شێعر و پەخشان

حافز

و. سەلاح بەهرامی

گەر یار کەسێکی دیکەی ویست چ باک

حرامم بێ گەر یارێ جگە لەو ببینم
بولبل وتی هەستن، لە کوێیت ئەی ساقی
کە خەونی دوێنێ تێکیداوە سەرینم

 

حافز

و. سەلاح بەهرامی

بە تیری موژگانت هەزاران پارچە بوو دینم

وەرە لە چاوی نەخۆشت هەزار دەرد هەڵچنم

ئەی هاوڕێی دڵ کە لەبیرت کرد یاری خۆت

ڕۆژێکم نەدی بتوانم بێ یادی تۆ پێبکەنم

 هاوار لە دونیای پیرو پووچ و فەرهادکوژ

فڕ و فێڵی بێزاری کرد گیانی شیرینم

لە تاوی فیراق وەک گوڵ لە عارەقدا ون

ئەی بای بەیانی شنەیەک بێنە بۆ جەبینم

هەر دوو عالەم فیدای خۆشەویست و ساقی بێ

کە پاشای پاشاکان بە خۆڵی عەشق دەبینم

گەر یار کەسێکی دیکەی ویست چ باک

حرامم بێ گەر یارێ جگە لەو ببینم

بولبل وتی هەستن، لە کوێیت ئەی ساقی

کە خەونی دوێنێ تێکیداوە سەرینم

شەوی کۆچم منم دەبمە میوانی پەری

گەر لە سەرمەرگدا تۆ ببیتە پەرژینم

دەنگی هیوا و ئاواتی ئەم جارە

بێ هەڵەیە چون حافزە ئەدات تەڵقینم

 

Image result for ‫حافظ شیرازی‬‎