شێعر و پەخشان

وەڵامەکانی مەرگ

شەیدا عەلیخا

چووم بۆ لای:

 د. فه‌رهادو د. که‌مال

 هه‌ردووکیان

  به‌ ده‌سه‌وسانییه‌وه‌ وتیان:

 هیچمان پێناکرێت بۆ تۆ

ئێمه‌ش وه‌کو تۆین

 

وه‌ڵامه‌کانی مه‌رگ

شه‌یدا عه‌لیخا

بۆ وه‌لامی ئه‌و خه‌مناکییه‌ی

 مه‌رگ

له‌ دوتوێی ناخمدا شاردوویه‌تییه‌وه‌

 چووم بۆ لای:

 د. فه‌رهادو د. که‌مال

 هه‌ردووکیان

  به‌ ده‌سه‌وسانییه‌وه‌ وتیان:

 هیچمان پێناکرێت بۆ تۆ

ئێمه‌ش وه‌کو تۆین

گشتمان له‌ ژێر

نێزه‌ی تۆپبارانێکی له‌ناکاوداین

 نازانین کێهانمان زووتر ده‌پێکێ

رووگه‌م گۆڕی و

 چووم بۆ لای پۆشکین و بۆدلێر

ئه‌وانیش گوتیان:

 گه‌ر ئێوه‌ وازمان لێبێنن

 هه‌رگیز نامانه‌وێ

 بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌وێ

 هه‌رچۆنێک بێت

هه‌ر ئێره‌ خۆشتره‌ له‌وێ

Bilderesultat for håpløs kunst