جاسووس
کۆڕش وەحید
ماڵ ئاوەدان، لەماڵەوە لە ژووری نووستن کونی دیوار نەماوە نەیگرم. ئەو بەچە فێڵبازەم کامێرای لێ دادەنێت، نازانم ئەو کامێرە عەنتیکانەی چۆن دەدەنێ؟ هێندەی سەرەپەنجەیەکن، بەکۆنترۆڵ ئیش دەکەن. خۆ ئەوەش ئیشی دایەرە نییە دەیکات، بەس بووەتە خووی، تازە بۆی تەرک ناکرێت. مانگی ملیۆنێکی هەیەو شەشی ئامادەییشی تەواو نەکردووە، هەر ڕۆژەوە لەگەڵ هاوپیشە هەرزەکارەکانیدا بە مۆدێلێکی نوێی سەیارەی جام ڕەش لە بەردەرگا دادەبەزێت. هەر کە قسەش دەکەم دەڵێت: منیش موچەی خۆمم هەیە، درێژەی پێ مەدە، زەرەر دەکەی. لێم بووەتە هەژدەها. باسی داماوی وام بۆ دەکات مێش میوانی نییە و ناوی لە کولەکەی تەڕیشدا نییە، دیارە ئەمانیش بێکارن، بەوانەوە مەشغوڵیان دەکەن. ئیتر ئاوها ئەو زەمینەی ئێمە لەسەری دەژین بووەتە حەقلی ئەزمونگەریی و ئەو عالەمەش موشکی ناو موختەبەر.
نيشانه‌ی پرسیار له‌ناو لاپه‌ڕه‌ی سپی
سەباح رەنجدەر
پێستی ئاسمان و ڕوونی ئه‌زه‌ل ههڵبزڕكا
مازوو بە هانای منداڵانەوە هات
کردیانە مووروو و تۆپ و مۆری ده‌رگای ماڵی گه‌ردوونی
بانگی ئاژەڵمان کرد بێ وەڵام ماينهوه
په‌راوێـزی نۆیهمیـنی تێـكست
نه‌ژاد عزیز سورمێ
ڕاسته هه‌ندێ ڕه‌وت پاش ڕاپه‌ڕین له‌م لا و له‌ولا هاتنه گۆڕێ، به‌ڵام به جیاوازی سه‌رده‌م و زه‌وینه‌ی له‌بار ئه‌وه‌نده‌ی (ڕوانگه)یان پێ نه‌كرا، هه‌ندێكیان هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانیان ئاماژه‌ی پووكانهوهیان پێوه ده‌دیترا، كه هه‌ر وایش ده‌رچوو.ئه‌مڕۆ رۆشنبیریمان به داخه‌وه له قاوخی خیتابی تاكلانییهوه ده‌رنه‌چووه كه له‌مه‌شدا زیاتر به بازاڕی عه‌رز و ته‌ڵه‌به‌وه په‌یوه‌سته له‌كاتێكدا )روانگه) به ئامرازی زۆر دواكهوتوویشهوه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ستبوونی به كولتووری تریشه‌وه توانی چه‌ند زه‌وییه‌كی به‌ردراو بكێڵێتهوه.
ئەلـیسا سادیکـۆڤـا
رەزا شوان
لە تەمـەنی (١١) ساڵیـدا، یەکـەم (سی دی) خـۆی تـۆمـارکـرد. هـەر لـەم تەمـەنەدا، ئەلیسا سادیکۆڤا، لە ساڵی (٢٠١٤) دا، بچووکترین هـارپـژەن بوو، کە لە کۆنگـرەی دوانـزەمینی هـارپـدا، کە لە شاری سـیدنی لە ئـوسترالـیادا بەسترا، بەشـداریی کـرد و هـارپی ژەنی. ئەم کۆنگـرەیە سێ ساڵ جارێک دەبەسترێت، لە (٤٠) وڵاتەوە (٢٠٠) هـارپـژەن بەشـداریی تـێـدا دەکـەن. ئەلـیـسا وەک سـۆڵـۆیــستـێکی هـارپـژەنـیـش، لە هـونگ کۆنگ لە چـین بەشـداری لە کۆنسێرتیکـدا کـرد. ئەلـیسا لە هـۆڵـە زەبـەلاح و بەنـاوبـانگەکـانی سـەرانـسەری جیهـانـدا، نمـایشی هـارپـژەنـینی پـێـشکەش کـردووە. ناوبـانگ و رێـز و شکـۆداری بـۆ خـۆی و بـۆ نیـشـتـمانـەکەی بەدەسـتهـێـناوە.
کێلون
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بۆنی نانی تازە و بر‌ژاو دێ. کەسێک ئاواز دەچڕێ. پۆلێک باڵندەی کۆچەری لەسەر کانییەک لادەدەن. یەکیان دەڵێ گوێتان لێیە یەکێک لەدەرگایەک دەدا؟ ئەوانی تر دەندووکیان لە ئاوی زوڵاڵی کانییەکە دەردەکێشنەوە، سەر هەڵدەبڕن. یەکیان دەڵێ بنیادەمەکان وەهان، وەک ئێمە نین، هەندێ جار گیرۆدەی سنورەکانی خۆیانن. ئەوانی تر بزەیەکیان دێتێ و، سەر بادەدەن.
گریام
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
بۆ یه‌كه‌مین جار
هه‌موو شتێك
بێ پسانه‌وه
بێ پرسیار
بێ درۆ
بۆ ئێمه هه‌ردووكمان بوو.
کچـۆڵە سانی ریتەر پیانـۆژەنێکی جیهـانییە
رەزا شوان
سـانی ریتـەر لە شـاری (ڤـێـنا) ی یپایتـەخـتی نەمـسا لەدایـک بـووە. لە تەمەنی (٦) ساڵیدا بەشداریی لە پێـشبڕکێی مـوزیکی نێودەوڵەتی لە سەرانسەری ئەوروپـادا کرد. سـەرکەوتـنێکی گـەورە و خـەڵاتی یەکـەمی لە گـروپی هـاوتەمـەنـیـدا بەدەسـتهـێـنا و مەدالـیای زێـڕی بـردەوە. لە چەنـدیـن بەرنامەی تەلەفـزیـۆنیشـدا دەرکەوت و پیانۆی ژەنی و بـیـنەرانی سـەرسـام کـرد و خـەڵاتیـان پـێبەخـشی. لەو تەمەنەوە پیانـۆژەنین بـووە بە بەشـێک لە ژایـانی رۆژانـەی و بە دوای داهـێـنانەوەیـە لە مـوزیکـدا.
دوو شیـعری دی
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
دوا مۆمم پێ دەکەم
شەو لەبەر پەنجەرە دەوەستم
زۆرن ئەوانەی پێش بەیانیدان
لە دەرگام دەدەن.
صفحه2 از447