بە بێ من دەخەوێ

 

بەیانیان

بە بێ من

چایی دەخواتەوە

 

پاییز

بەبێ من بە رێگادا دەڕوا

 

تەنیا

لە زستاندا

لە پشت پەنجەرەوە

دەڕوانێتە پیاوێک