هێڵ و گونجاندنی هێزی خود له ئهزموونی سهباح ڕهنجدهردا
بڵند باجەڵان
مادام ژیان هەر كۆتایی دێت و لە چركەساتێكدا دەبینەوە بە سفر، كەواتە: ئەوەی دەمێنێتەوە، ڕابردووی ئێمەیە، هەر ئەو ڕابردووە بەرپرسیارە لە داهاتووی ئێمە و خۆشی و ناخۆشی ئێمەی پێوە لكاوە، بەئەندازەی جوان كێشانی تابلۆی ڕابردوومان، باخچەی ئایندەمان فراوانتر دەبێت, ئەو حەقیقەتە شتێكە پێویستی بە سەلماندن نییە، چونكە زمانی حاڵی هەموو مردووەكان ئەوەمان پێ دەڵێن، كە ژیانی دنیا كۆتایی بۆ هەیە، بەڵام وێستگەی جوانكردن و نەخشاندنی ژیانی حهقیقییه، هەر ئەو چركەساتەی سپاردەی خاكمان دەكەن، تێ دەگەین ئازاردانی ئهوانی تر، چ كارەساتێكی مەزن بوو، وەلێ تازە درەنگە بۆ هەموو شتێك.
مژده نـاوهختهكانی كـاوبا
نهژاد عزیز سورمێ
ئهوه باڵانوێنی مرۆڤه ئێستا
سهر به هاوینێكی پڕوكێنهر
سهر به زستانێكی تووش
به ئاوازێكی بابوێر
به ختووكهی پێدهشت
به مژده خۆشه ههڵخهلهتێنهرهكانی كاوبا.
لە سوریا لە چی تێنەگەیشتین
لە فارسییەوە: موحسین ئەمین زاده
لێرەدا ڕووبەڕووی پارادۆکسێکی سەرنجڕاکێش دەبینەوە: لەکاتێکدا ڕەنگە مارکسیزمی نەریتی نەتوانێت ڕوونکردنەوەیەکی بەراییدەر لە سەر سەرکەوتنی تاڵیبان بدات، بەڵام یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ئەوشتانە ڕوون بکەینەوە کە فۆکۆ لە ئێراندا بەدوایدا دەگەڕا (و ئەوشتانەی کە دەبێت ئێمەی لە سوریادا پێ کاریگەر بین). لە سەردەمێکدا کە سەرکەوتنی سەرمایەداری جیهانی ڕۆحی عەلمانی بەشداریی بەکۆمەڵی لە گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتردا سەرکوت کردبوو، فۆکۆ هیوای خواست نموونەیەک لە بەشداریکردنی بەکۆمەڵ بدۆزێتەوە کە پشت بە بناژۆخوازی ئایینی نەبەستێت. فۆکۆ ئەمەی نەدۆزیەوە.
دەنگی بێدەنگی
شەهلا نووری
بیـرۆکە لە چـیرۆکی منـداڵاندا
رەزا شوان
چـیرۆکنووسی چیرۆکی منـداڵان، ئەوە دەزانێـت کە بۆ منـداڵان دەنووسێـت نەک بۆ گـەورەساڵان. پـەیـام و ئامـانج و مەبـەستی چـیرۆکەکـانی ئـاراسـتەی منـداڵان دەکـات. پێـویستە لە خستنەڕووی بیرۆکەکانی چیرۆکەکانی، تایبەتمەندییەکانی جیهـانی منـداڵان لەبەرچاوبگرێت. رەچـاوی قـۆناغـە جیاوازەکانی گەشەکردنی منـداڵـی بکات، لە رووی هـۆش و هـزر و ئەندێشە و تێگەیـشتن و وەرگرتن و فەرهـەنگی وشەکانی زمـانیان و دەروونی و سـۆزداری و پـەروەردەیی و کۆمـەڵایـەتییەوە. مامـەڵە لەگـەڵ پـرسـەکانی جیهـانەکەیـانـدا بکات. بۆ نمـوونە: بیـرۆکەی بابەتەکانی ئەو چـیرۆکانەی بۆ منـداڵانی بـچـووک گـونجـاون، رەنـگە بـۆ منـداڵانی گـەورەتـر گـونجـاونـەبـن. نـابـێـت ئـەوەش لەیادبکەن، کە وێـژەی منداڵان ـ زیاتر لەوانی تر ـ بە ئامانج و مەبەستەوە بەستراوە.
