هەواڵی هونەری
ڕاستییەکەى لەسەرەتاى هەشتاکاندا رۆژانى زۆر ناخۆشمان بەڕێکرد. ئەوسا (سەباح رەنجدەر) لە کۆڵانەکەى خۆیان، دوکانێکی بچووکی هەبوو، بە ڕەنجی شانى نانى خۆی و دایک و برا و خوشکى پەیدادەکرد، چونکە کاتێک ئەوم ناسی، بەداخەوە باوکى کۆچی دوایی کردبوو. هاتوچۆى نێوانمان لە ترسی گیران و راوەدوونانى چەتەکانى (بەعس) هەر بە پێیان بوو.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 576
سروشت نەوزاد
بە گشتى شیعرەکانى ناو ئەم دیوانەت شیعرى داخراو و دەستەمۆ نەکراون. شیعرگەلێکن دیسان دەرفەتى ئەوەش بە خوێنەر نادەن بەبێ تێڕامانى قووڵ و تێهزرین و خۆماندووکردن، کۆنتاکت لەگەڵ ژینگە و جیهانبینى دەقەکان دروست بکات.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 649
سەباح رەنجدەر
من پێم وایە بۆ خوێندنەوەی شیعری تۆ سەرەتا پێویستە دەست لەو لۆژیکە ههڵبگرین، کە لەسەر لێکدانەوەی وشە بە وشە دامەزراوە، چونکە وشە ههمان ئەو ڕۆڵەی نییە، کە لە دهقی ئاساییدا ههیەتی، بەڵکو سپەیس ئەو ڕۆڵە دەبینێت. بە مانایەکی تر ڕۆڵی تهقلیدییانهی وشە لەو کاتەوە کۆتاییی هاتووە، کە لە پێکهێنانی ئەو سپەیسەدا بەشداریی کردووە.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 806
ناڵه حهسهن
زۆرنین ئەو دەقانەی بە چەند دێڕێکی شیعری دەتوانن تەعبیر لە تراژیدیایەکی گەورە، یان ژیانێکی پڕ لە ئازار و مەرگەسات بکەن، یان ڕەسمکردنی ئەو زەمەنەی مرۆڤەکان لەنێو شەوەزەنگێکی تاریک و لە گۆڕستانێکی گەورەدا هەناسە دەدەن، یان هەموو خەونە گەورەکان دەبن بە تۆزوغوباری دەم ڕەشەبا.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 308
ناڵە حەسەن
هەروەها شیعر لەتوانایدا هەیە، بارگاوی بێت بە خەیاڵی زانستی و فەلسەفی و لەنێو مەعریفەیەکی فرەڕەهەند ئیش بکات، دواجار پرسیاری زانستیی و فەلسەفیش بورووژێنێ، بۆیە دڵخۆش بووم بە خوێندنەوەی ئەم دەقە بۆ من وەک ئەوە وابوو بە قەڵەمی جوانیی نووسرابێتەوە، ئیتر هاوڕێی شیعرییم، دووبارە هیوای خۆشبەختی و بەختەوەرییت بۆ دەخوازم، بە ئومێدم لەنێو ڕووبەری شیعر و ڕووبەری داهێنان، قەڵەمەکەت هەر بە بڕشت بێ و سڵاو لە شیعری باڵا.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 146
لە تورکیا لە زانستگاى بینگۆڵ: گفتوگۆى نامەیەکى ماجستێر لەبارەى ئەزموونى سەباح ڕەنجدەر بەڕێوەچوو .قوتابی: (سەعد میکائیل عەزیز) لە ڕێکەوتى 18/8/2017 نامەى ماجستێرەکەى بە ناونیشانى: سوریالیزم د هەلبەستا نووخازییا کوردى دە (ب نموونە هەلبەستێن سەباح ڕەنجدەر) پێشکێش کرد.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 998
مطالعه بیشتر: نامەیەکى ماجستێر لەبارەى ئەزموونى سەباح ڕەنجدەر
سەباح رەنجدەر
کاکە ئەحمەد هەموو داهێنەرێک ناوەندێکی باڵا و خۆبوونی داهێنانی هەیە، کارەکانی لەو ناوەندەدا دەردەچن و دێنەوه ناویشیهوه. ناوەندی باڵا و خۆبوونی داهێنانی تۆش (کتێبی شیعر)ە. بە دڵنیاییەوە هەرچ شیعرێك لەمەودوا بنووسی، ئاماژهیهكی كتێبی شیعری تێدا بهرز دهبێتهوه.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 425
ئەم شاعیرە، پێیوایە: دەستبردن بۆ شیعر، لە جیهانێکدا، پڕ لێو لە کارەسات، مانایەکمان پێدەدات کە شیعر نەمردووە و، بە دەسەڵاتە لە نووسینەوەی دونیا و ساڵەکان، بگرە تەنیا ئەرکی ئارایشتی نییە و، لە توانایدایە ژیاننووس و مرۆڤنووس بێت، شیعر کاتێک مردووە، کە جووڵەی نووسینەوەی نەمێنێت.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 986
هەرلخێکی ئەم درەختە ڕاوەشێنيت، قیژەی سەدان کچی سەربڕاوی لێوە دێت، سەدان ڕۆژنامەنووسی بێسەروشوێنت پێ دەڵێت، کاوەی ئاسنگەر لە کوێ و کاوە گەرمیانی لە کوێ! میرنیشنی سۆران لە کوێ و سۆرانی مامە حەمە لە کوێ!
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 310
ئەزموونێکی نوێی ڕۆژژمێری ئەدەبی منە کە لە دوازدە نامەی ئەدەبی پێک دێت، هەر نامەیەکیش سێ باس بۆ چوار باس لە خۆ دەگرێت، کە خۆی لە (شیعر، گێڕانەوە، نامەی پەخشانی، گوتار و...)دا خۆی دەبینێتەوە. هەندێک شوێن بۆ ڕەگەزی تریش. دەمەوێت خۆم لە پێشەکی ببوێرم. تهنيا سەرنجێکی خێرا بۆ خوێنەران به جێ دههێڵم. کە لەپاڵ ئەم دوازدە نامەیەدا، باس لە کۆمەڵێک زانا و شاعیر و عاریفی ناوچەی شیراز دەکات.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 263