شێعر و پەخشان

شیعری چینی

و. نەژاد عەزیزسورمی

لەوانەیە گومانم

پەسن بکاتە بەهار و
گوندى هنگدیان
بکاتە نیشتمانم
بەڵام ئەمانە هەمووى بیانوون
من شەوم لەگەڵ تۆدا بەسەر برد.

 

لە شاعیرى چینى

خاتوو  (زایۆ هوایۆ) وە

 

            (1)

 

ناسنامەیەکى شێواو

ناتوانم لە دادگادا

ددانى پێدا بنێم

بەفرم لە باخەڵى چەپ دایە و

ئاگر لە گیرفانى ڕاست

ئاگر دەکارێ

چۆلایی، شار، ماسى

بسووتێنێ

بەفریش پێى دەکرێ

ڕێوبان و تاوانان

داپۆشێ

تریفەى مانگم پێیە

بەڵام لە تاریکاییدا

دار خۆخێکم پێیە

لێ نایبینم گوڵ بکا

بەهارێکى دیماهى نەهاتووم پێیە

کەچى هەست بە زستان دەکەم .

بنیاتى کیمیاوى و حکوومەتى و مۆزەخانەم دزى

کەچى هیچم نییە... موفلیس

من گوناهم

وازم لێ بێنە دوور بڕۆم

من ،

لەسەر خۆمدا حەکەمم

ڕێ لە ڕۆحم بگرە

لە تاریکى شەوێکدا دەڕۆم

بێ شوێنەوار

لەم شارە دوور دەکەومەوە .

 

 

(2)

هەموو چین تەى دەکەم لەگەڵت بنووم

بەکاربێنى و بەکاربێى

جیاوازى چییە ؟

ئەگەر جیاوازییەک هەبێ

دوو جەستە

پێکدا دەدەن

هێز

گوڵ بەهێز کرایەوە و

بەهارى چاوەڕوانکراو

گوڵێک هێناى

لەوە زیاتر نا

هەڵەیە وابزانین

ئەمە ژیانێکە

لە نوێدا دەست پێ دەکاتەوە

لە نیوەى چین هەندێ شت ڕوودەدەن

گڕکان دەتەقنەوە

ڕووبار بە وشکى تێدەپەڕن

زیندانیی سیاسى و

کرێکارە لەبیرکراوەکان

ئاسک ، لەق لەقە تاج سوورەکان

بەر بۆردومان دەکەون ..

بە ناو ڕێژنەى گوللاندا دێم

لەگەڵت بنووم

چەندان شەو کۆدەکەمەوە

بیکەمە سپێدەیەک

لەگەڵت بنووم ..

بەناو چەنداندا ڕادەکەم و

چەندان لە من ڕادەکەن بۆ یەکێک

لە گەڵت بنووێ .

ئاساییە

ڕەنگە پەپوولە بتوانن دەسخەڵەتم بدەن

لەوانەیە گومانم

پەسن بکاتە بەهار و

گوندى هنگدیان

بکاتە نیشتمانم

بەڵام ئەمانە هەمووى بیانوون

من شەوم لەگەڵ تۆدا بەسەر برد .

 

  ئاماژە:

خاتوو زایۆ هوایۆ شاعیرێکى چینییە، لەگەڵ لە دایک بوونیدا، ئیفلیجى لە مێشکدا هەبووە، لە گوندێکى دوورەدەستدا لە دایک بووە، لە تەمەنى 19 ساڵیدا باوکى بەشووى داوەتە پیاوێک بە دەیان ساڵ لە خۆى گەورەتر کە پاشان بە کڕێنى شوقەیەک بۆى لێى جیا بووەتەوە .

سەرەتا چەند قەسیدەیەکى لە سایتێک بڵاوکردەوە کە بەخۆى بۆ خۆى کردبووەوە ، لە دواییدا سەرنجى هەندێ گۆڤار و بڵاوکراوەى ئەدەبى ڕاکێشا تا ئەوەى زۆرجار بە ( ئیمیلى دیکنسۆن )ى چینیان چوواندووە .

تا گەیشتووە بەوەى زانستگەى ستانفۆردى ئەمەریکایی بانگهێشتى بکا بۆ خوێندنەوەى شیعرەکانى .. بۆ دەقى شیعرەکانى هوایۆ بڕوانى : سایتى گۆڤارى کیکا

 

http://www.kikahmagazine.com/?p=5975

 Image result for sjel