ئازاری ناو ئێسکەکان
و: کۆڕش وه‌حید
مرۆڤه‌کان که ده‌خه‌ون ده‌توانم ته‌ماسیان له‌گه‌ڵدا بگرم، وه‌لێ مه‌خابن گوێ له‌داوا و په‌یامه‌کانم ناگرن و جێجهجێیان ناکه‌ن، ئەوان هێشتا خه‌ریکی شهڕهسهگی دنیان و هه‌ست به لانهوازیی و ده‌م وشکیی من ناکه‌ن. که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رنشینه‌کانی ئه‌م مهزارگانهیان له‌بیره و، وه‌فایان هه‌ر ماوه و سه‌ردانی خۆشه‌ویسته‌کانیان ده‌که‌ن. رۆژ به‌رۆژ ژماره‌مان زیاد ده‌بێت و، باری پتر ئه‌وانه‌ی دێنه ئێره به هۆکاری ناپاکی دۆستانه. لێرهههمووان چاوه‌ڕوانن سیسته‌می کات له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێت و، هه‌ردوو جیهانه‌که ببێته‌وه یه‌ک.
پـهراوێـزی چـواره‌مینی تێـكست
نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌وه‌ی له ئافره‌تایه‌تی خۆیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌و له خۆبنووسێن و فشار بۆ خۆیان بهێن... یان لاسایی لاساییكاران بكهنهوهلهمهیدانی میدیای كوردیدا ئه‌مڕۆ پۆلێك ئافره‌ت به دوای عه‌شقی وشه‌و گه‌ڕان به دوای ڕاستیدا هاتوونه‌ته‌پێش كه زۆربه‌یان نه‌ك هه‌ر له قۆناخی تاقیكاریدا ده‌ربازبوون به‌ڵكو هه‌ندێكیان هی ئه‌وه‌ن لایه‌نی به‌رهه‌ستیان له‌ونێوه‌نده‌دا پێ بسپێرێ…ڕه‌هه‌ندی ئافره‌تایه‌تی ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو مه‌یدانێكدا كاری كاریگه‌ری خۆی هه‌بێ له‌بواری میدیادا ئه‌و ڕه‌هه‌نده ده‌گاته‌وه سه‌رچاوه... له‌وه‌ڕا جورئه‌ت و بوێری ئافره‌تانی كورد له هاتنه ناومه‌یدانی میدیا ، وه‌ك بهیانیدانه دوای نیوه شه‌وێكی تاریك و نووته‌ك.
هەزار دەستان
شەهلا نووری
كوا چەهچەهەی شیعرت
کوا نەغمەی دڵی مەوزونت
سەراسەر کاشانه، عیشقه شەهلا
بێستانسەرای
هەزار دەستانیت
ئازووقە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دایە شوکری لە کێوەکەی ئەو بەر دەڕوانێ. وەک بڵێی لەوێ هیچ خەبەرێک نەبێ. سروشت بەپێچەوانەی ئێرە، ناو شار، چەند خۆیەتی. دایە نیوە بزەیەک لێوەکانی هەڵدەقرچێنێ. بۆ دڵنیایی زیاتر، ئەگەرچی پشتی ئارەقاوی جوان هەست بە کۆڵەکەی دەکا، بەڵام لادەکاتەوە و بەلاچاو لێی دەڕوانێ. دەروونی دەگەشێتەوە. دونیا بە پێچەوانەی رووداوەکانی نێوانی، چەند گەشە.
بوونخوازیی سەباح ڕەنجدەر
ڕێبوار سیوەیلی
ڕەنجدەر لە چوارچێوەیەکی هاوچەرخدا تیشک دەخاتە سەر توانای شیعر بۆ گەیاندنی ڕاستییە قووڵەکان سەبارەت بە بارودۆخی مرۆڤ. شیعر وەک ئاوێنەیەک کاردەکات، کە ڕەنگدانەوەی ئەو هەست و ئەزموونە ئاڵۆزانەیە کە بوونی مرۆڤی مۆدێرن پێناسە دەکەن. لە جیهانێکدا، کە بە گۆڕانکاری خێرا و زۆریی زانیاری بارگاوی بووە، شیعر و جیهانبینی شاعیرانە كەشێك بۆ بیرکردنەوە و خۆڕاگری پێشکەش دەکات. ڕەنجدەر شیعر وەک ئامرازێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێگەیشتن لە قووڵترین لایەنەکانی بوونمان دەبینێت، بەم شێوەیە هاوسەنگییەک بۆ (ڕووکەش) و (کاتی)ی لە کولتوری ئەمڕۆدا دابین دەکات.
داڵغەکانی ئیدان ئامێدی
ئازاد کریمی
تێکستەکانی ئیدان ئامێدی، ئەوانەی وا خۆی نووسیون و ئەوانەی وا لە هەڵبەستوانانی دیکەی وەرگرتوون تێمی کۆمەاڵیەتییان هەیە. ئەوەش زۆر گرنگە. هەڵبەستەکانی ئامێدی "باس کردن"ی تێدایە. گێڕانەوەی خوت و خاڵی نین یان وشەی یەکی بە یەکی نین وا لەبەر ڕێتم یان لەبەر پڕکردنەوەی دێڕی نۆتەکان گوترابێتن یان وەک گۆرانیە فۆلکلۆریک ەکان هەر دووبارە بوونەوەیەک ڕیتم نین و مونوتون نین.
ئیبراهیم باڵدار، مامۆستای وه‌چه جیاجیاكان(*)
نه‌ژاد عزیز سورمێ
بێ زێدهگوتن، خه‌ڵك و خوایه‌كی زۆر كه ئه‌مڕۆ به كوردی ده‌نووسن و ده‌خوێننه‌وه و وتار و خوتبان ده‌ده‌ن، قه‌رزاری مامۆستا )باڵدار)ن. كه‌چی ئه‌سه‌ف پێش چه‌ند ڕۆژێك مامۆستا له‌سه‌رده‌مێكدا میلله‌ته‌كه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌یه، به غه‌ریبی و به‌بێ ده‌نگی سه‌ر بنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س باسی بكا. به‌داخه‌وه، وادیاره ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ دۆی داده هه‌ر ده‌ڕژێ و پێ ناچێ تا ئه‌مڕۆش (دارا) دارێكی دیبێ!
سێ هۆنراوەی ئینگلیزی
لە ئینگلیزییەوە: رەزا شوان
باشـتـریـن هـاوڕێـم پەرتـووکە
ئەمـەش نامـۆ نییە بە لامـەوە
وەک دەرگـایـەکی زێـڕیـنـە
دەمـبـاتـە ئـەو خـاکەی پـێـشـتـر نەچـوومـەتـە ئـەوێ
چـیرۆکەکـانی پـەریـیـەکـم بـۆ دەگـێـڕێـتـەوە
صفحه14 از439