شێعر و پەخشان

سێ قەسیدە

و. نەژاد عزیز سورمێ

چاو دەنووقێنم

ئێستا دەتوانم بنووم

بێ ئەوەى خەون بە هیچەوە ببینم

بێ ئەوەى چاوەڕێى هیچ بکەم

 

سێ قەسیدە لە شاعیر

خاتوو مەناهل ئەلسهەوى

 

و. نەژاد عزیز سورمێ

(1)

ژنانى ئەوروپا

 

خەمبار

بەسەر پێخەفە نەرمەکەدا

پاڵ دەکەوم

ڕووم بەلاى دیواردا وەردەگێڕم

زەردەمسکە دەبمەوە

بە پەنجەم

ناوت لەسەر دیواردا دەکێشم

لەگەڵ دەنگى تەقینەوەى دوورەوە

چاو دەنووقێنم

ئێستا دەتوانم بنووم

بێ ئەوەى خەون بە هیچەوە ببینم

بێ ئەوەى چاوەڕێى هیچ بکەم

دەزانم زۆرن ئەوانەى

وەکو تۆ

کۆچیان بۆ ئەوروپایێ کرد

کۆچیان بۆمەرگ و زیللەت کرد

بەڵام پاش چەندان ساڵ

کە منداڵەکانیان

هۆى هاتنیان لێ دەپرسن

دەڵێن:

چونکە جەستەى ژنانى ئەوروپا

لە ژنانى ئێمە گەرمترە

ژنانى ئێمە

کە لەوێ

لە بەتەنێیدا مردن .

 

(2)

لە ملدا

 

هەمیشە زانیومانە

شتێک لە ملدا هەیە

لێى دەترسین

نابێ لە پەتى لوولدراو

نزیک بینەوە

چەقۆیەک

یا دوو مشتى بێ بەزەیی

کەواتە ئێمە مەرگ دەناسین!

ئەو مەرگەى ڕێک لە ملدایە

لە جێیەک

لە هەموو جێیان پتر لێ دەدا

لە هەموو جێیان گەرمترە

لەوێدا ماچیش هەیە.

 

(3)

هەناسە بڕکێ

 

ئەمڕۆ

بە کیسەى زۆرانبازیم هاتییە بەرچاو

بە مشت وەرت گەڕامێ

ئەوەى لە کاتى خۆیدا نەمدایتێ

کیسەکە دەهات و دەچوو

دوور دەکەوتەوە

پاشان بە هێزێکى زۆرترەوە

دەگەڕایەوە

مشتى دیکەى لێبوەشێنم

جارێکی دى وەک دڕندەیەکى برسى

دەهاتەوە

وا مامەوە، تا هەستم کرد شەکەت بووم

بە دەستەکانم گرتم

بە جومگەى پەنجە قڵیشاوەکانم

سەرم پێ کرد

پڕم بووم لە خوێن و

بە ڕوونى

گوێم لە هەناسەبڕکێى خۆم بوو

وێنەى ئاژەڵێکى تۆقیو

خێراتر دەبوو .

 

ئاماژە :

شاعیرێگى گەنجى سورییە، یەکێکە لەو شاعیرە ژنانەى ڕەخنەگران ئایندەیەکى لە کاروانى شیعرى عەرەبیدا تێدا دەبینن. شیعرەکانى مناهل – لە سایتى گۆڤارى (کیکا)وە کراون بە کوردى .

بڕوانە  http://www.kikahmagazine.com/?p=5486

 Bilderesultat for redsel kunst