ژەنڕاڵ
فەڕۆخ نێعمـەتپوور
رۆژێک خاتوون دانیشت و، نامەیەکی دوور و درێژی بۆ سەرۆک نووسی. باسی لە حاڵ و وەزعی هاوسەرەکەی کرد. سەرۆک وەڵامی نەدایەوە. بێگومان ئەمەی وەک کێشەیەکی بنەماڵەیی لێک دابووەوە، یاخود رەنگە وای بیرکردبێتەوە کە ئەمە هەمان حاڵەتی ناپلیۆنە کە کاتی خۆی بەتەمای داگیرکردنەوەی تاج و تەخت، لە سیسیل هەڵاتبوو و رووی کردبووەوە فەڕەنسە بۆ ئەوەی جارێکی تر جڵەوی دەسەڵات لە نیشتمانەوە بەدەستەوە بگرێتەوە. خاتوون کە ئەمەی بینی تەواو بێ هیوا بوو. ئیتر زانی هەتا مردن دەبێ لەگەڵ ئەم دۆخە هەڵبکا و، بە تەمای چاکبوونی نەبێ.
دەمکوتکردن و...
هاوڕێ نەهرۆ
لە بەڵگەنامە جیهانییەکان هاتووە، هەموو دەسەڵاتێکی سیاسی دەبێ پانتایی و پەراوێزی دیموکراسی و ئازادیی دەربڕینی هەبێ، دەسەڵاتی سیاسی بە بێ دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادیی دەربڕین، دەسەڵاتێکی بۆگەن و سەرکوتکەر و تۆتالیتاریی و دیکتاتۆرە، دەسەڵاتی سیاسی فەرمانڕەوا هیچ کاتێک هەقیقەتی رەهای لا نییە، لە ئاکامی هەر سێ دەسەڵاتەکە، پەرلەمان و حکومەت و دادگا پێشیلکاریی دێتەکایەوە، بۆ نەهێشتنی ئەو پێشیلکارییانە و داکۆکییکردن لە مافی هاوڵاتیان پێویستمان بە کەسانی ئازادییخواز و رێکخراوی سەربەخۆ هەیە، وەک ئاشکرایە رێکخراوی ئازادیی دەربڕین ئامرازێکی گرنگە لەو پێداویستیانە کە کۆمەڵگای کوردستان پێویستی پێیەتی لەسەر ئاستی کوردستانی باشوور و پارچەکانی دیکە.
گـرنگـیـیەکانی کـنجکاوی بۆ منـداڵان
رەزا شوان
(ویـلـیام جەیـمس) دەڵـێت:"کـنجکاوی پـاڵ بە منـداڵانەوە دەنێـت بەرەوە تازەگـەری، بـەرەو ئـەوەی گەشـاوەیە، زینـدووە، سـەرسـوڕهـێـنەرن". دەتـوانـرێـت وەک هـەر کارامەییەکی تر، ئـەم لـێهاتـووە سـروشتیە رەمەکـییە، لە منـداڵانـدا بە رەخـسانـدنی هـۆکارەکانی گەشەکردن و پێشکەوتـن بەهـێز بکـرێـت. منداڵان بە سروشتی خۆیان هەوڵی زیادکردنی کنجکاوی خۆیان دەدەن. هەموو ئەزموون کارێکی کۆمەڵایەتی بۆ ئەمە بەکاردەهێنن. منداڵان لە ژیانێکی خێزانی ئارام و ئاسوودەدا زیاتر گەشەدەکەن.
صفحه3 از439